کەسایەتی مستەفا بارزانی

کەسایەتی مستەفا بارزانی
نەتەوەی کورد وەکو هەموو نەتەوەکانی تری جیهان خاوەن خەبات و بزاڤ و شورەش و راپەرین و مێژویەکا کونە،خاوەن سەرکردە و زانا و بلیمەت و کەسێن ناوبانگە،بێگومان بارزانی نەمر یەکێکە لە سەروك و رێبەرەکانی کورد کە نە تەنیا باشوری کوردستان شانازی پێ دەکەن،بەلکو سەرجەم کوردستانیان بە سەرکردەی روحی نەتەوەیی کورد دادەنێن،بویە پێویستە لەسەر هەموو کوردێكی نیشتیمانپەروەر لەسەر پەیرەو و رێبازی پیروزی بارزانی نەمر خەبات بکەن و هەر لەسەر ئەم رێبازە پیرۆزە بەردەوامبن و برۆن،چونکە لە رێبازی بارزانی نەمردا خەباتکرن بو هەموو کوردان بوو بە هیچ شێوەیەك بارزانی نەمر بە ناوی پارت و لایەنی سیاسی خوی خەباتی نەکردووە،بەلکو بەناوی هەموو کوردان خەباتی کردووە و بەناوی هەموو کوردان قسەی کردووە،دەیوت جێگای شانازی یە بو مرۆڤ خزمەتکاری مللەتی خوی بێت،هەروەها دەیوت ئەگەر بەمن بلێن خزمەتکار زۆر بو من خوشترە لەوەی بلێن سەرۆك،تەنانەت بارزانی نەمر لە بونە و ئاهەنگەکان نەیدەهێشت دەست بو بێتە قوتاندن و پیرۆزبایی لێ بکەن، بویە هەمیشە دەیوت من خزمەتکاری کوردانم و کوری کوردانم و تەنیا ناوم(مستەفا)ە، لەم هەلویستانەی بارزانی دا بومان روون دەبێتە بارزانی نەمر هەمیشە خوی بە خزمەتکاری مللەتەکەی بینیوە و ئەمەش یەکێك بووە لە خاسیەتەکانی بارزانی نەمر.
بارزانی نەمر بە چاوێکی یەکسان سەیری هەموو نەتەوە و ئاینەکان دەکرد،دەیوت کوردستان نیشتیمانی هەموو نەتەوە و ئاینەکانە،بارزانی نەمر رێزی لەهەموو نەتەوە و ئاینەکان دەگرت،هەربویە کوردستان بە نیشتیمانی هەموو نەتەوە و ئاینەکان ناوەزەد دەکرد.
جگەلەمەش بارزانی کەسێکی ئاشتیخواز بوو،هیچ کاتێك حەزی لە خوێن رشتن نەبوو و تەنیا وەك شورەشگێرەك بەرگری لە مافە رەواکانی مللەتەکەی دەکرد،بارزانی نەمر لە وتارێکی خویدا دەلیت ئێمە هێرش بو سەر هیچ کەسێك ناکەین و ئەم جورە کارانەش دژی هیچ کەسێك ئەنجام نادەین،بەلکو ئێمە تەنیا بەرگری لە مللەتەکەی خومان دەکەین و ئێمە خوێن رێشتنمان ناوێت،هەروەها دەیوت ئەگەر ساتێك لە ژیانم مابێ هەر دەلێم شەر نەکەن و کێشەکانتان بە ئاشتیانە چارەسەر بکەن
لە بارەی کەسایەتی ئاشتیخوازی بارزانی "فرەنسو هەریری" دەلێت"بارزانی شەرخواز نەبوو بەلام هەمیشە تا ناچار نەبوایە شەری بەرگری نەدەکرد و باوەری بە دیالوگ و دانوستاندن هەبوو"هەروەها رمیس چاندرار سکێرتێری پێشوی ئەنجومەنی ئاشتی جیهانی لەبارەی کەسایەتی ئاشتیخوازی بارزانی دەلێت"بارزانی هەمیشە دژی شەر و خوێن رشتن بووە و لایەنگیری ئاشتی بووە"لە درێژەی قسەکانیدا دەلێت"خۆزگە چاوم بە بارزانی کەوتبا و دا من دەستە پیرۆزەکانی ماچکربان،چونکە هەمیشە پشتەوانی ئاشتی دەکرد بو هەموو جیهان" گفتوگویە یەک لە دوایەکەکانی بارزانی لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق گەواهیدەری ئەو راستیەن کە بارزانی کەسێکی ئاشتیخوازبووە و باشترین بەلگەن بو سەلماندنی ئاشتیخوازی بارزانی نەمر کە هەمیشە دژی شەر بووە و دیالوگ و دانوستاندن ب باشترین بژاردە زانیوە بو چارەسەرکردنی کێشەکان بە ئاشتیانە..
بارزانی نەمر کەسێکی ئازادیخواز بوو،بویە هەر لە تەمەنی لاویێتیدا پێشمەرگایەتی هەلبژارد و بەرەنگاری زۆلم و زورداری دەبووە و بەرگری لە خاک و نیشتیمان و سەروەری میلەتەکەی کردووە،هەربویە هەمیشە دەیوت من کوردم خەباتگێرەکی رێگای ئازادیم ،شەرەفێکی زۆر گەورەبوو بوی کە وەك پێشمەرگەیەك لە شورەشی ئازادیدا بەشدار دەبێت،خەبات و تێکوشانی نیو سەدەی بو ئازادی باشترین بەلگەن بو سەلماندنی ئەوەی کە بارزانی نەمر خاوەن کەسایەتیەکی ئازادیخواز بووە..
هەروەها بارزانی نەمر کەسێکی وەفاداربوو هەمیشە باسی ئەو کەسانەی دەکرد کە خەبات و شورەشیان بو مللەتی خویان کردووە و لەرێگای رزگاری مللەتی خویاندا شەهیدبوونە،جگە لەمە لەلای هەموو کەسێك باسی ئەو کەسانەی دەکرد کە پێش خوی ئالای خەبات و تێکوشانی هەلگرتووە،هەلبەتە بارزانی نەمر کەسێکی مروفدوست و ژیاندوست و دەستپاك و دلپاک و رەوشت بەرز و بەخشندە و ئازا و چاونەرس بووە هەم وەك جەنگاوەر و هەم وەک سەرکردە رۆل دەگێرا،هەر ئەم خاسیەتانە نهێنی سەرکەوتنی بارزانی نەمر بوون...
Top