خیانەتی 16ـی ئادار
March 17, 2018
وتار و بیروڕا
عێراقێك كە ئامادە نیە, داوای لێبوردن لە خەلكی شارەكەو كوردستان بكات,
عێراقێك ئامادەنیە, بچوكترین هاوكاری تەندورستی هەزاران بەركەوتوو برینداری كیمیابارانەكە لە ئەستۆ بگرێت.
عێراقێك ئامادە نیە دان بە پارێزگا بوونی شارەكە بنێت.
عێراقێك مووچەی شەهیدان و كەس وكاریان و بریندارانی شارەكەی بڕی
عێراقێك پالپشت بە فەرهەنگی دوژمنكاری كە بە میرات بۆی ماوەتەوە, هێڕشی سەربازی بكاتە سەر كوردستان و كوڕی شارەكەی جارێكی دیكە شەهید كردبێت.
بەچ ویژدانێك رێگاتان دا مارشێك لەشارەكە لێبدرێت كە هەزاران قوربانی لەسایەیی دراوە, لێدانی مارشی نیشتمانی عێراق جگە لە ترسنۆی هیچ رامانێكی دیكە هەلناگرێت.
ئێوە سەیری كەن
لە هیرۆ شیما و ناكازاكی, تا دوای داوای لێبوردنی ئەمریكا, هیچ ئەمریكیەك نەك بە تەنها سیاسیەكان بۆیان نەبوو بچنە ئەو شارە.
جینۆسایدی هۆلۆكۆست, ئێستاشی لەگەڵ بێت كار لەسەر شەرمەزاركردنی ئەلمانیا دەكرێت, داوای قەرەبوو لەو وڵاتە دەكرێت.
جینۆسایدی ئەرمەنیەكان, فەرهەنگێكی دروستكردووە كە هەرپەیوەندیەك لەگەڵ تورك بە حەرامكراو وەسفدەكرێت, ریزێك میدیایان خستۆتە خزمەت پرسەكە تا مەزلومیەتی خۆیان بە خۆیان و جیهان بلێنەوە.