كاروانی كوردایەتی پرشانازیی بۆ گەیشتن بە كەنارٍی دڵنییایی و لووتكەی سەركەوتن

كاروانی كوردایەتی پرشانازیی بۆ گەیشتن بە كەنارٍی دڵنییایی و لووتكەی سەركەوتن
پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەو رێبازەیە كە لەگەڵ سەختی ، ئاوارەیی، كیمیاباران، ئەنفال، كۆچرٍەو و پیلانگێری ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی رووبەروو بۆتەوە و توانیوێتی بەرگری لە ناسنامەی كوردایەتیی بكات و بیپارێزێ‌.پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویەتی لە ماوەی72ساڵ لە رێگەی خەباتی چەكداری و سیاسی و دیپلۆماسی نەتەوەی كورد بە جیهان بناسرێنێت و پێگەیەكی بەهێز بۆ كورد لە ئێراقی نوێ دابمەزرێنیت، كەركووكیەكان ئومیدیان زۆر گەورەیە بە پارتی كە دەتوانێ شارەكەیان بگەرێنێتەوە بۆ باوەشی هەرێمی كوردستان، چونكە وەك خۆیان دەڵێن سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هەرگیز سازش لە كەركووك ناكات.پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە حەفتاو‮ ‬دوو ساڵەی‮ ‬تەمەنیدا بەردەوام هەوڵی‮ ‬پاراستنی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬كوردی‮ ‬داوە لەو داگیركارییە فیكری‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیرییە و بە پێی‮ ‬قۆناغەكان بەرەنگاری‮ ‬بۆتەوە،‮ ‬ئەمڕۆ پێویستی‮ ‬بە چارەسەركردنی‮ ‬ڕیشەیی‮ ‬هەیە كە ئەركێكی‮ ‬زۆر گەورەیە.پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی باوكی رۆحی نەتەوەی كورد مستەفا بارزانیی وەرچەرخانێكی میژووی گرنگ بوو لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلەكەمان و توانی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمرۆ پێشرەو و داكۆكی كاری تەواوی جەماوەری كوردستان بێت هەمیشە بەرژەوەندی خەڵكی لا گرینگتر بووە لە بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی و لە پێناو سەروەری خاكی كوردستان و پاراستنی دانیشتوانەكەی لە پیلانی ناحەزان و مەرامە گڵاوەكانیان هێندەی دارو بەرد و چیاكانی كوردستان قوربانیداوە شۆرشی و ئەیلول و گوڵان گەواهیدەری ئەو راستیەن.

بوونی ئەم عەقلیەتەی رژێمی عێراق بە درێژایی مێژوویی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان تا بە ئەمرٍۆ لە بری زمانی دیالۆگ و لێك تێگەیشتن و گەرانەوە بۆ دەستوور و یاسا و رێكەوتنامەكان بروای بەهێزی چەكداری و چارەسەری سەربازی هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشە و گرفتانە، كە لە ناوچەكەدا هاتووەتە ئاراوە، كەچی تا ئەمرۆش حكوومەتە یەك لە دووای یەكەكانی عێراق بەمشێوەیە رەفتاری تووندیان بەرامبەر بە گەلی كورد ئەنجام داوە، سەركردایەتی كوردیش بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدا بوونە كێشە و گرفتەكان بە رێگای ئاشتی و لێك تێگەیشتن چارەسەر بكەن، بەڵام هیچ كات عێراق هەوڵی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان نەداوە بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانیەوە شیرازەی پێكەوەژیانی نەتەوایەتی لێك ترازاندووە، گەر وا بروا پرسی دابەشبوونی عێراق هەردەبێ ڕووبدات بەهۆی بەكارهێنانی هێزی رەقەوە بووەتە هۆی دروست بوونی خاڵی ناكۆكی لە نێوان نەتەوەكانی عێراق دا كە تایبەت كوردیان كردووەتە ئامانج، ئەوەی كە گرنگە بكرێت كاركردنە لەسەر یەكگرتن و كۆ دەنگی حزبەكانی كوردستان بۆ هەوڵدان و دۆزینەوەی ئالیەتێك و میكانزمێكی گونجاو بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرۆسەی سیاسی عێراق، دەبێ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەو واقیعە تازەیە وەك دیفاكتۆیەك سەیربكەن و باشتر هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بن كە خۆی لە شەڕی تاییفی پاراستووە و كار بۆ هێوركردنەوەی كێشەو گرفتەكان . بۆیە ئەمرٍۆ یا سبەی هەولێر و بەغدا هەر دەبێ‌ لە یەكتر جیا بنەوە ، بۆیە دەخوازێ‌ كورد بە یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی حاز و ئامادە بێ‌.
پارتیی تەنها حزبێك نییە ،بەڵكو كاروانێكی دوور ودرێژی گشت شۆرٍش و بەرخۆدانەكانە كە بە درێژایی مێژوو توانیوێتی بەرگەی گشت پیلانگێری ئیقلیمی و نێو دەوڵەتیی و خیانەتكارییەكان بگرێ و ئەو ئەمانەتە بپارێزێ‌ و بەرگری لێبكا تا گەیشتن بە ئامانج .پارتی دیموكراتی كوردستان، لە رابردوو، ئێستا، خراوەتەوە بەر پیلانێكی زۆر مەترسیدار، پیلانێك كە هەموو لایەنەسیاسییەكانی شیعە و سوننە و بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیش تێیدا بەشدارن، مەبەستیش لاواز كردنی پارتییە لە هەموو جومگەكانەوە، بۆ ئەمەش ئێران زۆر بە وردی كاری لەسەر دەكات.
پیلانەكەی دژبەرانی پارتی لە ئێستادا ئەوەیە، كە تا بتوانن پێگەی ئەو حزبە لە رووی سیاسییەوە بچوك بكەنەوە، واتە تا بۆیان بكرێت، كار لەسەر ئەوە دەكەن پارتی كەمترین كورسی پەرلەمان لە عێراق و هەرێمیش بەدەست بێنێت، تا رۆڵی لە گۆڕەپانی سیاسی جیهان و ناوچەكە و عێراق و هەرێم كەم بكەنەوە.
بە سەر گرتنی ئەم پیلانەش زیانمەندی یەكەم تەنها نەتەوەی كوردە.هەموو دوژمنانی كورد، لە رووداوەكانی ئەم دواییەی كوردستان دڵنیا بوونەوە كە بڕیارە هەستیارەكان بەدەست پارتییە، چونكە تاكە حزبە كە ناوەندێكی بڕیاری بەهێزی هەیە و كەس و لایەن ناتوانێت كار لەسەر دابەشكردنی ئەم حزبە بكات، لە كاتێكدا دۆخی حزبەكانی دیكەی كوردستان وەك وێنەیەكی ڕەنگا و ڕەنگ لەبەر چاوە و زاڵ بوون بەسەریان زۆر ئاسانە. واتە پارتی تاكە كۆسپی مەزنی بەردەم بەدی هێنانی ویستی دوژمنانە، تا بە ئاسانی بتوانن هەم دۆخی كوردستان بشێوێنن هەمیش ئەوەی دەیانەوێت وەك ئەمركردن بەسەر كوردی بەسەپێنن.
بۆیە جگە لە كادیر و لایەنگر و هەوادارانی تێكۆشەر پارتی ،ئەركی هەر تاكێكی كوردی دڵسۆزە،بەهەموو توانایەكیانەوە كار بۆ بەهێز مانەوەی پارتی بكەن لە گۆڕەپانی سیاسی، ئەویش بە دەنگدان بە لیستی 184و دیاری كردنی كاندیدی بەهێز.هەموومان باش دەزانین كە كێشە لە بەڕێوەبردنی وڵات هەیە و كەمورتی و گەندەڵی و نادادپەروەری هەیە، كە هەموو حزبەكان بێ جیاوازی تێیدا بەشدارن و پارتی بەتەنها لێ بەرپرس نییە، بەڵام دۆخی كوردستان و پارتی بەتایبەتی زۆر هەستیارە، نابێ هیچ شتێك و هیچ پروپاگەندەیەکی نەیارانی پارتی كاریگەریمان لێ بكات و بە ورەی بەرز و سەری بلندەوە، خۆمان و كەس و كارمان و هەموو ئەو كەسانەی دەزانین دەنگ بە پارتی دەدەن بچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە پارتیمان بدەین.
Top