(ئێمە و ئەوان )

(ئێمە و ئەوان )

ئەم کابینەی نوێیەی حکومەت بەرهەمی ڕێککەووتنێکی پێنج قۆڵی بوو کەسەرەنجام و دوای کۆمەڵێک قەیران تەنها پارتی و یەکێتی تێیدا مانەوە
ئەم قەیرانانەی کە توشی حکومەت و گەلی کوردستان هاتن هیچیان پێشبینی کراو نەبوو هەموان پێکەوەو لەماوەیەیکی کەمدا یەخەی حکومەت و گەلی کوردستانی گرت بوون بە سوپرایزێکی ناخۆش
٭هێزی بەرپرسیار لە دۆخە سەختەکاندا وەدەردەکەوێت نەک لەدۆخی ئیسراحەت و پشوو نۆرماڵدا
٭گۆڕان دوای ئەوەی زانی ئەو کلتورە جنێوفرۆشی و بازاڕی ئەنتی حوکمڕانیە سەقەتەی کەخۆی پێشتر وەک کلتورێکی دروستیکردوە لەناوحکومەت بووندا زیانی پێدەگەیەنێت هەرزوو لە بەزم دەگەڕاو سەرەنجام ڕێکەوتنەکەی بەفێڵ و تاکتیکی جۆراو جۆر هەڵوەشاندەوە پارتیش لەبەرامبەردا هەمان ڕێکەتنی کۆتای پێهێناو وەزیرەکانی لەکابینە نەمان
٭یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی هەتا کاتی زیادکراوی تەمەنی کابینەکە لەحکومەت بوون و لەکاتی زیادکراودا و بۆ موزایەدیەی هەڵبژاردنی ئەم جارەش حکومەتیان جێهێشت و پاشەکشەیان کرد بە پاساوی نالۆژیکیانە و دوور لەز زانستی
٭(۱٦ی ئۆکتۆبەر ) کەئامانج لێی کۆتای هێنان بوو بە ئەزموونی حوکمڕانی باشوری کوردستان هەرزوو باڵی خیانەتکارو جێ بەجێکاری ئەو پلانە گڵاوە بەڕێگاو جۆری جیاواز کەوتنە گیانی حکومەت و ڕۆژێک نەوتی کەرکویان دزی و ڕۆژێ تەواوی کەرکوک و سامانەکەیان دا بەئێران و لەسەدا پەنجاویەکی خاکی کوردستان و لەسەدا پەنجای زیاتری داهاتی کوردستانیان فرۆشت و ووڵاتیان تووشی ئەم مەرگە حەتمیە کردەوە کەتیایداین، ئەوەتا عەبادی دەڵێ ئێتاش هاموو نەوتی کرکوک نایەتەبەردەستی حکومەتی عێراق یانی بۆئەوان دەچێت و دەیخەنەگیرفانی خۆیانەوە
کەواتە تەواوی یەکێتیش پاڵپشت و هاوکاری حکومەت نەبوون
٭ناکۆکی ناوخۆیی و چەند بەرەیی هەرزوو میدیای یەکێتیشی خستە بەرەی دژە حکومەت و بە فۆنتی ئۆپۆزسیۆن دەئاخافتن و هەڵسوکەوتیان دەکرد یانی نەعامە ئاسایی
٭پارتی دیموکراتی کوردستان وە هەمیشەو بە هەستێکی نیشتیمان و نەتەوەییەوە لە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو وە ڕێگای لە هەموو ئو پلانانەگرت کە بۆ لەناوبردن و کۆای پێهێنانی ئەم ئەزموونەی باشورداڕێژرابوو
٭ پارتی توانی سەرەڕای بڕینی بەشە بوودجەی کوردستان بەهەر هۆکارێکی هەبوە ئەم حکومەتە نەکەوێت و بەهەر ڕێگایەک هەبوە بەردەوامی بە حوکمڕانی بداوو تەسلیم نەبوو کە پاڵپشتی ئەم پرۆژەی نەکەوتنەش تەواوی فەرمانبەران بوون سەبریان لە حکومەتەکەی خۆیان گرت
٭پارتی توانی لەشەڕی داسەپاوو زاڵمانەی داعش ڕۆڵی سەرەکی ببینێت و دوونیاش شاهیدی ڕۆڵی دیاری پارتین لە شەڕی داعشداو شەهید بریندارەکانیش هەر شاهێدن
٭زۆرترین ئەو ئاوارانەی کە دەهاتنەباشوری کوردسان لەسنوری دەسەڵاتی پارتیدابوون و زۆرترین ڕێزیان لێگیراوەو دژی هەوڵی دەرکردنی ئاوارەکان وەستایەوە
(خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر) هەرێمی خستە کەناری لەناوچون ئەوە پێشمەرگەکانی پارتی بوون لە پردێ تاسحێلا ڕووبەڕووی سوپای عێراق و حشدی شعبی بونەوەو تانکی ئەمبرانزی سووتان و سەرەنجام هەڵووێستی بەغدای گۆڕی و گفتوگۆ هاتەئاراوەو بغداش ناچاربوو مامەڵە لەگەڵ حکومەت بکات
٭دوای کۆست و مەرگەساتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر ئەوە سەرۆک وەزیران بوو کە وەک گەڕیدەیەک لە دەرگای دوونیای داو دۆزی پشتتێکراوی کوردی گۆڕی و باڵانسی پشتگیری عێراقی بۆ هەرێم پێچەوانە کردەوەو سەرەنجام حکومەتی عێراق خۆی ووتی هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی گەیاندنی بە دۆخی لهەڤهاتن
٭هەوڵ و جهودی ئەم سەرۆک وەزیرە نەوەستا و پشوی درێژی ئەو بەشێک لەبوودجەی خوراوی بۆ کوردستان گەڕاندەوەو چاکسازی و بایۆمەتری و هەوڵی چاککردنی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی کرد بە ئەمری واقیع و بەشێکی باش لەو پاشەکەوتەی کەلەئەنجامی قەیرانی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دانرابوو لابردوو ئەوی دیکەش کە ماوە بەیەکجاری لادەبات
٭ئەم هەنگاوە بە مەکرەمەو خۆهەڵکێشان نازانین و بەردەوامیش دۆخەکە بەرەو باشتر دەڕوات بەڵام جیاوزی ئێمەو ئەوانی دیکە ئەوەیە ئێمە شان لەبەر بەرپرسیاریەتی دەدەین و ئیش دەکەین و کردارمان هەیە
ئەوانیش تەنهاو تەنها موزایەدە

Top