سیاسەتی سەرکەوتوویی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بۆ تێپەرٍاندنی مەترسی وقەیرانەکان..

سیاسەتی سەرکەوتوویی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بۆ تێپەرٍاندنی مەترسی وقەیرانەکان..
چوار ساڵی رابردوو ، ھەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی ، سەربازی ، دیپلۆماسی و ئابووری " بە قۆناغێکی سەخت و دژوار دا تێپەری ، سەرٍەرای ھەموو ئەو کێشە گەورانە ، بە ڵام حکومەتی کوردستان توانی سەرٍەرای گشت کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەمی و پیلانگێری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و نێو خۆیی قەوارەی سیاسی کوردستان لە سرٍینەوە و لەناوچوون بپارێزێت و لەناو ببات .گەلی کورد بە درێژایی شۆڕشەکان و لە رووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەکانی جینۆساید تا دەگات بە شەڕی داعش،حەشدی شەعبیشەوە شکستی نەھێناوە بەڵکو سەرکەوتووە، کەواتە کارەکە بۆ گەلی کوردستان لە چاو گەلانی ئەڵمان و یابانی شکستخواردوودا، ئاسانترە و دەرفەتی تەواوکردنی سەرکەوتنەکانی لە جەنگدا بە گەشەکردن و پێشکەوتن، رەخساوترە.نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رابەرایەتی ئەم لایەنە تەواوکارییە دەکات کە ئیرادەی سەرکەوتن لە جەنگدا لە ئیرادەی گەشەکردنی وڵات و کۆمەڵگادا بەرجەستە بکات.ئەرکی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری بنیاتنانەوەو پرۆسەی وەبەرھێنان و تەنانەت پەیوەندیە سیاسی و دیبلۆماسی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی ھێندە خێرا ھەرێمی کوردستانی گەیاندۆتە سەر نەخشەی وزەی جیھانی،سەرٍەرای ھەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو ھاتۆتە پێش بەڵام دەبیین کە ھەنگاوەکانی حکومەتی کوردستان بووەتە مایەی بایەخدانی وڵاتانی ئەوروپایی و زڵھێز وناکرێت ئەو ژمارە گرنگە پاشگۆی بخرێت ، لەلایەکی ترەوە گشت بانگھێشتە فەرمییەکان لە سەر ئاستی سەرۆک وڵاتان گرنگی پێگەی ھەرێمی کوردستان پیشان دەدەن کە ئەمانە وایانکردووە کە بەبایەخەوە لە ڕۆڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڕوانن و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێم بە کەسایەتیەکی بێوێنە لەقەڵەم بدەن وببێتە جێی بایەخ .
نابێ ئەوەش لە بیر بکەین دژایەتی ھەندێک ھێزولایەنی نێو خۆیی و گوشاردروستکردنە سەر حکومەتی ھەرێم لە پێناو بەدەسھێنانی دەسکەوتی زیاتر ، ھیچ رۆڵیان نەبووە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی کوردستان بەڵکو بە پێچەوانەوە سەرەرای سوودمەندبوونیان لەو کابینە ھاوبەش ناخۆشی و ئەو گوشارانەی سەر ھەرێمی کوردستان نەبووە و بەردەوام خۆیان دزیوەتەوە لە لایەن لە نێو حکومەت سوودمەند بوونە وە لە لایەکی تریش رۆڵی ئۆپۆزسیۆن و دژایەتی حکومەتی کوردستان نیان کردووە .زۆر گرنگە ڕۆڵی لەبەرچاو بگیرێ و بۆ ئەو کارانەی بۆ کوردستان کردوویەتی، یەکێک بووە لە گەورەترین ھێزی سەقامگیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە ھەوڵی بەمۆدێرنکردنی ھەرێمی کوردستان .
بۆیە کاتێ باسی بەخشینی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی و نێچیرڤان بارزانی دەکرێ ھەروەھا لە خۆرایی نییە ، چونکە نێچیرڤان بارزانی بینی کە خەڵکەکەی بەھۆی لەدەستدانی کەرکووک رووبەڕووی چ ناڕەحەتییەک بوونەتەوە و، ھاوکات ئەگەر بڕیاری شەڕی تەواو بدات، چەندین ناڕەحەتی و کارەساتی دیکەی مرۆیی رووبەڕووی خەڵکەکەی دەبێتەوە، بۆیە ئەو شەڕی رانەگەیاند، بەڵکو گوتی ئەگەر عەبادی بەڕاستی دەستوور وەک خۆی جێبەجێبکات، ئەوا سەربەخۆیی شتێکی پێویست نابێت. بۆیەش ئەنجامی گشتپرسییەکەی ھەڵپەسارد و دەستیکرد بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی جیھان بۆ ئەوەی گوشاری زیاتر بخەنە سەر عەبادی تاوەکو پابەندی دەستووربێت. بەڵام لە کاتێکدایە پشتیوانییەکان بۆ کوردستانێکی سەربەخۆیی سنوورداربوون، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانییەکی گەورەی نێودەوڵەتی لێکرا، بەتایبەتیش بۆ گوشارکردنە سەر عەبادی تاوەکو بەتەواوەتی پابەندی دەستووربێت. بەم پێیەش وردە وردە دۆخەکە بۆ کورد باشتربوو، ئەمەش لەبەر ئەوەی نا کە عەبادی ویستوویەتی، بەڵکو ئەم باشبوونە بەھۆی دیپلۆماسی نێچیرڤان بارزانییەوە بووە کە وایکرد عەبادی بە واقعی نوێ رازیبێت.
کاتێک سەیری ھەنگاوی ئەو لە بەرەی پێشەوەی سیاسەتی کوردی دەکەیت زۆر گرنگە لەم ڕۆڵەی ئەو گێڕاویەتی تێبگەی کە چی بۆ کوردستان کردووە. کردنی ئەو ھەموو کارە وادەکات لەم ئاڕاستەیە تێبگەین کەکوردستان لە ئایندە ھەنگاوی بۆ دەنێت، بێگومان ئەو ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە داڕشتنی ھەیکەلی ئایندە. ھەرچەندە نامۆیە گەر نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی کوردستان لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی ناوبانگی نەبێ، چونکە سەرنجی ئەو لەسەر کاروباری ناوخۆیە، ئێستا ئەو بووەتە جێگای سەرنجی گشتی. نێچیرڤان بارزانی بەشێکی ھەرەگرنگی حکومەتی کوردستانە، بیرۆکە و ڕێگاچارەکانی ئەو لە زۆر ڕووەوە سەرقافلەی بژاردەی گونجاوە بۆ ئایندەی دوورمەودای کوردستان، ئەوەی لە سیاسەت و دیپلۆماسی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە ماوەی رابردوو بەدی کرا و دەکرێ شکاندنی بەربەست و ئابڵوقەدانەکانی سەر ھەرێمی کوردستان بوو کە بەشێوەیەکی زۆر نارٍەوا لە لایەن بەغدا بە ئامانجی خۆ دزینەوە لە جێبەجێی کردنی مافە دەستوورییەکانی کوردستان و پاساویی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە سەر گەلی کوردستان سەپێندرا و بۆیە پشتیوانیی نێودەوڵەتیی لە دۆزی کورد و دیپلۆماسی کارایی نێچیرڤان بارزانیی تێگەیشتنێکی زیاتری کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ دۆزی کورد و پەیوەندی ھەوڵیر و بەغدا دروست کرد. گۆرانکارییەکانی ئایندەش سەرکەوتنی گەورەی لە رووی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری بۆ حکومەتی کوردستان لێدەکەوێتەوە ..
Top