وەڵامی پرسیارە بێ وەڵامەکەم دەستکەوت

وەڵامی پرسیارە بێ وەڵامەکەم دەستکەوت
یەکێتی بە هەر هۆکارێک تووشی کەرتبوون بووبێ، باڵی وەدەرنراو وەک ئەوەی لە پارتی وەدەرنرابێ دژایەتی پارتی خستۆتە پێش دژایەتی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان، زۆر جارانیش دژایەتیەکە ئەوەندە خەست کراوەتەوە بۆ سەرکەوتن بەسەر پارتیدا هاوپەیمانی و هاوسەنگەری لەگەڵ دوژمنانیش خوویەکی سیاسی، جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح نموونەی ئەو خووە سیاسیە نەگریسەن، ئەوەش پێچەوانەی سرووشتی کەرتبوونی حزبی کوردین کە باڵی کەرتبوو بەردەوام لەگەڵ باڵی دایک بەشەڕ هاتووە، بەڵام باڵە کەرتبوونەکانی یەکێتی لە دەرەوەی ئەو سرووشتە هەنگاویان ناوە و زۆر جاران هەردوو باڵەکە سەرەڕای جیاوازیەکانیان لە دژایەتی پارتیدا باوەشیان بە یەکتریدا کردۆتەوە، کەس نییە لە جارێک زیاتر ئەو پرسیارەی لە خۆی نەکردبێ کە ئەو هەموو رق و کینەی ئەو باڵە کەرتبووانە لە پارتی هۆی چییە؟
من چەندین جار ئەو پرسیارەم لە خۆم کردووە و بە دوای وەڵامەکەشیدا گەڕاوم، بە گەڕانەوە بۆ سەرەتای دامەزراندی یەکێتی و هەڵوێستەکانی دوای دامەزراندن وەڵامەکەم دەستکەوت.
ئەگەر بگەرێینەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی و بەیاننامەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆچی؟ دەگەینە ئەو راستییەی کە خودی یەکێتی بۆ دژایەتی پارتی دامەزراوە نەک دژایەتی دوژمنانی کورد، واتا یەکێتی بۆتە ئەو کارگەیەی کە بەردەوام دژانی پارتی لێ بەرهەم هاتوون، هەر بۆیەش ئەوانەی لە یەکێتی جیا دەبنەوە رق و کینەی دژە پارتی بەریان ناداو بە دوای بینینی ئەو خەونە نەزۆکەدا دەگەڕێن کە بە شیرەوە خواردوویانە.
Top