6ی ئازار په‌ندێك له مێژوو بۆ دوژمانی كورد و بارزانی
March 6, 2018
وتار و بیروڕا
ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان ناونیشان بۆ هه‌مان رێكه‌وتنی شومی جه‌زایر له یادی 42 ساڵه‌ی دا چه‌ند گوڵگه گه‌نمێكی دی ده‌خه‌مه سه‌رخه‌رمانه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه‌ی به‌خیانه‌تكردن له‌كورد و بارزانی ، ناوچه‌كه و لایه‌نانی رێكه‌وتنه كه تا ئێستایشیله‌گه‌ڵدابێ له‌ژێر باری قورسی ده‌رهاویشته‌كانی 6ی ئازار نه‌هاتوونه ده‌ر و لێكه‌وته‌ی دیكه‌شیان كه‌تۆته ئه‌ستۆ .
كه سووكه ئاوڕێك بۆ مێژووی ململانێی نێوان عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئاوی شه‌تی عه‌ره‌ب ده‌ده‌ینه‌وه وله گرفته‌كانی هه‌رسێ دوورگه‌ی ( تومبولكوبراو و ئه‌بو مو‌سا و تونبولسوغرا ) ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی – فارسی وورده‌بینه‌وه ، ده‌گه‌ینه ئه‌وراستییه‌ی ئه‌و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی نێوان ده‌وله‌تی عوسمانی و ئێران هه‌ر له پرۆتۆكۆڵی قوسته‌نتینه‌ی ساڵی 1913 وه تا رێكه‌وتنی به‌ریتانیا له گه‌ڵ ئێران ئه‌وسا كه عێراق له ژێر ئینتدابی به‌ریتانی دابوو له ساڵی 1937 دا گاڵته جارییه‌كه ئه‌و ئاوه‌ی كه‌نداو و ئه‌وسنووره‌ی بۆی كێشراوه ، له نوكته‌و گاڵته‌جاری خه‌لكی ( ڕاوا وعانا ) ده‌چێ كه به ڕۆژ به‌گوریس سنووری ئاوی رووباری فوراتیان ده‌سنیشانكردبوو ، شه‌ویش به‌دزی یه‌كتری خه‌ڵكی هه‌ردوولا له‌و دیوی گووریسه‌وه به په‌قره‌ج ئاویان له‌یه‌كتری ده‌دزی .
چه‌ند سه‌ر دێنم و ده‌به‌م چه‌ند لێی وورد ده‌بمه‌وه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی پرۆتۆكۆڵی قوسته‌نتینه بۆ ئاوی شه‌تی عه‌ره‌بی كه‌ده‌لێ ( یكون الشگ فیها باشد حالات انحداره ) ئه‌ویان دوای (النقگه القمر ) ه‌كه‌یه ، هه‌ر وه‌ك گوریسی نێو روباری فوراته كه‌ی نێوان عانه‌و ڕاوه‌یه.
ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ساڵی 1969 كه تاكلایه‌نه ئه‌و پرۆتۆكۆله‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، هیچ په‌یوه‌ندی به شۆرشی ئه‌یلوولی مه‌زنه‌وه نه‌بوو كه له ساڵی 1961 وه دژی زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵگیرسابوو .
شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول،مه‌زناتییه‌تی و بایه‌خی له زۆر لایه‌نه‌وه بوو ، گرنگترینیان خۆی له‌وه ده‌بینیوه كه شۆڕشێكی سه‌رتاپای خه‌ڵكی كوردستان بوو هه‌ر له (زاخۆوه تا به‌دره‌و جه‌سان ) و خه‌ڵكی باكوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا‌و كوردانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانیش خۆیان به‌خاوه‌نی ده‌زانی ، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش له سه‌رووی هه‌موویانه عێراق به‌هێزو پێگه‌ی سه‌ربازی و دیبلۆماسییه‌وه ،نه‌یانتوانی زه‌فه‌ر به‌مسته‌فا بارزانی رابه‌ر و سه‌رۆكی شۆڕش ببات، ته‌نانه‌ت ئیشقاقی ساڵی 1964 یش سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له خه‌باتی چه‌كداری و سیاسی شۆڕش ساردنه‌كرده‌وه و تا به و ئاسته‌بگات له‌به‌رامبه‌ر رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا دا سازش له‌سه‌ر كوردستانیه‌تی كه‌ركووك بكات و ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی گه‌لی كورد بێ.
ئه‌وه‌یان هاوكێشه‌ی ئه‌وسا بوو ، پێگه‌ی مسته‌فا بارزانی سه‌رۆك و رابه‌ری شۆرشی كوردستان و قاره‌مانیه‌تی له‌شكری شۆشگیێڕی كوردستان هه‌ر له به‌تالۆنه‌كانه‌وه تا بچوكترین شانه‌ی شۆرگێڕی ، نه‌یاتوانی شكست به شۆڕشی ئه‌یلوول بێنن و بێ هیوا بوونی حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ركه‌ووتن به سه‌ر شۆڕش دا‌و و مه‌ترسی شای ئێرانیش له گه‌یشتنی كوردی عێراق به مافه‌ره‌وایه‌كانی خۆی له‌سایه‌ی حیكمه‌ت و دووربینی و دبلۆماسیه‌تی مسته‌فا بارزانی دا هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی دژ به‌یه‌كی ئێران و عێراقی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی هه‌واری بۆمیدیه‌نی سه‌رۆكی جه‌زایر ، له جه‌زایر كۆكرده‌وه ، كۆكردنه‌وه و رێكه‌وتنێكی سه‌یری ناجۆر بۆ واژۆكردنی رێكه‌وتنه‌كه له نێوان سه‌ددام حوسێنی جێگری سه‌رۆكی عێراق و شای ئێران محمه‌د ره‌زا په‌هله‌وی كه‌تا ئه‌ورۆژه 6-3-1975 دا له عورفی دیبلۆماسی دا ڕووینه‌دابوو به‌رپرسی هه‌ره‌باڵای ولاتێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پله دووی وڵاتێكی دیكه‌دا رێكه‌وتنی وا مه‌زن واژۆبكه‌ن .
به‌گشتی هه‌موو ئاماژه‌كانی رێكه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی جه‌زایر ئه‌و راستییه پێشان ده‌دا كه بۆ شكست پێهێنانی شۆرشی ئه‌یلوول و رابه‌ری كورد مسته‌فا بارزانی بوو ، چونكه ئه‌و سازشانه‌ی ئێران و عێراق بۆیه‌كتریان كرد مه‌به‌ست لێی نه ئاوی شه‌رتولعه‌ره‌ب بوو ، نه ئاوی كه‌نداو و دورگه‌كانی كه‌نداو ، به‌ڵكو له ناوبردنی كورد و شۆڕشی كوردستان ئامانجی هه‌ردوولا بوو ، له‌به‌ر چاوی ئه‌مریكاو به ده‌ست له پشت دانی هێنری كیسه‌نجه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای و چاوپۆشیكردنی ئێدوارد شیفرنازه‌ی سۆڤیه‌تیپیلانی نێو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ری گرت .
كاتێ هه‌ردوولای رێكه‌وتنه‌كه هه‌رزوو لێی په‌شیمان ده‌بنه‌وه ، هه‌ر وه‌ك حه‌سه‌ن به‌نی سه‌دری سه‌رۆك كۆماری ئێران له 19ی ئه‌یلوولی ساڵی 1980 به ئاژانسێكی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی ڕاده‌گه‌ێنێ ( كه شای ئێران له‌وساوه ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی جێ به‌جێ نه‌كردووه و لێی په‌شێمانه ) ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌وڵدان بۆ سه‌ركوتكردنی مافه‌كانی كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا چ لێكه‌ته و ده‌رهاویشته‌ی مه‌ترسی داری لێده‌كه‌وێته‌وه و ناوچه‌كه چۆن گڕگرتووی بارگاوی به جه‌نگ ده‌كاو و وێرای كاره‌ساتی مرۆیی، سیسته‌م له‌دوای سیسته‌می حوكمڕانی ناوچه‌كه توورده‌داته نێو مێژوو ، كوردیش هه‌ر له‌سه‌ر به‌دیهێنانی مافه‌كانی سوورتر و ڕژتر ده‌كات .
ئێستا دوای 42 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئه‌و یاده بۆ كورد مێژووه‌كه له غه‌درو خیانه‌ت ، بۆ سه‌ركردایه‌تی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش بۆدوژمنانی كورد‌و سه‌رۆك بارزانی په‌ندێكه له مێژوو له( له‌عنه‌تی فیرعه‌ونییه‌كان) ده‌چی ، وه‌ك لای میسرییه كۆنه‌كان واباوه كه كوشنده‌ترین له عنه‌ته ، بۆ ئێمه‌ش 6ی ئازار ( له‌عنه‌تی كورد و بارزانی ) یه به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووه .
دواجار ده‌بێ ئه‌مریكاو و روسیای ئێستا به‌ر له عێراق و ئێران و توركیا له‌و راستی یه تێبگه‌یشتبن ، هه‌رچه‌ند به‌رژه‌وندی زڵهێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ش به به‌ریتانیای ئێستاوه‌ش له‌وه‌دا بێ كه ناوچه‌كه هه‌ر به قه‌یرانه‌وه بارگاوی بێ ، به‌ڵام وه‌ك چۆن ئاهو نزای دایكه شه‌هیدان و زوڵملێكراوان و نه‌عله‌تی كورد‌و بارزانی له دوای 6ی ئازاری 1975 دا ناوچه‌كه‌ی غه‌ڕقی كاره‌سات دوای كاره‌سات كردووه و شه‌ڕی خوێناوی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق ، دواتروێرانكارییه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو ، جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو له ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و سته‌م و ناحه‌قییه‌ن كه له كورد كراوه و ئێستاشلێكه‌وته‌كانی هه‌ر به‌ڕێوه‌ن . به‌واتایه‌كی تر ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت هه‌مووی له‌سۆنگه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد و پێشێلكردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیه‌تی كه بۆ نه‌ته‌وه‌ی تورك و عه‌ره‌ب و فارس ڕه‌وا بووه سه‌ربه‌خۆبن و ده‌وڵه‌ت به‌رێوه‌ببه‌ن و بۆ كوردیش چه‌وسانه‌وه‌و ژێر ده‌ستی و هاونیشتیمانی بوونی پله دووی ئه‌م و ئه‌و.
ئه‌رێ تڕه‌مپ ، پوتین ، ئه‌ردۆگان ، عه‌بادی ، قه‌راربه‌ده‌ستانی قه‌رارگاكان گوێتان لێیه ؟
:- له‌عنه‌تی كورد‌و بارزانی ، زۆر مه‌ترسی دارتره له
له‌عنه‌تی فیرعه‌ونه‌كان .