پارتە گەورەکەی کوردستان(پارتی دیموکراتی کوردستان) لە هەولێری پایتەختی کوردستان بانگەشەی هەلبژاردنی راگەیەنرا.
April 17, 2018
وتار و بیروڕا
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای قسەکانیدا رایگەیاند:پارتی هێزی یەکەمی کوردستانە و هەر بەهێزی یەکەمی کوردستانیش دەمێنێتەوە- لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە مێژوو سەلماندویەتی بەهێزبوونی پارتی واتە بەهێزبونی کوردستان تا پارتی بەهێز بێت کوردستان پارێزراوتر و ئارامتر و سەقامگیرتر دەبێت -- چەند پارتی بەهێز بێت هێندە شانسی بەدەستهێنانێ مافەکانی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانەوە زیاتر دەبێت---هاوکات جەختیشی لەوەکردووە ئەگەر پارتی بەهێز بێت دەستکەوتەکانی کوردستان پارێزراوتردەبن---سەبارەت بەدەنگوی بالبالینی ناو پارتی رایگەیاند:دلنیابن کە پارتی یەکگرتوە و لەئایندەشدا بە کوێرانی ناحەزانمان بە یەکگرتویی دەمێنێتەوە و لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان تێدەکوشێت ــ و یەک سەرکردەمان هەیە و لە ژێر ئالای ئەو سەرکردەیە خەبات دەکەین بو بەدێهێنانی مافەکانی کوردستان---لەم قسانەی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەروکی پارتی دێموکراتی کوردستان لە دەستپێکی بانگەشەی هەلبژاردندا بومان رووندەبێتەوە پارتی هێزی یەکەمە و هەر بەهێزی یەکەمیش دەمێنێتەوە و پارتی هێزیکی یەکگرتویە و یەک گوتاری سیاسی هەیە---هەربویە دەنگدان بەم لیستە دەنگدانە بە لیستی یەکگرتویی و یەکگوتاری کوردستان و بەهێزبوونی کوردستان و گەراندنەوەی پێگە و شکوی کوردستانیان....
هەلبەتە ئەم هەلبژاردنە بو پارتی دیموکراتی کوردستان هەلبژاردنەکی گرنگ و چارەنوسازەـــ هەربویە دەبێت هەموومان گشت هێز و توانای خومان بخەینەگەر بو سەرخستنی لیستی(۱۸٤)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدە دلێر و پالێوراوە کوردپەروەرەکانی...
گومان تێدا نینە پارتی دیموکراتی کوردستان هێزەکی نەتەوەیی و نیشتیمانیە هەر لەو سونگەیەوەش پارتی دەروانێتە پرسە سیاسی و هاوچەرخەکان ـ هەروەها لە فەلسەفەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەرژەوەندی میللەتەکەمان لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە و مێژووی شایەدی ئەو راستیە شرینەیە...
ئەلبەتە لە دوای برینی بودجە و موچەی کوردستانیان و و هاتنی داعش و نزمبونەوەی نرخی نەوت و هاتنی ئاوارەکان بارودوخی ئابوری و دارایی کوردستان رۆژ بە دوای رۆژ بەرەو خراپببون دەرویشت---ئەوەی جێگای سەرسورمانبوو لەسەروبەندی قەیرانی ئابوری و دارایی ئەم حزبانەی پێش سەرهەلدانی قەیرانی دارایی بەشداریان لە حکومەت کردبوو --- کاتێک ئەم حکومەتە توشی قەیرانی دارایی هات بەشێکی زوری ئەم حزبانە لە حکومەت کشانەوە---- واتە لە بەرپرسیارەتی رایانکرد ــ پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا پارتبوو راینەکرد لە بەرپرسیارەتی و هەموو هەوڵ و توانای خوی خستەگەر بو باشترکردنی بژیوی ژیانی هاولاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر ــ سەرەنجام بە هەوڵ و تێکوشانی پارتی رێژەی پاشەکەوتی موچە کەمکرایەوە و لە ئێستاشدا پارتیەکەمان تاکە حزبە زۆر رژدە لەسەر پەسندکردنی پروژە یاسای چاکسازی کە بە پەسندکردنی ئەم پروژەیە پاشەکەوتی موچه نامێنێت و لە کوتایی هەموو مانگێکیش موچەی فەرمانبەران و موچەخورانی کوردستانیان دەدرێت...
پارتی دیموکرتی کوردستان بە سەرپەرشتی جەنابی سەروک مسعود بارزانی بریاری ئەنجامدانی رێفراندومی دا - - سەرەرای هەبوونی فشاری ناوخویی و هەرێمی و نێودەولەتی بو دواخستنی رێفراندوم و ئەنجامنەدانی پارتی بە پێشرەوایەتی خودی جەنابی سەروک بارزانی رێفراندومی ئەنجامدا --- کەواتە پارتی ئالا هەلگری سەربەخویی کوردستانە -- بویە دەبێت هەموومان لە ۱۲ ئایاردا بروینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەین بە لیستی(۱۸٤)ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئالا هەلگری سەربەخویی کوردستانە...
لە کوتاییدا دەلێین بو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی کوردستانیان و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و بو گەراندنەوەی پشکی راستەقینەی بودجە و گرەنتی کردنی شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە و کوردستانیان و جێبەجێکردنی ماددەی (۱٤۰) و ئارامکردنەوەی رەوشی ناهەمواری کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی فرەیی ئازادی دەنگبدەن بە لیستی(۱۸٤) لیستی پێشمەرگە قەهرەمانەکان لیستی سەروک بارزانی--- بویە دەبێت هەموومان رۆژی ۱۲ ئایار دەنگبدەین بە لیستی (۱۸٤) تاکو ئەم هەلبژاردنە بکەینە دەروازەیەک بو بەرگریکردن لە مافە دەستورییەکانی کوردستانیان و گەراندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی کوردستانیان.