خۆراگری ،قوربانیدانی و سیاسەت ودیپلۆماسی سەرکەوتوویی حکومەتی کوردستان ..

خۆراگری ،قوربانیدانی و سیاسەت ودیپلۆماسی سەرکەوتوویی حکومەتی کوردستان ..
خەبات و قوربانیدان و خۆشەویستی بۆ کورد وکوردستان بە ھەموو داگیرکەران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گووت کە لە ژێر ھیچ گوشار و پیلانگێرییەک ناتوانرێت کاروانی رزگاریخوازی و رٍەتکردنەوەی ژێر دەستی بەلارێدا ببەن.گەلی کورد پاش ئەوەی لە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، تۆوی سەربەخۆیی داچاند، ئەوە یەکسەر قۆناغێکی سەخت و دژوار دەستی پێکرد، کە ھەر ئێستا ڕەنگە ھیچ شوێنەوارێکی ریفراندۆم لە ئارادا نەمابێت، بەڵام پاش تێپەڕکردنی ئەم قۆناغە پڕ ناخۆشییە، دەبینین چۆن تۆوی سەربەخۆیی شین دەبێت و ئەوکاتە ھیچ ھێزێک ناتوانێت پێش لە چنینەوەی بەروبوومەکەی بگرێت.
گشت گشت تێکۆشانەکانی سەرکردایەتی سیاسی کورد و حکومەتی کوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی نێچیرڤان بارزانی بۆ گۆڕینی واقیعێکی سەپیندراوە بەسەر گەلی کوردستان ، کە ئەمڕۆکە ھاونشتیمانیان رووبە رووی گەمارۆ وسزایەکی نارەوا و بەپاساویی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە رووی سیاسی و ئابڵوقەی ئابووری ، سەربازی ... ھتد بوونەتەوە کە دەسەڵاتدارانی عێراقی بۆ شکاندنی شکۆ و ئیرادەی گەلی کوردستان سەپاندوویانە ، ئەوەی لە دوورو نزیکەوە ئاگاداری ئەم دۆخە سەپێندراوە بێت بۆی روون دەبێتەوە ، کە چۆن دەوڵەتمەدار توانیوێتی ئابڵوقە ئابوری و سیاسیەکە بشکێنێت و وێنای پێگەی بارزانی و کوردستان بە دەربخات لە چۆنێتی ئەم سەردانە دیبلۆماسیانە و دووپاتکردنەوەی پشتگیری وڵاتانی زلھێز و خاوەن بڕیار بۆ مافە دەستووریەکانی کوردستانیان و ھەموو پێشبینی و خوێندنەوەکان شرۆڤەی ئەم ھەوڵە دیبلۆماسیانەی سەرۆک وەزیران بە ئەرێنی لێک دەدەنەوە و ھەنگاو و کۆششەکان بۆ چارەسەر کردنی ناخۆشیەکانی و تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەیە کە دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەسەر کوردستاندا سەپاوە و جارێکی دیکە کوردستان بەرەو بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و باشتر کردنی بژێووی ژیانی ھاونشتیمانیان و پێشکەوتنی زیاتر ھەنگاو دەنێت و نەیارانیش تووشی شکست و ملکەچی دانان بە مافی رەوای گەلی کوردستان دەکات وھەرێمی کوردستان، بە ھۆی سەقامگیری و ئاسایشەوە کە یەک لە دەستکەوت و شانازیە گەورەکانی حکومەتی کوردستان ، وا خەریکە لە بواری ئابووری و سیاسیشدا ھەنگاوی کاریگەرو بەرچاو دەھاوێژێت بۆ پێشەوە. ئەم قسەیە راستە، ئەگەرچی کوردستان تا ئێستا نە دەوڵەتێکی سەربەخۆیەو نە وەک دەوڵەتی سەربەخۆیش دەجولێتەوەو نە ئامرازو توانستەکانی دەوڵەتیکی سەربەخۆی پەیدا کردوەو نە مێژوویەکی درێژیشی ھەیە لە بواری ژیانی نەتەوەیی ئازاددا.
جێگەی خۆیە تی ئاماژە بۆ ئەو راستیە بکەین کە یەک لە کێشەکانی کورد، زۆر جار، ئەوەیە خەڵکانەکەی بە تەنگ دروست کردنی پرسیارەوە نین و زۆر بەلایانەوە مەبەست نیە بپرسن: چۆن ئەم سەقامگیریە دروست بووە؟ لە چییەوە سەرچاوەی ھەڵگرتووە؟ کێ دروستی کردوە؟ چۆن دەپارێزرێت؟ ھەروەھا، ئەگەرچی ئەوا چەندین ساڵە، خەڵکی کوردستان لە سای حکومەتەکەیان، بەوپەڕی ئارامی و دڵرەحەتی و ئاسوودەیی، لە بواری ئاسایشدا، ژیان بەسەر دەبەن؟ ئەگەرچی، زۆر جار لە میدیاکانی جیھاندا، ھەرێمی کوردستان وەک نموونەی دوورگەیەکی ئارام و بوژاوەو زیندوو لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لە عێراقدا لە قەڵەم دەدرێت؟ بۆ ئەوەی بایەخی ئەو حاڵەتە ئارامەی کوردستان بە دیققەت بزانین و ھەروا بە ساکاری تەماشای نەکەین، رەنگە وا چاک بێت، لێرەدا، چەند لایەنێکی گرنگ لەبەر چاو بگرین کە یارمەتیمان دەدەن بۆ ئەوەی بە بەرچاو روونیەکی زۆرترەوە ئەو زەحمەتیانە ببینین کە حکومەتی کوردستان لە بواری پاراستنی ئاسایشدا روو بە رووی دەبێتەوە: کوردستان کەوتۆتە ھەڵکەوتەیەکی جوگرافی و ستراتیژیی گەلێک سەخت و زەحمەت و ئاڵۆز. لە لایەک عێراق بەو ھەموو ئاڵۆزیە ئەمنیەی تێیکەوتووە. ئێران و سوریا بەو ھەموو کێشەو گرفتانەی ھەیانە لە گەڵ ئەمریکاو عێراق و کوردو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. تورکیا بەو ھەموو ھەڕەشەو لەشکرکێشی و توندوتیژیانەی ھەیەتی و زۆر جار یەخەی کورد دەگۆێتەوە. بێگومان، بەڕێوەردن و دامەزراندنی پارچە زەمینێکی ھێمن و ئارام و پڕ ئاسایشی وەکو کوردستان، لە ناوەندی ھەڵکەوتەیەکی جوگرافی و سیاسیی وەھا ئاڵۆزو پڕ کێشە کارێکی زۆر سەخت و دژوارە.
دووەم، بێجگە لە تەوقی ناوچەیی، کورد لە ناو عێراقیشدا چەندین جۆرە دوژمنی سەرسەختی ھەیە کە ھەر ھەموویان ھەوڵ بۆ شکست پێدانی تاقی کردنەوە دیموکراسیەکەی دەدەن و دەیانەوێت بیسەلمێنن کە کورد بە بێ سەرپەرشتی کردنی راستەوخۆی عێراق توانستی پاراستنی ژیانی رۆژانەی خۆی نیە. ئەوی راستی بێت، کۆنترۆڵ کردن و رێگە گرتن لەی نەخشەو پلانی رەشی ئەو دوژمنانە، ھەروا کارێکی ئاسان نیە، بەڵکو زۆر زەحمەت و ئاڵۆزو قورسە.ھەندێک لایەنی ئاراستەکراو و قورمیشکراو و میدیاکانیان ، لەوانەی چاویان بەرایی ئەوەیان پێ نادات شتەکان وەکو خۆی ببینن، نەک ھەر بە لایانەوە گرنگ نیە باس لەو دەسکەوت و شانازیە گەورانەی خەڵک و حکومەت بکەن. بگرە بەلاشیانەوە گرنگ نیە ھەڵسوکەوت و قسەو رەفتارەکانیان چەند زیان بە کوردو دیموکراسیی کوردستان دەگەیەنێت. بۆیە، ھەمیشە ھەوڵی ئەوە دەدەن دڵی کۆمەلانی خەڵک لە بەرامبەر حکومەتەکەی خۆیان کرمێ بکەن و نەھێڵن کارو بەرنامەو خزمەتە مەزنەکانی ئەو حکومەتە ببینرێت.
راستە، کوردستان ھێشتا زەحمەتی و سەختیی زۆری لە پێشە. راستە، کەموکورتی، لێرەو لەوێ زۆرە. راستە ئێمە میللەتێکین ئەوا چەند ساڵێکی کەمە بووینەتە خاوەنی خۆمان و تا ئێستا ئەو شارەزاییەمان لە لا کەڵەکە نەبووە کە بتوانین بێ کەموکورتی چالاکی و کارەکانمان رابپەڕێنین. بەڵام زۆر لەوانە راستتر ئەوەیە کە دەبێت لەم قۆناخە ناسکەدا پشتگری ئەو ئازادی و دیموکراسی و بوژانەوەو بەرەوپێشەوە چوون و ئەمن و ئاسایشە بین کە حکومەتی کوردستان و جەنابی سەرۆک وەزیران رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردو کوردستانیان دابین کردووە.ئێستاکەش ئەنجامی ھەوڵەبەردەوامە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی تا دێت باشتر کاریگەری لە سەر زیاتر پێشکەوتن و گەشەسەندنەکان و چارەسەری کێشەکان دەردەکەون و دەبێ ھەموو ھێزو لایەنە سیاسی کان بە گرنگییەوە بروانە ئەو دەسکەوت و ھەوڵانە لە پێناو گەیشتن بە گشت مافەرەواکانمان..
Top