جینیڕاڵەکانی ئێران و جینیڕاڵە نوێکان..

جینیڕاڵەکانی ئێران و جینیڕاڵە نوێکان..
لە(١١)یانزەی شوباتی ئیمساڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئاهەنگی بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشەکەیان گێڕا و(٣٩)سی و نۆ ساڵیان لەتەمەنی ئەم شۆڕشە بەڕێکرد و چونە ناو تەمەنی(٤٠)چل ساڵەی ئەم شۆڕشە.ئەگەر بێتو نەخشەی سیاسی و فراوان بونی دەسەڵاتی ئێران سەیرکەین دەبینین کاریگەریان هەیە لەسەر بەشێکی زۆری بڕیاری سیاسی لەچوار ووڵات(عێراق-سوریا-لوبنان-یەمەن).هەرچوار جنیڕاڵی پێشو و ئێتستا(قاسم سولێمانی بەرپرسی فەیلەقی قودس-موحەمەد عەلی جەعفەری بەرپرسی سوپای پاسداران-ڕەحیم سەفەوی ڕاوێژکاری پێشوی مورشید و بەرپرسی پێشوی سوپای پاسداران و موحسین ڕەزایی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندی ووڵات)هێزی سەرکوتکەریان هەیە لەناو حکومەتی ئێران و بڕیارەکانیشی.
ئەم چوار جینیڕاڵە تائاستێک ئاسودەن چونکێ لەووڵاتی عێراق ئەوان لەدواوە پڕۆسەی سیاسی و حکومەت بەڕێوەدەبەن.
لەووڵاتی سوریا بەشێکی گرنگی یەکلاکەرەوەی شەڕ و بڕیاری سیاسین.لەووڵاتی لوبنان بەهۆی حزب الله کۆنتڕۆڵی بڕیاری سیاسی و حکومەتیان کردوە و لەووڵاتی یەمەنیش حوسیەکان لەبەر بەرژەوەندی ئێران گوێ بەپێگە و دواڕۆژی خۆیان نادەن.
ئەگەر ئەم چوار جینیڕاڵە شانازی بەدەست کەوتەکانیان بکەن ئەوا باشیش دەزانن بەهۆی دەست تێوەردانی ئەوان عێراق ڕووبەڕوی دەیان کێشە بۆتەوە نمونەش متمانە نەماوە لە نێوان پێکهاتەکان(کورد-سونە-شیعە)ئەمە جگە لەوەی بەهۆی دەست تێوەردانی ئەوان سوپای عێراق پێگەی لەرزیوە و عێراق ڕووبەڕوی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بۆتەوە.لەووڵاتی سوریاش بەهۆی دەست تێوەردانی ئەم(٤)چوار جێنیڕاڵە بەشێکی زۆری ئەم ووڵاتە وێران بو، نزیکەی(١٢)دوانزە ملیۆن هاووڵاتی ئاوارەبون و زیاتر لە(١)یەک ملیۆن هاووڵاتی لەناوچون. لەووڵاتی لوبنان بەهۆی کارە ناسایەکانی حزب الله ئەم ووڵاتە بڕیاری سیاسی دروستی پێنادرێت و بەهۆی ئەم حزبە لوبنان بۆتە بەشێک لە کێشەی هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان.لەیەمەنیش میلیشیا چەکدارەکانی حوسیەکان هەوڵی داگیرکردنی ئەم ووڵاتەیاندا هەر بۆیە دوای بەشداری هاوپەیمانی عەرەبی جگە لە کوشتن و وێران کردن شتێکی تر بونی نیە ئەمە جگە لەوەی بەهۆی هەنگاوە شکست خواردوەکەی حوسیەکان نزیکەی٦٥% هاووڵاتی یەمەنی بەهۆی هەژاری دەناڵێنن.
لەلایەکی تر لەگەڵ چونە ناو(٤٠)چل ساڵەی تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەم ووڵاتە ڕووبەڕوی دەیان کێشە بۆتەوە و هەربۆیە سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی سەربەباڵی ڕیفۆرمخوازەکان(مەهدی کەروبی)نامەیەکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئێران و خودی مورشیدی باڵا(عەلی خامەنائی)کرد و تیادا باسی لەوەکردوە ئەگەر چاوێک بە بارودۆخی ئابوری و خزمەتگوزاری نەنێنەوە ئەوا مەترسیەکان زۆر گەورەن.ڕۆژێک دوای هەنگاوەکەی(مەهدی کەروبی)سەرۆکی حکومەتی ئێران حەسەن ڕوحانی گشت دەسەڵاتدارانی ئێران و خودی مورشیدی ئاگادارکردەوە بەوەی دەبێت گوێ لە داواکاری هاووڵاتیان بگرن چونکێ ڕژێمی پێش ئەم کۆمارە گوێی لەکەس نەگرت چارەنوسیشی ئاوای لێهات.
بەشێک لەشارەزایانی بواری سیاسی ئێران دەڵێن: نامەی کەروبی و ئاگادارکردنەوەی ڕوحانی ئاگادارکردنەوەیەکە بەوەی هاووڵاتی و شەقامی ئێرانی بەتایبەت جیلی نوی بێزاربونە لەسیاسەتی ناوەوەی ئێران و ئەو دەست تێوەردانانەی ئێران دەیکات لەووڵاتانی هەرێمی چونکێ جیلی نوێ دەزانن بەهۆی ئەم سیاسەتە ئێران ڕووبەڕوی هەموو جیهان بۆتەوە.
ئەم دوو سیاسیە بەئەزمونە باشدەزانن گەیشتن بە ڕێکەوتن لەسەر کێشەی ئەتۆمیەکەی ئێران کلیلی چارەسەری بەشێکی زۆری کێشەکانی ئێران بو بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران بەهۆی بەرنامەی موشەکی بالیستی و دەست تێوەردانی ووڵاتانی هەرێمی نەیانزانی سود لەم هەلە وەرگرن.هەربەهۆی نەبونی پلان و نەخشەی گونجاو لەلایەن دەسەڵاتدارنی ئێران بەشێکی زۆری کۆمپانیا بیانیەکان نەهاتن وەربەرهێنان لەناو ئێران بکەن و ئەمریکا سەرلەنوێ دەستیکردەوە بە سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر ئەم ووڵاتە و سوپای پاسداران.
کات دوژمنی سەرەکی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە- پێی پێدەکەنی و لەگەڵی دەسوڕێتەوە.لەگەڵی دەسورێتەوە و هێواش هێواش هێرشی دەکاتە سەر. پێیدا هەڵدەدات و گەرمیەکەی سارد دەکاتەوە.کات وەک شیرە خەون لە ئارەزوو جیادەکاتەوە. تایبەتمەندیەکانی شۆڕش دیوارێکی بڵند و ئەستور نیە ڕزگاری بکات لەم هەموو مەترسیەی ڕووبەڕوی بۆتەوە.
ئەوەی ڕێگای ڕزگار بونە تەنیا گۆڕانکاریە(ڕەتکردنەوە و ئاشت نەبونەوە لەگەڵ گۆڕانکاری سەردەم کورترین ڕێگایە بۆ ڕووخان ئەگەر توزێکیش دواکەوێت).
هیچ بەرنامەیەک بۆ هەمووکات و شوێنێک ناگونجێت چونکێ هەر بەرنامەیەک بۆ کاتێکی دیاریکرا و شوێنێک دانراوە و ئەگەر هەمووشی بەتەوای نەگونجێت یان جێ بەجێ نەکرێت. کات وەک ئاوی ڕووباروایە شتی جۆراوجۆری نوێ لەگەڵ خۆی دەهێنێت بۆیە ئەگەر لەگەڵ گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکان نەڕۆن دوادەکەون و نامێنن.نمونەی پێشو تریش هەیە وەک لەیەکێتی سۆڤیەتی کۆن دەزگای هەواڵگری(KGB)نەیتوانی ڕێگری لەهەڵوەشانەوەی ئەم ئیمپراتۆریەتەی ڕۆژهەڵات بکات و لەکۆماری چینی میللی ئەو پێش کەوتن و گۆڕانکاریانەی سەردەم نەیانتوانی شۆڕشەکەی(ماو تسی تۆنگ)بپارێزن هەر بۆیە سوپای پاسداران و ئەم جۆرە جینیڕاڵە ناتوانن ئەم شۆڕشە لەداهاتو بپارێزن.
لەمانگێکی وەک ئەم مانگە پێش نزیکەی(٤٠)چل ساڵ هاووڵاتیانی ئێرانی سەرکەوتن لەخۆپیشاندانەکانیان و توانیان کۆمارێکی ئیسلامی تایەفە گەری دابمەزرێنن و ئەم سەرکەوتنە هەواڵێکی گەورە و گرنگ بو لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.(٤٠)چل ساڵ پێش ئێستا لەکۆماری چینی میللی پارتی ماو،پارتەکەیان بە ماو سەیر دەکرد و تائێستاش هەر ئاوا سەیری دەکەن.لە یەکێکی سۆڤیەتی کۆن پارتی کۆمۆنیست(حزب الشیوعی)حزبەکەیان بە لینین سەیردەکرد تائێستاش هەرئاوان بەڵام کاتەکان گۆڕاون و گۆڕانکاری زۆر ڕوویانداوە هەر بۆیە کێشەی شۆڕشی(ئیمام خومەینی)لەخۆ نەگونجاندنە لەگەڵ سەردەمی نوێ و ئەو گۆرانکاریانەی ڕوویانداوە.
دەبێت ئەم چوار جینیڕاڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەیان جینیڕاڵەکانی تری سوپای یاسایی و سوپای پاسدران ئەو ڕاستیە بزانن هەندێک جینیڕاڵی تر هەن زۆر مەترسیدار ترن لە جینیڕاڵەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا.
ئەم جینیڕاڵانە لە ناو پێشکەوتنی زانستی و تەکنەلۆجیای ژمارەیی سەریان هەڵداوە(بەپاراستی سنور و جولاندنی هێز و سوپای پاسداران و موشەکی بالستی بەرگری ناکرێت). ئەم جینڕاڵانە بریتینی لە؟
(( ١-...........٢-............٣-..................٤-..................٥-................................)).
-ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئێران و خودی مورشیدی باڵا(عەلی خامەنائی)لەئێش و ئازاری ئەو(٤٠)چل ساڵەی هاووڵاتیانی ئێرانی نەگەن؟.
-ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئێران و خودی مورشیدی باڵا(عەلی خامەنائی)لەم هەموو گۆڕانکاریەکەی(٤٠)چل ساڵی ڕابوردوو نەگەن لەهەموو بوارێک؟؟ ئەوا دەبێت بزانن کات چی لە هەردوو شۆڕشی(لینین وماو)کردوە؟؟
دەبێت دەسەڵاتدارانی ئێران و خودی مورشید ئەو ڕاستیە بزانن نەوەی نوێ بەدوای ئەوە ناگەڕێت بەسەر شەیتانی گەورە(ئەمریکا)زاڵ بن و بەڵکو بەهموو شێوەیەک هەوڵدەدەن چارەسەری بارودۆخی خراپی هەموو ئێران بکەن.
-سەردەم سەردەمی جینڕاڵە نوێکانە و دەبێت جینیڕاڵە کۆنەکان خۆییان ڕێکخەنەوە ئەگینا؟؟؟
Top