مسخرە

مسخرە
عەدنان عوسمان كە هەڵسوڕاوێكی گۆڕانە بە دەنگی ئاشتیانە و ڕەوای گەلێكی مەزلووم دەڵێ: " ڕیفراندۆمی مەسخەرە".
1. ئەو دەستەواژەیەی لە چەند نووسەرێكی شۆڤینیی فارس وەرگرتووە كە دەیانگوت: " رفراندم مسخرە كردها".
2. جیهانبینیی گۆڕان بەشێوەیەكی گشتی گرفتی لەگەڵ دەنگی ڕاستەوخۆی گەل هەیە، كاتی خۆیشی زۆر بە ڕیفراندۆم لەسەر دەستووری هەرێم حەساس بوون، ڕقیشیان لە هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی سەرۆك بوو لە لایەن گەلەوە.
3. داگیركار ئەو كات سینگی دەرپەڕاند و دەنگی دلێر بوو كە زانی لەناو كورددا ڕۆحی جاشایەتی و خۆبەبچوكزانین و مەسخەرەكردنی گەل بوونی هەیە.
4. ئەوەی دەنگی سێ ملیۆن مرۆڤ بە مەسخەرە بزانێ یان جاهیلە یانیش ڕق و كین كوێری كردووە.
5. ئەو پیاوە كۆمەڵێك هاوپۆلیشی هەن كە دەرچووی مەدرسەی عەبەسیەتی سیاسیین و لە بەغدا بەرد لە گەلەكەیان دەگرن و ڕاوێژ لەدژی گەلی كوردستان دەدەن بە دوژمن و شانازیشی پێوە دەكەن.
6. تا ئێستا جگە لە جنێودان و مەسخەرەكردن هیچیان بۆ ئەو وڵاتە نەكردووە.
7. مەوسەمی ئینتخابات نزیكە بۆیە جنێودانیش زیاتر دەبێ، چەندە جنێو خەستتر بێت دەنگیش زیاتر دەبێ.
Top