منیش لەگەڵ قادری حاجی عەلی هاوڕام

منیش لەگەڵ قادری حاجی عەلی هاوڕام
قادری حاجی عەلی دەڵێ: لە ئێستادا دوو بەرە درووست بووە، بەرەیەکیان پارتی رابەرایەتی دەکات و ئەویتریان بە خۆشحاڵیەوە گۆڕان رابەرایەتی دەکات.
منیش لەگەڵ کاک قادر هاوڕام و بەڵێ دوو بەرە لەسەر درووست بووە، بەڵام دەبووایە کاک قادر ئەرک و ئامانج و ڕوانینی ئەو دوو بەرەیەی بۆ دۆزی کورد و مێژووی درووست بوونی دوو بەرەکەی وەک خۆی خستبایە روو، بۆیە بە پێویستی دەزانم لەم دوو سەرنجەی خوارەوەدا و وەک هاوکارییەک بۆ کاک قادر ئەرک و ئامانج و روانینی ئەو دوو بەرەیە بۆ دۆزی کورد و میژووی درووست بوونیان بخەمە پێش چاوی خوێنەران.
یەکەم:ــ کاک قادر دەڵێ: لە ئێستادا دوو بەرە درووست بووە، گومان لەوەدا نییە کە دوو بەرە درووست بووە، بەڵام کاک قادر لە مێژووی درووست بوونی ئەو دوو بەرەیە خۆی دەدزێتەوە، بۆیە بە کاک قادر و هەموو ئەوانەی وەک ئەو لە مێژووی چەواشەوە لە رووداوەکان دەڕوانن دەڵێم: مێژووی ئەو دوو بەرەیە زۆر کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی ١٩٦٦، ئەو بەرەیە هەر رۆژە و لە بەرگێک و هەر جارە و بە ناوێک خۆی نمایش کردووە، نەوشیروان مستەفا یەکێک بووە و لە رابەر و بڕیار بەدەستانی ئەو بەرەیە و ئێستا لە بەرگی گۆڕاندا نمایشی ئەو بەرەیە دەکاتەوە.
دووەم:ــ دەبێ کاک قادر و هەموو کاک قادرەکانی تر ئەو راستییە بزانن کە ئەو بەرەیەی پارتی رابەرایەتی دەکات، هەر لە رۆژی درووست بوونیەوە بەرەی کوردایەتی و هەڵگری خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان و سەربەخۆیی کوردستان بووە، وەک کاک قادر دەڵێ: ئەو بەرەیەش کە گۆڕان رابەرایەتی دەکات بەرەی دژە کوردایەتی و جنێوقرۆشی و بەشینەوەی تۆمەت بووە، لە رابردوودا چوونە باوەشی رژێم و لە ئێستاشدا دژایەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بەڵگەی لاڕێ بوونیانە لە کوردایەتی و بە گژدا چوونەوەی خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان، بۆ جنێوفرۆشی و تۆمەت بەشینەوە و ناو زڕاندنیش، لە رابردوودا گۆڤاری رزگاری کە بە رێنمایی موخابەراتی رژێمی یەعس دەردەچوو، لە ئێستاشدا KNN بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن کە نەوشیروان مستەفای دامەزرێنەری گۆڕان داهێنەری کلتوری جنێوفرۆشی و تۆمەت بەشینەوەیە، هیوادارم کاک قادر دوور لە چاوچنۆکی سیاسی و لە دەرەوەی رێبازی پڕ لە رق و کینەی نەوشیروان مستەفا ئەو دوو سەرنجەم لێوەربگرێ.
Top