میللەتی كورد لە پێناو مافێكی رەوا تێدەكۆشاوە تا گەیشتن بە ئامانج

میللەتی كورد لە پێناو مافێكی رەوا تێدەكۆشاوە تا گەیشتن بە ئامانج
لە ماوەی رابردوو و بەتایبەت چوار ساڵی شەرٍ و قەیرانەكان هەندێك هێزولایەنە گشت تواناكانیان خستە گەر تا شكست بە حكومرٍانی كوردستان بێنن و دڵی ئاغاكانیان خۆش بكەن و شتێكیان دەسكەوێ‌ ،بەڵام نەك هەر هیچیان دەست نەكەوت بەڵكو بوون بە پەندی زەمانە و ئاسەوارەكانیان تادێت زیاتر دەردەكەوێ‌گەر هەڵوەستەیەك لە سەر ڕێككەوتنی‮ ‬ژێربەژێر لەگەڵ عێراق بۆ هەرەس پێهێنانی‮ ‬ئەو خەونەی‮ ‬كە كورد سەد ساڵە خەوی‮ ‬پێ دەبینێ و خوێن ئەدات لەپێناویدا‮، دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەلەگەڵیان‮ ‬ڕێككەوتن و بەغدا گەمارۆی‮ ‬خستە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بەهۆی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم و داگیركردنی‮ ‬كەركوك و توزخورماتوو بەشێكی‮ ‬تری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان بەهۆی‮ ‬خیانەتە گەورەكەی‮ ‬61ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬7012‮ ‬ئەولایەنانەی‮ ‬دژی‮ ‬ڕیفراندۆم بوون تەپڵی‮ ‬ئەوەیان ڵێ ئەدا كەئ ەگەر‮ ‬ڕیفراندۆم نەكرابووا ئەو شتانە‮ ‬ڕوویان نەئەداو حەقیان بە بەغدا ئەدا كە لەوەی‮ ‬دژ بەكوردستان كردوویەتی‮ ‬و دەیكات بەو دژایەتیەیان زیاتر بەیعەتیان بۆ‮ ‬عێراقە حبیبەكەیان دووپات دەكردەوە‮.!‬؟هەموو ئەو دژایەتیانەش كە دژی خەڵكی كوردستان و پارتی و بارزانیی د دەیانكرد لەپێناو دەستكەوتی‮ ‬شەخسی‮ ‬و حزبی‮ ‬بوو خەونی‮ ‬میللەتێكیان كردە قوربانی‮ ‬بەرژەوەندیەكانیان و بۆ چەند بەرژەوەندیەكی‮ ‬خۆیان ئامادەبوون كە ئارامی‮ ‬كوردستان تێك بدەن و حكومەتی‮ ‬كوردستان لەبەریەك هەڵبوەشێنەوە تا ئەجیندای‮ ‬پیلانەكانیان زیاتر جێبەجێ بكەن بەڵام بۆیان نەكراو شكست بەپیلانەكانیان هێنراو هەر‮ ‬ڕۆژەو لەژێر ناوێك سەردانی‮ ‬بەغدایان دەكرد تاوای‮ ‬لێهات كەپ ێیان بووترێ بەشێك لەهێزە‮ ‬كوردیەكان‮ ‬حەجیان لە بەغدا كرد‮.!! ‬لەبەغدا بەو شێوەیە وەسف دەكران كەچی‮ ‬دەهاتنەوە خەڵكی‮ ‬كوردستانیان چەواشە دەكردو قسەی‮ ‬ناڕاستیان بەگوێی‮ ‬خەڵك دادەداو هاوشێوەی‮ ‬تووتی‮ ‬قسەكانی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬عێراقیان بۆ كورد دووبارە دەكردەوەو تەرجەمەیان دەكرد‮.ئاشكرا بوو كە ئەوەی‮ ‬ئەوان كردیان و ئیسپات وجودێك بوو بۆ عێراق و دژی‮ ‬میللەتەكەیان وەستانەوەو مێژوو رەحمیان پێناكات و وەك دژبەرانی‮ ‬خاك و وڵات تۆماریان دەكات،‮ ‬ئەوانەشی‮ ‬كە‮ ‬ڕێگای‮ ‬كوردایەتیان هەڵبژاردو ئامادەنەبوون بچنە ژێرباری‮ ‬هیچ بڕیارێك كەدژی‮ ‬خواستی‮ ‬میللەتەكەیان بێت شانازی‮ ‬و سەروەریان بۆ خۆیان تۆماركردو تاهەتایە میللەت شانازیان پێوە دەكات و لەمێژووی‮ ‬كورددا ناویان بەبەرزی‮ ‬دەمێنێتەوە‮.‬پارتی و بارزانیی لە پێناو گەلی كورد زیاتر لە ئامانج و مافەرەواكانی نزیك تر دەبێتەوە . دۆزی كورد وەك پرسی نەتەوەیەكی پارچە پارچەكراو كومەلە فاكتەر گەلیكی ناوەخویی، هەریمیو نیودەولەتی بەشداربونەورولیان بینیوە لەدروستكردنی كیشەكەو لەبەردەوامی قەیرانەكەو چارەسەر نەبونیشی رولی مەزنیان گیراوە.
لەدوای جەنگی جیهانی یەكەم وروخاندنی ئیمبراتوریەتی عوسمانی وولاتەزلهیزەكان بەتایبەتی بەریتانیاوفرنسا بەپیی بەرژەوەندیەكانی خویان نەخشەی نوێیان بو روژهەلاتی ناوەراست دارشت كومەلە دەولەتیكی تازەیان دروستكرد بەلام سەبارەت بەكوردستان لەدووپارچەوە كردیان بەچوارپارچە ولكاندیان بەدەولەتانی دەوروبەر وەك عیراق و سوریا پیناسەبونی عیراق و سوریایان لەسەر سەپاند .
ئەگەر بێین باسی پرسی كورد بكەین لەعیراق وەك پرسی نەتەوەیەكی بەشبەشكراو لەناوەروكدا پرسی زمان و خاك و كلتورو شوناسی نەتەوەیی بووە لەهەموومافیكی نەتەوەیی بیبەشكراوە حكومەتەیەك لەدوای یەكانی عیراقیش ئامادەنەبوون بەپیی بنەماو پرنسیبەكانی مافی چارەخونوسین چارەسەریكی ئاشتیانەو دیموكراتیانە بو ئەم پرسانە بدوزنەوە بەلكو بە پیچەوانەوە لەریگەی بەكارهینانی زەبروزونگ و توقاندن و بەكارهینانی هیزی سەربازی و بەعەرەبكردنی خاكی كوردستان هەولیان داوە موركی نەتەوەیی بەتەواوی بسرنەوە وەلەسەردەمی حزبی بەعس گەیشتە ئەوپەری لوتكە.
وەفاكتەری هەریمی و نیودەولەتی ئەوكات هوكاریكی یارمەتی دەربوون بوئەم سەركوتكردنە پلان وبەرژەوەندی وریكەوتنامەی هاوبەشیان هەبوو بو ئەم دژایەتیكردنە،بەلام گەلی كورد لەخەباتی خوی بەردەوام بوو هەولی دا لەگەل گورانكاریەكان وپیشهاتە سیاسیەكانی ناوەخویی و ناوچەكەو نیو دەولەتی خوی بگونجینیت و سوود لەدەرفەتەكان وەربگریت. دوای داگیركردنی كویت لەسالی 1991لەلایەن رژیمی عیراق بەهوی ئەم گورانكاریەسیاسیانەی لەناوچەكەدا سەریان هەلدا كوردتوانی وەك فاكتەریكی بەهیزی سیاسی لەسەر گورەپانی سیاسی ناوچەكەدا رول ببینی، ئەویش ئەنجامدانی راپەرینەمەزنەكەی 1991 و بەدواداهاتنی كوچرەوەمەزنەكەو دروستبوونی ناوچەی ئارام بەبریاری 688)نەتەوەیەكگرتوەكان لەنیسانی 1991 دواتریش پروسەی ئەنجامدانی هەلبژاردن لە22-5-1992 لەكوردستانو دامەزراندنی بەرلەمان و حكومەتی هەریمی كوردستان كیشەیكورد پیی نایە قوناغیكی نوییەوەوپیشكەوتنیكی بەرچاویبەخویەوەبینی.
لەدوای رووداوەكانی 11سبتمبەری2001تەنگژەی نیوان عیراق وئەمریكا زیادی كردو هیماو ئاماژەكان گورانكاری چاوەروانكراو لەعیراق بەدەركەوتن ئەوەبوو لە9نیسانی2003كوتایی بەدەسەلاتی رژیمی دكتاتوری عیراق هات بویەكەمجاریش لەمیژووی عیراقدا سەرانسەری ناوچەكوردستانیەكان ئازادبكرین كورد بووە فاكتەریكی گرنگ لەهاوكیشەی سیاسی عیراق كەپەراویزخستنی ئاسان نیە.
بەهوی كاریگەری فاكتەری هەریمی ونیودەولەتی لەسەرپروسەی سیاسی لەعیراق وناوچەكەدا روژهەلاتی ناوەراستلەبەردەم گورانكاری خیراومەزندایە ئەویش بەتایبەتی دوای پەیدابوونی داعش لەناوچەكە بەتایبەتی لەعیراق و سوریا كەتاوەكو ئیستا چەند ناوچەیەكی سونەنشینیان لەبەردەستدایە.
روژهەلاتی ناوەراست: چەمكیكی سیاسی نوییە(Middle East) بویەكەمجار ئەلفریدماهان ئەم دەستەواژەی بەكارهینا ئەوناوچەفراوانەی كەهەلكەوتەیەكی گرنگی جیوسیاسی هەیە لەجیهاندا كە(75%) درامەتەسروشتیەكانی جیهان لەم ناوچانە پیك دەهینن، كونترولكردنی سەرچاوەكانی ووزە(نەوت، گاز) دەرهینان و هەناردەكردنی بووەتە هوی كیبركی لەنیوان وولاتە زلهیزەكان، پاشان (جورج بیكوفرنسی و مارك سایكسی بریتانی) لەسالی 1916ئەم ناوچەیان دابەشكرد.
سەروك دەبلیو بوش پاش هیرشەكانی 11سبتمبەرلە9-5-2003لەووتاریكدا لەزانكوی كارولینایباشور ئەوستراتیژە نوییەی خستیەروو كەبەپروژەی روژهەلاتی ناوەراستی گەورە ناسراوە.
پروژەكەش لەبوچونی پسپوران پیش ئەوەی پروژەیەكی سیاسی وئابوری بیت لەبنچینەدا پروژەیەكە بۆ گورینی دیموگرافیای وولاتانی روژهەلاتی ناوەراستە بەتایبەتی وولاتانی عەرەبی. لەراستیدا كوردستان دەكەویتە ئەوجوگرافیایەی كەپروژەی روژهەلاتی ناوەراست گەورەدەگریتەوە بویە تیگەیشتن لەم پروژەیەومامەلەكردنی هوشیارانە لەگەلیدا بەكاریكی گرنگ و پیویست دەزانریت نەوەك بوسیاسەتمەدارانی كورد بەلكو بوگەلی كورد بەگشتی. ‬لە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬نەمان‮ ‬یاخود لاوازبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش و تەسفیەكردنی‮ ‬هێز و نفوزی‮ ‬دەوڵەتەكانی‮ ‬هەرێمیی‮ ‬وەك توركیا و ئێرانە لە سووریا و عێراق كە لە دوا قۆناغێتی‮. ‬
لە سووریا،‮ ‬توركیا تەنیا شاری‮ ‬ئیدلبی‮ ‬بە دەستەوە ماوە كە بە بەردەوامی‮ ‬هێرشی‮ ‬دەكرێتە سەرو گێڕانەوەی‮ ‬لە لایەن سوپای‮ ‬سووریا بە پشتیوانی‮ ‬رووسیای‮ ‬زەبەلاح لە ئان و سات دایە،‮ ‬ئەمەش بۆ راگرتن و سەركێشیەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬توركیایە،‮ ‬بۆیە بۆ شكستپێهێنانی‮ ‬ئەم پیلانە‮ ‬بە دیدی‮ ‬توركیا كە لەدژی‮ ‬گیراوەتەبەر‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬توركیا هێرشی‮ ‬كردە سەر عەفرین و تا ئێستە هێرشەكانی‮ ‬بەردەوامە و تا ئێستە سەركەوتوو نەبووە و بگرە مەترسی‮ ‬زیاتر لە سەر توركیا لە ناوچەكە پتر بووە،‮ ‬ئێرانیش بۆ وەستانەوە دژی‮ ‬بەرژەوەندیەكانی‮ ‬ئەمەریكا و بە بۆچوونی‮ ‬خۆیان شكست پێكهێنان بە پیلانەكانی‮ ‬ئەمەریكا دژی،‮ ‬ئێران بە هەموو شێوەیەك دژی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم وەستایەوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئێران پرسی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و دواتر دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬بە پرۆژەی‮ ‬ئەمەریكا و رۆژئاوا دەبینێ و خۆشمان لە دژ وەستاندنەوەی‮ ‬ئەمەریكا لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و پاشان داگیرساندنی‮ ‬گلۆپی‮ ‬سەوز بۆ سوپای‮ ‬عێراق بە چەك و تەقەمەنی‮ ‬دەوڵەتەكەی‮ ‬كەركووك داگیر بكرێت سەرمان لە ئەمەریكا سوڕماوە،‮ ‬بە تایبەتیش بێ دەنگیەكانی‮ ‬دوای‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كەركووك‮.
‬لە سووریاش وەك سەرەتایەكیش بۆ لە ناوبردنی‮ ‬نفوز و پێگە و بەرژەوەندیەكانی‮ ‬ئێران،‮ ‬ئەمەریكا لە رێگەی‮ ‬ئیسرائیلی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬دوانزە بنكە و سەربازگەی‮ ‬ئێرانی‮ ‬تێك و پێكدا،‮ ‬لەم سەروبەندەدا دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش كە ئێستە لە دوا قۆناغدایە بۆ كۆتاییهێنانی‮ ‬لە عێراق و سووریا ناوچەكە بە سەر نفوزی‮ ‬ئەمەریكا و رووسیا دابەش دەكرێنەوە،‮ ‬گرنگە كورد لە ئێستەوە بۆ قۆناغی‮ ‬نوێ ئامادەیی‮ ‬تێدا بێت بە شێوەیەك هاوشێوەی‮ ‬دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2005ـەوە هەمان پێگەو سەنگی‮ ‬لە گۆڕەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬لە عێراق دا بە دەست بێهێنتەوە،‮ ‬ئەمەش بە دڵنیاییەوە بە‮ ‬یەكگرتوو و‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬كورد و هەست كردن بە بەرپرسیارێتی‮ ‬و كۆبوونەوەی‮ ‬هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كورد لە ناو‮ ‬یەك بەرەدا كە بەرەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬بەم حالەی‮ ‬ئێستەوە كورد نەك پەرتەوازەتر دەبێت بەڵكو ئەوەی‮ ‬لە دەستیشمان ماوە لە دەستی‮ ‬دەدەین،‮ ‬بە تایبەتیش چەند مانگێكی‮ ‬تر هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق بەڕێوەدەچێت،‮ ‬بۆیە باشترین بژاردە بۆ بەهێزبوونەوەی‮ ‬كورد لە بەغدا پێكهێنانی‮ ‬هاوپەیمانێتیەكی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬كوردستانییە كە تەواوی‮ ‬هێز و لایەنە سیاسییەكان لە خۆ بگرێت،‮ ‬پاشان خوێندنەوەیەكی‮ ‬ورد بۆ دۆخی‮ ‬ئێستەی‮ ‬ناوچەكە بە تایبەتیش دوای‮ ‬دابەش كردنەوەی‮ ‬ناوچەكە بە سەر نفوز و بەرژەوەندیەكانی‮ ‬هەر دوو هێزی‮ ‬زلهێز‮ ‬ئەمەریكا و رووسیا‮ ‬وەك لە پێشتردا باسم كرد،‮ ‬لەوێشدا كورد بە شێوەیەك هەنگاو بنێ بەرژەوەندیەكانی‮ ‬پارێزراو بێت و سەنگ و قورسایی‮ ‬دە ساڵەی‮ ‬پێشووی‮ ‬بپارێزێت‮.بەرەو ئایندەیەكی پر سەركەوتوو. دوژمنانی كورد زۆر لە مێژە خەون بە لە ناوبردن و سرٍینەوەی كورد دەبینن ، ئەوان دەیان ساڵە بە خێروبێری كورد ، وەك چەك لە دژی خۆمان بەكار دێنەوە و چاویان بەوە هەڵنایەت كە سەربەست و سەربەخۆ بژین و ببین بە خاوەن بە دەوڵەت .بارودۆخی ناوچەی خۆرٍهەڵاتی ناوین لەگورانكاری خێراو گەورە دایە ئەم گورانكاریانە خێراو بەرەو پێشەوە دەچێت و دۆزی كورد بە هۆی گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی سەركەوتوویی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی سەرۆك مسعود بارزانی ، كە دارێژەری ئەو پلانە سەركەوتوویە .پێویستە سەركردەكانی كورد لە گەڵ عەقلیەت و ئەم گۆرانكاریانە هەنگاو بنێن و بچێە پێشەوە ، چونكە ئەمروكە هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە عەقلییەتی دەسەڵاتدارانی بەغدا هەمان عەقڵییەتە و لە دیكتاتۆری و شەرٍانگێزی پاشگەز نابنەوە .بویە پێویستە ئێمە ئامادەكاری بۆ ئەم پروسەیە بكەین خومان كوبكەینەوە یەك بگرین لە ژێرئالای بەرزو پیروزی كوردستان ،هەموو لایەنە سیاسیەكان خۆمان بۆ پێشهاتو گۆرانكارییە نوێیەكان ساز وئامادە بكەین ، بە تایبەت بۆ گەرٍاندنەوەی كەركووك و ئەو ناوچانەی كە لە ئەنجامی خیانەتی گروپی 16ی ئۆكتۆبەری بووە هۆی لە دەستدانی رووبەرێكی زۆر لە خاكی پیرۆزی كوردستان ، بۆیە ئەگەر تاكو ئێستا كەسانێك یا خود لایەنێك هەبێت لە ناو كوردستان خەون بە یەك پارچەی عێراق ببینێت ئەوە دەبێت بە هوش خویان بێنەوە لەو خەوە ،چونكە عێراق بە كردەوە پارچە بووە و لێكترازاوە و بەرەو دارٍمان و رٍووخاو دەچێت و ئیتر ئێمە هیچ هاوبەشتیكەمان لەگەڵ بەغدا نەماوە . ‬لای‮ ‬هەمووان پارتی و ‮ ‬بارزانی‮ ‬هیچ و كات و ساتێك پلە و كورسی‮ ‬پەرست نەبوون،‮ ‬بەڵكو میللەت و خاك و نیشتمانپەرستن،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆژێك لە رۆژان لە خەباتی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬زیاتر لە نیو سەدە بۆ پلە و كورسی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بەڵكوو بۆ دابینكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و پێكەوەژیان بووە‮.
Top