بۆ تێرێزا مەی: مارانگەستەی سایکس پیکۆین

بۆ تێرێزا مەی:  مارانگەستەی سایکس پیکۆین
مێژووی بەریتانییەکان ،لە عێراق و ناوچەکە دا،بۆ کوردستان و کوردی رەسەنی سەرخاک و زێدی باوباپیرانی مارانگەستەی دەستی سایکس- پیکۆن.
کوردی کوردستانیان تا ئەمرۆی دوا رۆژەکانی نەورۆزی ٢٠١٨ تاڵاوی راپۆرت و پێشنیارەکانی رۆژھەڵاتناسان و کەسانی وەک مس بێل و مێجەرسۆن و لۆرەنسی عەرەبی دەچێژن.
ئەوێ رۆژێ ئەوان وەک راوێژکارو قونسل و سەرۆک قونسڵ وحاکمی سیاسی وگەریدەی سیخوور بە بۆنی نەوتی ناوچە شانیشینە عەرەبی نیشینەکان مێشکیان کاس ببوو ، چاویشیان ھەر لە زەلامی عەگال بەسەروو دشداشە لەبەربوو ،دیارە لەوان بترازێ،چاویان خەڵکی دیکەی لە ناوچەکە نەدەدیت،لۆرەنسی عەرەبی ئەوسا لە یادداشتەکانی جوانی پێکا وە ، عەرەبیش بە ناحەق پێکایان،و مس بێڵی ئاشقە بیابانیش سێرکوکۆسی حاکمی عێراق رازی دەکا تا ونستۆن چەرچل دان بەسنوورە دەستکردەی بێڵ بێنێ و لەکۆنگرەی قاھیرە لە ساڵی ١٩٢١ دا بەرگری لە عێراقی بەزۆر لکێندراو بکاو کوردستانیش بەو شێوەیە بەرتەوازە ببێ،تا سیاسەتی پەرتکەو زاڵبە بەسەرکوردببێتە دیفاکتۆیەکی چەسپاوی تەمەن ١٠٠ساڵەی ئیمپریالیزمی کۆن ونوێی ناوچەکە .
پێدەچێ رۆژئاوای مێینە- مێژوونووسە عەرەبە نێرینەکان گوتەنی ،لەوێ رۆژێ و بگرە زووتریش تیلەی چاوی ھەر لە رۆژھەڵاتی گەرم و ئاگردانی بەر بەرمیلە نەوتە خاوەکە بووبێ ، لە بەختی کوردیش بوو مێجەرسۆن بارودۆخی کورد و سلێمانی لەسەردەمی مەلیک مەحمووددا ،راست و ڕەوان وێنانەکردوو ،بە دڵی مس بێڵی عاشق بە چاوی ڕەشی عەرەب دەیگەیاندە سەرووی خۆی،بەرادەیێک ھەرھیچ نەبێ دوو وێنەی جوانی مافخوراوانینەگەیاندۆتە شانیشینی ئەوسای ئەو ئیمپراتۆرەی خۆری لێ ئاوانەدەبوو .
ئەم چەند رستەو دەستەواژانە وەک پێشینەی مێژوویی لەخەیاڵ و ھزردا دەخولێنەوە ،کاتێپیرۆزبایی خاتوو تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو بۆپریس جۆنسۆنی وەزیری دەرەوە کە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەرۆژانی نەورۆزدا رەوانکرابوو .
تەواوی رووداو و کارەستاکانی کوردستان لە ناوچەکەدا ھەر لەدوای سایکس پیکۆوە تا١٦ی ئۆکتۆبەرو داگیرکردنی کەرکووک و عەفرین و یادی ٣٠ ساڵەی کیمابارانی ھەڵەبجەی لێ تاوتویێ دەکرێ و دەپرسین :
:- ئەم بەشان و باڵ داھەڵگوتنەو ڕوپەمەیی یەتان _موغازەلەیەبۆ کوردو کوردستان لە پایی چی و ئەو غەدرو زوڵمەی بێئەمانە تەمەن سەدساڵەیتان لە کورد لە پایی چی ؟
سەیرە پرسی ‌ سیخورێکی دووسەرەی وەک سێرگی سکریپاڵی ڕووسی،وانەک ھەرخەریکە عەرشی شانیشینی بەریتانی و دینگەکانی کۆشکی سپی ئەمریکی دەھەژێنێ وئەوروپای رۆژئاواش تێوە دەگڵێنێ بەڵکو وا خەریکە سەردەم بۆ سەردەمی جەنگی سارد بباتەوە و ھاوکێشەی جیھان ئاوەژوو بێتەوە .و
کەچی بۆ یادی ٣٠ ساڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە نقەیەکتان لێوە نەھات ؟
لەکاتێکدا دەست بۆ سەروەری و شکۆی خەڵکی کوردستان دەبردرێ ھەر جارێ بەناوێ جینۆساید دەکرێ و گەمارۆی ئابوری و زەمینی و ئاسانانیدەدرێ وھەمیشە وەک نێچیری بەردەم ھێرش و پەلاماردان سەیردەکرێ ، ئێوەش ھەر بێدەنگن .
ئەرێ دوای سەد ساڵ لە کارەسات و قوربانی دان ، تاوانە خەڵکی کوردستان مافی سەربەخۆییی بە شێوەی ئاشتی و دیموکراتییانە بێنێتە دی و دەنگ بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆی بدات ؟ ئەوەیە بێدەنگیتان بۆ ئەو کۆمەڵگا کوردستانییە پێشکەوتووەی وەک بەرێز بۆریس جونسۆنی وەزیری دەرەوەدەڵێ :
:- لە شەڕی داعشدا ھەرێمی کوردستان و گەلی کورد قارەمانیەتی و قوربانیدانێکی مەزن و گەورەی لە پێشوازیکردنی ژمارەیەکی مەزن و میوانپەروەرییەکی زۆری ئاوارەو پەنابەران نیشاندا .
یا ئەوەی لە کەرکووک و خورماتوو رویدا پاداشتە ؟
بەرێز خاتوو تێرێزامەی سوپاس بۆ پیرۆزبایی و نەورۆزنامەکەت ..
ئێستا ئەرکی ئێوەو ئەمریکاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی ھاوپەیمانی شەڕی داعش ،دەبێ لەوە چڕبکرێتەوە کە چیتر مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی پێشێل نەکرێی و پرسی بودجەو موچە و دژایەتی کردنی ئەو نەتەوە و خەڵکەی ئەفسانەی داعشیان تێکشاند وەک مەرامی سیاسی بۆ مەبەستی ھەڵبژاردن لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بەکارنەھێندرێ . ھەروا دەبێ لە ئێستاوە
قسە و باس لەسەر ئەوە بکرێت مافی ڕەوای دەنگدان بەڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چۆن جێبەجێ بکرێ؟تا ئامانجی بێنێتەدیو خەڵکیش بەئاشتییانە و دیموکراتییانە، پۆشتەو دەرون ئاسوودە وەکو جەژنی نەورۆز ،جەژنی مەزنی سەربەخۆیی خۆیشیان بگێڕێن .

Top