ریفراندۆمی سەربەخۆیی شانازییەك كە بەر كۆیڵە وخۆفرۆشان نابرێت ..

ریفراندۆمی سەربەخۆیی شانازییەك كە بەر كۆیڵە وخۆفرۆشان نابرێت ..
ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە سەركەوتوویی ، لە ئەنجامی ئەو دیكتاتۆریی و خۆ دزینەوەی دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا بوو كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو پرۆسەی پەراوێزخستنی كورد ، ئابڵوقەدان و جێبەجێی نەكردنی ماددەی 140ی و لە كۆتاییشدا هێرشی داگیركاریی لێكەوتەوە بەرێوەچوو .
سەركەوتنی سەرۆك مسعود بارزانیی بە سەر درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی داعش بە شاهیدی هەموو جیهان و دواتر ریفراندۆمی سەربەخۆیی بووە شێرپەنجەیەك بە جەستەی داگیركەران و گۆرٍان ، كۆمەڵ و گروپی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر كە بوً هەتا هەتایە بە دەست ئەو كابووسەوە دەناڵێنن. بۆیە ئەوانەی كە مافەرەواكانی میللەتەكەمان و سەركەوتن و شانازییە گەورەكەكان نابینن و لە دڵی پر لە رق و كینەوە خوێندنەوەی بۆ دەكەن خاوەنی هیچ شانازییەك نین و بێ‌ بەرین لە كوردایەتی و هەموو ئەو سەروەرییانە كە بەسەر هەر تاكێكی كوردی دڵسۆز براوە ....
ئێمه‌ له‌سه‌رمانه‌ ئه‌وه‌ بزانین كە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ جگه‌له‌وه‌ی مافێكی ڕه‌وایی گه‌لی كوردستانه‌ هاوكات حوكمڕانی خۆماڵی كورده‌ به‌ ئیراده‌ و ویستی خۆی تا به‌و شێوه‌یه‌ فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن كه‌خۆیان ئه‌یانه‌وێت و وڵاتێكی دیموكراسی و فره‌حزبی و ئایدیایی دابمه‌زرێنن كه‌ خه‌ونی چه‌ندین ڕۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ ساڵانێكه‌خوێنیان له‌پێناو ڕشتووه‌.
مرۆڤ هه‌م له‌ ژیانی ئاسایی خۆی هه‌م له‌ ژیانی سیاسیی كۆمه‌ڵێك ڕێكه‌وت هه‌ن به‌ ئاسانی ڕووناده‌ن، به‌ڵكو ڕوودانیان ده‌گمه‌نه‌ و جاری واش هه‌یه‌ هه‌رگیز ڕووناده‌ن بۆنمونه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ئه‌مرۆ ڕیفراندۆم بۆته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ڕێكه‌وت و ڕووداوێكی مێژووی پڕ بایه‌خه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌ ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌، ده‌بێت وه‌ك به‌خششێكی خوداوه‌ندی سه‌یربكرێت و به‌ ئاسانی له‌ ده‌ست ده‌رنه‌هێنرێت، چونكه‌ چاره‌نووسی ئێستا و نه‌وه‌كانی ئاینده‌ به‌ ئیراده‌ی هه‌مووان به‌ستراوه‌ته‌وه‌، لە هەمانكاتیشدا بووە شانازیی و بەڵگەیەكی مێژوویی و تاپۆیەكی متمانەپێكراو كە گەلی كوردستان دەنگیان لە سەر داوە . لەجیهان بەتێپەڕبوونی زەمەن گەلان بڕیاری جیابوونەوە ئەدەن ساڵ بەساڵ دەوڵەتانی نوێ دروست دەبن، چونكە بەپێی بنەماكانی نەتەوەیەكگرتووەكان هەر گەلێك وهەرنەتەوەیك مافی خۆیەتی بەئازادی و بەشێوەیەكی دیموكراسی بتوانێت دەولەت بۆخۆیان دروست بكەن و بتوانن بەئازادی تێیدا بژین، بەڵام بەبێ‌ ئەوەی دروست بوونی دەولەتەكە ببێتە هۆكاری ناسەقامگیری بۆ ووڵاتانی ناوچەكەو بۆ ووڵاتانی جیهانیش بەگشتی، وەهەموومانیش دەزانین نەخشەی جیهان ناتوانرێت وەكو خۆی بمێنێتەوە بەلكو گۆڕانكاری تێدا دروست دەبێت و ئەمەش بۆ ئارەزووی تاكەكانی دروست بوونی ئەو خەڵكە دەگەڕێتەوە كەدەیانەوێ ببن بەخاوەنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ، بۆیە لێرەدا دەمەوێ پێش ئەوەی باسی بنەماكانی دروست بوونی دەوڵەت بكەم پێناسەیەكی ئەكادیمیانەی دەوڵەت بكەم، دەوڵەت بریتیە لەكۆمەلە كەسانێكی سەربەخۆن بەردەوام پێكەوە دەژین، هەرێمێكی دیاریكراویان هەیەو پەیوەندی سیاسی پێكەوەی بەستوون، سەرچاوەی پەیوەندی كردنەكە هاوبەشی كردنی هەمووانە لەگوێڕایەلی بۆ دەسەڵاتی مەركەزی، ئەودەسەڵاتەی بۆهەریەكێكیان ئازادی و ماف دابین دەكات...
دوای ئەوەی خەڵكی كوردستان لەم ساڵدا بۆ بەدەست هێنانی مافێكی ڕەوای دیموكراسی خۆیان لە پرۆسەێكی دیموكراسیدا ریفراندۆمیان كرد، دەنگی بەڵێ‌ و ئەنجامەكەی عێراق و دەرو دراوسێكانی بەنجكرد، بۆیە عێراق هەر زوو هەوڵەكانی خۆی دەستپێكرد بە تەنها نا بەڵكو لە گەڵ ئەو وڵاتانەی كە دراوسێ و هاوسنوورینی بۆ ئەوەی بەهەمووان فشار لە سەر كوردستان دروست بكەن و ئەنجامی ریفراندۆم هەڵبوەشێندرێتەوە ، كە زانییان كوردستان ئەو ئەنجامەی ئەو پرۆسەیە دیموكراسیەی كە مافی ڕەوای گەلەكەیەتی هەڵناوەشێنێتەوە كەوتنە خۆ بۆ ئەوەی بەو پەڕی هێزو توانایانەوە بە هەموو جۆرێك هێرش بكەنە سەركوردستان و داگیری بكەن ، ئەمە چ وەڵامێكە بۆ پرۆسەێكی دیموكراسی خۆ ئێمە بەجەنگ داوامان نەكردبوو بەڵكو دەنگی گەل بوو بۆ ئەو بڕیارە ، من نازانم دروست بوونی دەوڵەت چ زیانێكی بۆ عێراق و دەر و دراوسێكان هەیە هیچ مافێكی ئەوانمان نەخواردووە بەڵكو ئەوان مافی ئێمەیان خواردوەو بوونەتە ماییەی هەڕەشە بۆمان و خاكیان داگیركردوین ، ئەوەی جێگەی سەرنجە دەبینین عێراق هێزێكی زۆری لەریفراندۆمی كوردستان وەرگرت وایلێهات غیرەتی بۆ پەیدابوو لە بڕیارو سەردانكردنی بۆ وڵاتان بەتایبەتی خودی عەبادی بە هۆی ریفراندۆمەوە هەستدەكەم غیرەتی بۆ گەڕایەوە گەرنا پێشتر نەكەس گوێی لێدەگرت نە قسەو بڕیارەكانیشی بە هەند وەرنە دەگیران ، كەچی دوای ریفراندۆمەكەی كوردستان عەبادی بۆ بە عەبادێكی تر وەك بڵێت هێزو غیرەتی ریفراندۆمی كوردستان و ئەنجامە گەورەكەی دەنگی بەڵێ‌ وای لەعەبادی كرد بكەوێتە خۆو سەردانی دەرو دراوسێكانی بكات چونكە دەیزانی بەتەنها هیچی پێناكرێت لەبەرامبەر هێزو ئیرادەی كوردستانیان ئەوەبوو لەگەڵ چەند وڵاتێك پیلانی هێرشكردنە سەركوردستانیان دانا بۆئەوەی كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بكەنەوە كە بەر لەهاتنی داعش لەدەستی عێراق بوون و ناوچەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بوون ، كەچی سوپابەزیووەكەی عێراق لەچاو هەڵێنانێك ئەو ناوچانەی چۆلكردو شكستی هێنا ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەر زوو ئەو شوێنانەی قایم كردو نەیهێشت داعش زیاتر بێتە پێشەوەو خەڵكەكەشی بەهەمووپێكهاتەو ئایینە جیاوازەكان پاراست لەدەستی داعشی تیرۆرست ، كەچی دواتر بەغدا بێگوێدانە قوربانی دانی پێشمەرگە لەو ناوچانە بەتانك و زریپۆشی سەربازی پێشكەوتووی چەند وڵاتێك و بەهێنانی فەرماندەو پلە باڵاكانی ئەو وڵاتانە هێرشی بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەست پێكرد ، عەبادی بۆئەوكاتەی هێزێكی توركیا سنووری تۆی بەزاندبوو هاتبووە ناو خاكی تۆ هاوارت لێهەستابوو كە سەروەری خاكی تۆ پێشێل كراوە و نابێت هێزو سوپای بێگانە لەخاكی تۆ بوونی هەبێت ، ئەی بۆ بۆ هێرشكردنە سەر پێشمەرگە دەستی ئەوانت گرت و بەپێش خۆت دابوون و ڕێنمایت لەوان وەردەگرت ئەی بۆئەوە پێشێڵكردنی سەروەری خاكی تۆ نەبوو خۆ نەت هێنابوون لە دژی داعش شەر بكەن بەڵكو لەگەڵ هێزێك شەرتان دەكرد كە ئەگەر ئەو هێزە نەبووایە تەواوی عێراق دەكەوتە دەست داعش و وێران دەبوو ،ریفراندۆم وایكرد یارو نەیار ببن بەیەك لەدژی كوردستان ئەو پرۆسە دیموكراسیە بۆئێوە بووە ماییەی لێك نزیك بوونەوەو بون بە هاوپەیمان كەچی دەشزاندرێت ئەو دۆستایەتیەتان تاسەر نیەو تەنها لەدژی كوردستان ئەمەتان كرد،بەڵام كوردستان چۆكی دانەنا و رووبەرووتان بۆوە و ئێستاش نە لە ریفراندۆم پاشگەز بووینەوە و لە كاروانی كوردایەتیمان بە لارێدا چوو ، بەڵكو بە هەموو توانایەكەوە تێدەكۆشین و پیشتیوانیی سەرۆك مسعود بارزانیی و بە پشتیوانیی خوا و هێزی پێشمەرگە ، ئیرادەی پۆڵایینی میللەتەكەمان رێگە نادەین بستێك خاكی كوردستان بە داگیركراویی بمێنێتەوە و بە شانازیی و سەرفرازییەوە بەرەو لووتكە هەنگاو دەنێین . هەروەها شانازی و شكۆیی سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەر ئەو هێزولایەنانە نابرێت كە لە ئەساسدا باوەریان بە كوردایەتیی ومافێكی رەوایی وەك ریفراندۆمی سەربەخۆیی نییە و كۆیلە وبەكرێگیراویی نەیارانی كوردن .
Top