پارتی كه‌شتییه‌كه‌ی رزگاركردو دڵنیاییش ده‌دا
April 25, 2018
وتار و بیروڕا
له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵمه‌تیده‌رچوونی كاندیده‌كان و به‌ده‌ست هێنانی كورسی بۆ په‌رله‌مانی به‌غدا، هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌سانی نێو پارت و لایه‌نه‌سیاسیی یه‌كانی كوردستان ملیان له‌به‌ر ملی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوه و دوور له هه‌موو داب و نه‌ریتێكی باگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاندن و له‌بری نمایشكردنی گوتاری نیشتیمانی و به‌رنامه‌ی كاریان بۆ په‌غدا ، گرفت و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی و خۆیان ئه‌ستۆ پاك و فریشته ئاسا پێشانده‌ده‌ن ، له كاتێكیشدا ئێستای بارودۆخی كوردستان به‌و جۆره نییه كه مه‌به‌ستیانه وا وێنای بكه‌ن و بێ هۆ و له‌خۆڕا شوێن و پێگه‌ی پارتی سه‌رۆكه‌كه‌شی بكه‌نه ئامانجێكی ناڕه‌وای بانگه‌شه‌كانیان .
له خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و هۆكاره‌كانی دروست بوونی، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵ و مه‌رجی له‌بار و پێداویستی مێژووی فاكته‌رێك بوون له‌و فاكته‌ره كاریگه‌رانه‌ی ئه‌و پارتییه‌ی كه مێژوو كرده‌یه،نه‌ك ده‌ستكردی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی كه‌سان و گڕوپی هه‌ڵتۆقیووی بارودۆخ .
ئه‌م هۆكاره ، سه‌رباری بوونی سه‌رمایه‌ی مرۆیی وه‌ك زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگران بۆ هه‌رپارتێك له پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌وانیشه‌وه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كه سه‌رۆك و رابه‌رێكی كاریزمایی وه‌ك سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌یه، پته‌وی پێگه‌و داینه‌مۆ و هێزو توانای به‌رده‌وام بوونن و ده‌بنه خاڵێكی پۆزه‌تیف له‌وخاڵانه‌ی كه پارتی له حزبه‌كانی دیكه جیابكاته‌وه .
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ كاتی ته‌نگانه وقۆناغه‌سه‌خته‌كاننیش پارتی دیموكراتی كوردستان به بوونی هێما و سونبولی نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخوازانه‌ی خودانسه‌رۆك و رابه‌ری كاریزمایی، هه‌روا به ئیڕاده‌و خواست وپره‌نسپی پارتایه‌تی چه‌سپاو و نه‌گۆڕیگوتاری نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخواز، به‌هیواو گه‌شبینییه‌وه ئه‌وه‌پارتی دیموكراتی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یه‌تی هه‌نگاوی هێمن و ئارام و له‌سه‌ره‌خۆی پشوو درێژ بۆ ئاینده ده‌نێو ره‌چاوی پێداویستی و پێشكه‌وتنه‌كانی قۆناغه‌كانیش ده‌كات .نه‌ك ئه‌وانه‌ی ناڕه‌وا و بۆ مه‌به‌ستێ له‌مه‌به‌سته‌كان ملیان له به‌ر ملی ناوه .
له‌م باره‌یه‌وه هه‌نگاوه‌كانی پارتی به‌جۆرێكن دڵنیایی و ئاسووده‌یی ده‌به‌خشێته جه‌ماوه‌رو پێگه‌كه‌ی بۆ گه‌لی كوردستانش به ته‌واوی پێكهانه نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی وسیاسیه‌وه ده‌بێته فریادره‌س.
به واتایه‌كی دیكه له نشوستی دا پارتی نه نا‌ئومێد بووه و نه نائومێدیش ده‌بێ . ژیری بیركردنه‌وه‌و بریاردان و سه‌بری ئه‌یوبی ،بارودۆخه نه‌خوازراوه‌كان به‌جۆرێ ئاوه‌ژووده‌كاته‌وه هه‌ر هیچ نه‌بێ كه‌شتییه‌كه له نغرۆبوون رزگار بكات وكه‌شتیوانه‌كه بێمه‌ترسی ڕێڕه‌وی كه‌ناری ئارام بگرێته‌وه به‌ر .
له چه‌ند رووداوێكی مێژوویی سه‌ده‌ی پێشوو دا، كوشنده‌ترین وتاڵترینیان رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئازاری 1975ی جه‌زایره، له‌مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان دا هه‌ڵسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه له نێو نشوستی و نسكۆندا ، سه‌رچاوه و هێز و توانای هه‌ڵسانه‌وه‌كه‌ش بۆ ئیداره‌دان و گرتنه خۆی نشووستی و نسكۆكه‌ش خۆیان له ژیری و حیكمه‌تی بارزانی باوك – مسته‌فا بارزانی بۆ تێپه‌راندنیباردۆخه‌كان بینییه‌وه ، به‌جۆرێك بارزانی باوك توانی له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه خیانه‌تكارییه مامه‌له بكات و ، شكست به هه‌موو پلانه‌كان بێنێ وشۆرشێكی تازه رابگه‌ێنێ .
ئه‌وه‌یان كه مێژووی دوێنێی سه‌ده‌ی پێشووه هه‌موو ئه‌و شه‌ره ئیقلیمی و ناوچه‌ییانه‌ی كه رووبه‌رووی شۆرشی ئه‌یلوول و گوڵان ده‌بوونه‌وه ، مه‌به‌ست لێی له ناوبردنی یا هه‌ر هیچ نه بێ بێهێز كردنی پێگه‌و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بارزانی باوك و كوڕ بوون ،
له دوا رووداو و كاره‌ساتینزیكیشدا ، كاره‌ساتی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووك كه مه‌به‌ست لێی شكست پێهێنانی ریفرانۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووكه زۆرتین هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كان له‌سه‌ر پارتی و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بوون ،هه‌رئه‌وان به ئامانج گیرابوون . سه‌رچاوه‌ی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كان چه‌نده‌ڵایه‌نه بووبێ هه‌موویان له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌هه‌ڵقوڵابوون، له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه بوو به‌رێزسه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كورد‌و كوردستاندا ، كوردانی باشووری كرده یه‌ك وبه ئاشتی و دیموكراتییانه جاری سه‌ربه‌خۆی دا‌و جیهان و ناوچه‌كه‌ی له خه‌و و خه‌یاڵی خه‌فڵه‌ت بائاگا هێنا و له رسته‌یه‌كی روون و ڕه‌وانی دا بۆ مێژووی سه‌روه‌ری كوردستان له ته‌مه‌نی 100 مێژووی هاوچه‌رخی كوردی د مانا‌و واتاكه‌ی به ئاشكرا گه‌یاند ، كه خۆی له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بینێته‌وه :
( ئه‌وه تاك و كۆمه‌ڵگای كورد و كوردستانییه سازش له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ناكه‌نو ئه‌وه پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تیرابه‌ر‌ی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌كه،ئیراده و ویستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌رده‌خات نه‌ك خۆی شه‌رمه‌زاری نه‌ته‌وه و گه‌له‌كه‌ی بكات).
ئه‌وه‌ی له دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه روویدا ، روویدا به هه‌موو هه‌وڵ و فشار و پیلانێك جا چ گه‌مارۆی زه‌مینی و ئاسمانی بووبێت یا هێرش و په‌لاماری سه‌ربازی و سیاسیی بێ ئامانی عێراقی و ناوچه‌یی بۆ پردێ و مه‌خموور و سحێلاو له دوای شكستیشیان ، هه‌وڵی دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئینتقاڵی له‌لایه‌ن حزبه لۆكاڵه‌كان به پشتیوانی به‌غداو ده‌رو جیران بۆ شكستپێهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روا تووندكردنی هه‌موو جۆره گوشار‌و فشاری ده‌روونی خه‌ڵكی خۆراگری كوردستان له رێگای میدیایی سیاسیی به‌غداو ئه‌وانه‌ی ناوخۆی كوردستانیش كه‌سه‌ربه فابریقه‌ی به‌غدا بوون كه رۆژانه ئه‌و پارته لۆكاڵانه‌ی سلێمانی سه‌فاو مه‌روای به‌غدایان ده‌كرد ، مه‌به‌ست لێی جگه له بێهیواكردنی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان ئه‌وا به‌گژ وه‌نان و هێرشكردن و په‌لاماردانی جه‌ماوه‌ری كوردستانیش بوون بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، به قۆستنه‌وه‌ی پرسی كه‌م مووچه‌ی و بژێوی و باری ناهه‌مواری ئابووری خه‌ڵك.
به‌ڵام پێجه‌وانه‌ی هه‌موو گره‌و بۆچون و مه‌رام و به‌رنامه نه‌خشه بۆ دارێژراوه‌كانی به‌غداو گه‌مه‌سیاسییه‌كانی پشت په‌رده‌ی ئه‌م و ئه‌وی ناوخۆ و ده‌رو دراوسێ نێچیرڤان بارزانیبه‌دبلۆماسییانه‌ی هێمنی و پشوو درێژی ، به سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتوانه ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌راند و، شكستی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری به جۆرێ گۆڕی تۆماری سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی هزرو ژیری سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌مرۆی دوای ریفڕانده‌م یاداشت كرد . كه ده‌كرێ بڵێین نه‌خشه و پلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌رده‌ستی پارتی و بارزانی شكستی هێنا و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی چه‌سپاند .
بۆ قۆناغه دژوار‌و ته‌نگه تاوه‌كانی دوێنێ پارتی و بارزانی فریادره‌س بوون ،راستییه‌كانیش گه‌واهی ده‌رن .
بۆ ئێستاش بۆقۆناغی پۆست ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق .. بۆ قۆناغی نادیاری دوای 12-5یش پارتی دیموكراتی كوردستان به بڕوای پته‌وی دوێنێی بۆمتمانه‌ی ئه‌مرۆی ،به دڵنیای بۆ سه‌ركه‌وتنیمه‌زنتر ده‌روانێته ئاینده .
له كاتێكدا هه‌موو ناوه‌نده‌كانی سیاسی و میدیایی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ، ئه‌و جاره‌یان له جاران زیاتر چاویان بریوه‌ته پارتی ، پارتیش دڵنیایه رێگاكانی دروستكردنی حكومه‌تی تازه‌ی به‌غدا ،ئه‌مجاره‌ش دێنه‌وه هه‌ولێر و به‌ره‌و باره‌گای بارزانی هه‌ڵده‌كشێن .
به‌ڵام له به‌غدا ،چ جۆره حكومه‌تێك دێته ئاراوه؟
له بێ ده‌نگی و هێمنی و ئارامی و ژیری و سه‌بری ئه‌یوبییدا ، سه‌رۆك بارزانی دا،وا ده‌بینرێ هه‌گبه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له وه‌ڵامێك زیاتری تێدابێ .