پێشمەرگە بوە سفری دوای فاریزە ،،

پێشمەرگە بوە سفری دوای فاریزە ،،
لە شەردا پێشمەرگە پڵنگە لە ئاشتی و موچەدا بای تەڕە تورێ حسابی بۆ ناکرێ ،، ئەویش بە هۆی پێشمەرگە پلە باڵاو دەست ڕۆشت و گەندەڵ و دزو بێ حەلەکان کە جگە لە بارگرانین بەسەر موچە خۆرانی ئەم هەرێمەوە بگرە بارێکی قورسن بەسەر پێشمەرگە کانی نێو سەنگەرو هەمیشە ڕۆڵ گێرو خەبات لە گەل و نیشتیمان ... ئاخر خۆ شەرت نیە ناوت لە لیستی وەزارەتێک بێت دفاع لە خاک بکەیت بەڵکو لە نێو هەر وەزارەتێک کۆمەڵێ مشەخۆرو خوێن مژی میللەتی تێدایە ... بۆ پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم موچەیان پێش پێشمەرگە بێت ؟ هەمیشەو هەردەم هۆکارەکەی ئەگەڕێنەوە بۆ زۆری موچەخۆر لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەویش بەهۆی گەورە دزەکانی بەنێو پێشمەرگەی نێو ئەو وەزارەتە موچەی بچوکەکانی نێو سەنگەریش دوا دەکەوێت دز بۆتە خاوەن ماڵ و خاوەن ماڵیش حسابی وەک دزەکان بۆدەکرێت لە سەر لیستی موچە ،،، گەر پێشمەرگە نەبوایە ئێستا خاک داگیر کرابوو بەڵام بە موچەی 500000هەزاری خوێنیشیان بەخشی نەک ماڵ و مناڵیان بێ ناز بوو ... مەبەستم کورە فەقیرە نەک فشەکەرو ڕیبات لە مل و خاوەن پلە باڵاکان .. هەرێمێکی 7 ملیۆنی بە هەزار فرت و فێڵ موچەی پێ ئەدرێت جا ڕێژەی دانیشتوان وەک چین و یابان بوینایە ئێستا نیوەی لە زیاتر لە برسا مردبون ... پێشمەرگە قەڵغانە بۆ تەنگانە و سەختی بۆ موچەو ئیمتیاز سفر هیچ بەدەستەوە بە هۆی دزە گەورەکان زۆر جار سەرگەردانی بچوکەکانە داخی ڕەش بۆ بەرپرس و تەواوی دزەکان ئەوەی مسقالە زەرە لە میلەتی کورد ئەدزێ جێگەی ڕێز نین مەترسن جێگەی هەڵتڕانن.
Top