بەم سێ پلانە پارتی و ماڵباتی بارزانی نەمر لاواز دەبن
March 8, 2018
وتار و بیروڕا
١ــ بە هۆی بوونی چەند بەرپرسێکی گەندەڵکار و کەمتەرخەمی نابەرپرس، لە هیچ قۆناغ و سەردەمێکدا پارتی وەک ئێستا لە رێباز و فەلسەفەی شۆڕشگێڕی بارزانی نەمر دوور نەکەوتۆتەوە، جا ئەگەر لە باتی بیرۆکەی دژایەتی رێبازی بارزانی نەمر پەیڕوی رێبازی بارزانی نەمر بکەن و شوێنی گەندەڵکارەکانی ناو پارتی بگرنەوە و دەست بخەنە ناو دەستی شێوێنکەوتوانی راستەقینەی رێبازەکە، دڵنیام کە سەر دەکەون و بە خەونە لەمێژنەکەیان دەگەن.
٢ــ لە باتی حزبایەتی و پشت بەستن بە هێزی حزبی، بگەڕێنەوە سەر شاڕێی کوردایەتی و خواستی سەربەخۆیی کوردستان بکەنە ئامانجی خۆیان، باشترە لەوەی لە ململانێ و رکابەریەکاندا پەنا بۆ دوژمنان بەرن و هێز لە داگیرکارانی کوردستان وەربگرن.
٣ــ شوێنکەوتوانی ئەو بیرۆکەیە ناوە ناوە یان کەرت دەبن، یان خۆیان کەرت دەکەن، ئەو کەرتبوونانەش کاتێ روودەدەن کە بەشێک لە دۆست و لایەنگرانیان لە راستییەکان دەگەن و لێیان دوور دەکەونەوە، جا بۆ ئەوەی ئەوانە روو لە پارتی نەکەن بەرگی تازە بەبەر بیرۆکەکەدا دەکەن و بە درووشمی تازە جۆشیان دەدەنەوە، بۆیە لە باتی خۆ کەرت کردن باشترە لە پارتی نزیک ببنەوە و لە بری دژایەتی کردن دۆستایەتی بکەن، ئەوکات چییان دەوێ ماڵباتی بارزانی نەمر رادەستیان دەکات، چونکە مێژوو سەلماندوویەتی گرنگترین هەڵوێست بەلای ئەو ماڵباتەوە کوردایەتی و یەکڕیزی نیشتیمانی و رووبەڕوو بوونەوەى دژمنان و خەبات کردنە لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکان.