پەیامی سەرۆک بارزانی و پەیامەکەی حەزرەتی مەسیح
March 29, 2018
وتار و بیروڕا
ئەوەی جێگای پرسیارە مەسیح تا لە ژیاندا بوو لە چەند سەد کەسێک زیاتر بڕوایان بە پەیامەکەی نەهێنا، بەڵام دوای وەفاتی پەیامەکەی سنوور و بەربەستەکانی بڕین و تا ئێستاش زۆرترین شوێنکەوتووی هەیە، ئەوەش بەڵگەی ئەو راستییەمان پێدەڵێ کە نەیارەکانی یان بە ئەنقەست بڕوایان بە راستی پەیامەکەی مەسیح نەهێناوە، یان ئەوەندە بچووک و گێل و نەزان بوون نەیانتوانیوە لە راستی و گەورەیی پەیامەکەی بگەن.
پەیامی سەرۆک بارزانیش کە پەیامی سەربەخۆیی کوردستان و گەیاندنی کوردە بە مافی رەوای بە دەوڵەتبوون، لە قوڵایی کارەسەت و نەهامەتیە مێژوویەکانی سەر کورد و چەوسانەوەی دوور و درێژی نەتەوەیی وەرگیراوە، لە داگیر کردنی کوردستان و ئازارەکانی ژێردەستەیی و کۆمەڵکوژی ژن و منداڵ و گەنج و لاوەکانی کوردەوە هەڵێنجراوە، کاردانەوەی زوڵم و ستەم و وەڵامدەرەەوەى سیاسەتی داگیرخوازی داگیرکارانی کوردستان و دوژمنانی کوردە، هەڵگری خواستی هەموو کوردپەروەران و ئازادیخوازانە، ریفراندۆم و دەنگی بەڵێی %٩٣ خەڵکی کوردستان بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگری درووستی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی و لاڕێ بوونی نەیارانیەتی لە خواست و داواکاری رەوای خەڵکی کوردستان، لەگەڵ بوونی ئەو راستییەش چۆن نەزان و بێ بڕوایان دژی پەیامەکەی حەزرەتی مەسیح وەستانەوە، کورتبین و دژانی سەربەخۆیی کوردستان و ناخ رەشانی سیاسی و هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆنەقین و بیرتاریکان و کۆنەپەریست و جەهالەت خوازان بە چەندین جۆر و شێوازی پیلانگێڕی و ئاژاوە نانەوە دژی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی وەستانەوە، بەوەشەوە نەوستان و بۆ شکست پێهێنانی پەیامەکەی بەشێک لە نەیارانی بەناوی پەرلەمتار و کۆلکە سیاسی بوونە گەڕیدەی وڵاتان و بەشێکیشیان بوونە چاوساغ و دەستکێشی دوژمنان.
دەبێ کوردپەروەران و شۆڕشگێڕانی دژە ژێردەستی و خوازیارانی سەربەخۆیی کوردستان لەوە دڵنیابن کە چۆن پەیامەکەی حەزرەتی مەسیح سەرکەوت و نەیارەکانی بەزاندن، ئەوهاش پەیامەکەی سەرۆک بازانی کە سەربەخۆیی کوردستان و گەیاندنی کوردە بە خواستە زەوتکراوەکەی کە دامەزراندنی دەوڵەت و رزگار بوونە لە ژێردەستەیی، سەردەکەوێ و ئامانجی خۆی دەپێکێ و نەیارانی پەیامەکەشی خەجاڵەتی بەردەم مێژوو دەبن.