بەشێک لەمێژوو و کار و چالاکی مۆساد ی ئیسرائیلی
March 1, 2018
وتار و بیروڕا
بەشی یەکەم
-بەشێک لە کردەوەی لەناوبردنی دەزگای هەوڵگری ئیسرائیل(مۆساد)کەبۆتە هۆکارێک لەهۆکارەکانی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئیسرائیل و دەوڵەتەکەیان.
(ڕۆنین بێرگمان)خاوەنی کتابی(بکوژە یەکەمجار)باس لەمێژوویەکی نهێنی پڕشنگدار لە لەناو بردنی دووژمنەکانی ئیسرائیل دەکات و نوسەر لەکتابەکەی نوسیتیەوە باس لەهەندێک سەرکەوتنی ستراتیجی گرنگ و شکستی گرنگیش دەکات. ئیسرائیل دەوڵەتێکی بچوکە هەمیشە ووڵاتانی عەرەبی هەوڵیانداوە هێرشی بکەنەسەر و لەناوی ببەن بەڵام ئەم ووڵاتە سوپایەکی بەهێزی کاریگەری هەیە ئەمە جگە لە یەکێ لە بەهێزترین دەزگای هەواڵگری لەسەر ئاستی جیهانی هەیە.لەزۆر بۆنەش کاری ئەم دەزگایە لەناو بردنی دوژمن و ئەو کەسایەتیە بەهێزانەی دوژمن بوە بۆ ئەوەی شەڕ و مەترسی لەووڵاتی ئیسرائیل دووربخەنەوە یاخود کەلێنێک بهاوێنە نێوان ئەم هێز و گروپانەی دژی دەوڵەتی ئیسرائیلن.
ڕۆژنامەنوسێک لەنزیکەوە چاوی بە ڕاوێژکاری سەربازی ئیسرائیلی(ڕۆنین بێرگمان)کەوت باسی چۆنیەتی نوسینەوەی ئەو کتابەی لەگەڵکرد و بێرگمان وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە لەگەڵ چەند سەرنج و تێبینیەکی تایبەتی خۆی.
بێرگمان باسی لەوە کرد ئەم کتابە بەماوەی(٨)هەشت ساڵ نوسراوەتەوە و نهێنی زۆریش ماوە بەڵام کاتەکەی گونجاو نیە تا بڵاوی بکەمەوە.باسی لەوەش کردوە لەم حەفتا ساڵەی ڕابردوو دەوڵەتی ئیسرائیلی نزیکەی(٢٧٠٠)دوو هەزار و حەوت سەد کەسی جیا جیا لە کردەوەی جیا جیا لەناوبردوە.
-وەک لە(تەلمود)نوسراوە(ئەگەر یەکێک هەوڵیدا بتکوژێت-تۆ یەکەم جار بیکوژە)بەو مانایەی ئەو کردەوە لەناوبردنانەی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)ئەنجامیانداوە تەنیا بۆ ئەوە بوە هاووڵاتی ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیسرائیل بپارێزیت لە(هەڕەشە-شەڕ-کارەسات)و نوسەر ئەنجامی ئەم کردەوە دوور لە ڕەوشتی مرۆڤایەتیانەش دەزانێت.
تەنیا دوای (٣)سێ هەفتە لەدامەزراندنی دەوڵەتی ئسرائیلی لەساڵی(١٩٤٨دێیڤد بن گۆریۆن)هەڵسا بەدامەزراندنی(دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل) و لەجەرگەی شەڕی نێوان هێزە عەرەبیەکان و ئیسرائیل بن گۆریۆن دڵنیابو لەوەی سەردەکەون. لەنەخشە و پلانی بن گۆریۆن هەبو دوای ئەم جەنگە ووڵاتی ئیسرائیل پێویستی بە دەزگایەکی هەواڵگری بەهێزتر هەیە بۆ ئەوەی بەرگری لە ئارامی هاووڵاتیان و حکومەتی ئیسرائیلی بکات ئەمە جگە لەبنیاتنانی سوپایەکی بەهێزتر بۆ شەڕی داهاتو.
بۆزانینی خوێنەری بەڕێز لەسەرەتا بن گۆریۆن بڕوای بە لەناو بردن نەبو وەک ئەو کارانەی کۆمەڵەی نیوە سەربازیەکانی(ئەرغۆن و لیهی)دەیان کرد بەڵام دوای کۆتایی شەڕی دووەمی جیهان و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلی بیروڕای بن گۆریۆن گۆڕان بەوەی لەکاتی شەڕ و ئاژاوەکان هەوڵبدرێت سەرکردە عەرەبەکان لەناو ببرێن.
-ئینجا نوسەر باس لە هەندێک کردەوەی سەرکەوتو و شکستی ئەم دەزگایە دەکات.لەوانە
-لەساڵی ١٩٧٣ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل کردەوەی(سەرچاوەی گەنجان)ی لەووڵاتی لوبنان ئەنجامدا و لەم کردەوە هێزی تایبەتی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی(ڕێکخراوی ئازادی خوازی فەلەستینی)لە لوبنان. لەم کردەوە(ئیهود باراک)خۆی وەک کچێکی گەنمی پێست گۆڕیبو و(ئیفرام لفین)وەک کچێکی سپی پێست تا چاودێری شوێنەکان بکەن و کاتی گونجاو دانێن بۆ ئەنجامدانی کردەوەکە بەڵام یەک شت لەماوەی(چل)ساڵی ڕابردوو باسی لێوە نەکراوە ئەویش ئەوەیە لەکاتی ئەنجام دانی کردەوەکە سەربازێکی(کۆماندۆزی)ئیسرائیلی شێواوە و دوای ئەوە هەڵیشهاتوە(دوور نیە ئەم شاردنەوە بۆ ئەوە بێت لەگەورەیی مۆساد کەم نەبێتەوە).
-بەشێک لە زانایانی ئەڵمانی سەردەمی(ئەدۆلڤ هیتلەر و نازیەکان)بەشێوەیەک لەشێوەکان دەستیان لەگەڵ حکومەتی میسری سەردەمی(جەمال عەبدول ئەل ناسر)تێکەڵ کردبو بۆ ئەوەی بەرنامەی موشەکی ووڵاتی میسر پێشبخەن.ئەوەبو لەبۆنەیەکی نیشتمانی میسری(جەمال عەبدول ئەل ناسر)هەندێک موشەکی بەشەقامەکانی قاهیرە سوڕاندەوە و باسی لەوەکرد بیانەوێت دەتوانن لەناو ووڵاتی لوبنان لەهەر ئامانجێک بدەن بەڵام ئەوەی نەزانی ڕادیۆی(رعد)کە لەقاهیرەوە پەخشی دەکرد،بەڕوونتر ووتی:
ئەم موشەکانە بەکاردەهێنین بۆ لەناو بردنی پێکهاتەی(سەهیۆنی) و هەر نەشیان ووت دەوڵەتی ئیسرائیلی. لەم کات و ساتانەی ئەوکات دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)هیچ زانیاریەکی لەسەر پەیوەندی نێوان زانا ئەڵمانەکان و میسریەکان نەبو چونکێ خۆیان بە(ئەدۆلڤ ئیخمان و یۆسێل شوماخەر)خەریک کردبو.
لەساڵی(١٩٥٢ تا ١٩٦٣)ئیسێر هایل بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)بو و گرنگی خۆی بەوە دابو نەهێڵێت هەندێک لە ئەندامانی چالاکی(نازی)ڕایخێکی نوێ بنیات بنێنەوە بەڵام دوای ئاشکرابونی هەواڵی موشەکەکانی ووڵاتی میسر و دەست تێکەر کردنی زانایانی ئەڵمانی دەزگای هەوڵگری ئیسرائیل(مۆساد)زۆر بەتوندی وەڵامی دانەوە و بەشێکی زۆری زانا ئەڵمانیەکانی لەناوبرد.
تەنیا یەک کردەوەی لەناوبردن تەماوی بو ئەویش چارەنوسی یەکێ لەزاناکان چی بو؟ چونکێ وەک لەسەرچاوەکان نوسراوە زانای ئەڵمانی(هانز کرۆغ)لەماڵەکەی خۆیدا ون بو.زانای ئەڵمانی هانز کرۆغ لەسەردەمی دەسەڵاتی نازیەکان لە کارگەی موشەکی(بینیموند)کاری دەکرد و لەم کارگە توانیان موشەکەکانی(V1-V2)پێشبخەن و دوای کۆتایی شەڕی دووەمی جیهان وەک بەڕێوەبەری لۆجستی لەکارگەی موشەکی میسریەکان کاری دەکرد. ئەگەر چی هانز کرۆغ لەکارگەی موشەکی میسری بەڕێوەبەری لۆجستی بو بەڵام خۆی لەشاری میونخ مابۆوە.ڕۆژێک ئەفسەرێکی میسری سەردانی دەکات و پێیڕادەگەینێت کە جەنیڕاڵێکی میسری لەهۆتێلێکی میونخ دەیەوێت چاوی پێی بکەوێت ئیتر ئەوە دوا جار بو هانز کرۆخ دیترا، ئیتر دوای ئەوە ونبو.
-لەناو بردنی سیاسی مەغریبی (مەهدی بن بەرەکە).
لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٦٥ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)بە لەناوبردنی سیاسیەکی مەغریبی بەسترایەوە بەوەی ئەم سیاسیەی لەناو بردوە بەڵام دوای چەندین ساڵ دەرکەوت دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)ئەم کردەوەی ئەنجام نەداوە بەڵکو هاوکاری مەغریبیەکان بوە تا ئەم کارە ئەنجامبدەن. هۆکاری ئەم هاوکاریەی مۆساد بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەهەمان ساڵ لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە مەغریب بەستراو و دەسەڵاتدارانی مەغریب ڕێگایان بە موسادی ئیسرائیلی دا ئامێری گوێ گرتن لە هۆتێلەکە دانێن تا ناوەڕۆکی هەموو موناقەشەکان تۆماربکەن. دوای یەک مانگ لە هاوکاری مەغریبیەکان بۆ ئیسرائیلیەکان هاتن و پێیان ووتن کاتی ئەوەهات نرخی ئەو هاوکاریە بدەن. ئەوەبو بن بەرەکە لەناو برا.
کۆتایی بەشی یەکەم
بەشی دووەم
-دوای میونخ چی ڕوویدا؟
لەکاتی یاریەکانی ئۆلۆمپیاتی میونخ(١١)یانزە وەرزشەوانی بەشدار بوی ئیسرائیلی لەهێرش و ڕووداوێکی تیرۆری شەهید بون بەڵام ئەوەی بەئاشکرا باس ناکرێت ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامدا تۆڵەیان لێنەکرایەوە بەڵکو هەندێکیان(ئەمین هندی-محەمەد عۆدە-عەدنان غاشمی)بە مردنی ئاسایی خۆیان مردن.ئەوەی دوای ئەم ڕووداوە ناخۆشە گۆڕا ئەوەبو سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل(گۆلدا مایەر) بڕیاریدا لەمەودوا دەتوانن لە ئۆڕوپاش کردەوەی لەناو بردن ئەنجام بدەن.
دوای ئەوەی هەواڵی لەناو بردنی هاووڵاتیان لەلایەن مۆسادەوە لە ئۆڕوپا بڵاوبۆوە سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی خوازی فەلەستینی(یاسر عەرەفات)و هەندێک هەڤاڵی تری ئۆڕوپایان بەجێ هێشت و بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕانەوە بەهیوای ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان.
-بارودۆخی تایبەتیش هەیە وەک ئەوەی لەگەڵ تاوانباری جەنگ(هربەرتس کیوکورس)کە خەڵکی(لاتیڤیا)یە ڕوویدا و دوای چاودێری وورد کۆتا لە ووڵاتێکی ئەمریکای باشور(پاراگوای) لەناوبرا.
کاتێک کۆمەڵێک کەسایەتی ناو حکومەتی ئیسرائیلی لەژوورێک دادەنیشن یەکێ لەوانە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیلی بەناوی ئەهرۆن یییرێف دەبێت.لەکاتی خوێندنەوەی ناوی تاوانبارانی جەنگ ناوی کیوکورس دەهێنن لەوکاتە بەهۆی لەهۆش چونی ییرێف(دەکەوێتە سەر زەوی) دەبێت هەرا ئیتر دوای ئەوە ئاشکرا دەبێت ئەم تاوانبارەی جەنگە ئەندامانی خێزانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیلی بەسوتان کوشتوە بۆیە دوای ئەوە نەخشە دادەنێن و لە پاراگوای لەناوی دەبەن(ئەم کارە لەبەر هاوڕێیەتی ئەنجامدراوە).
-ئێستا کاتی ئەوەیە باسی ئەو کۆمەڵ کوژیە بکەین کەلەڕێگای سەر بەحری نزیک(تەل ئەبیب)ڕوویدا و ٣٨ هاووڵاتی ئیسرائیلی سڤیل تیادا بونە قوربانی. ئەم کردەوە تیرۆریە پارتی(فەتح)بەرپرسیارەتی خستە ئەستۆی خۆی. ئەوەی گرنگ و سەرسوڕهێنەرە پێش ئەم کردەوەیە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)بە نەخشە و پلانی ئەم کردەوە تیرۆریەی دەزانی و لەیەکەم هەوڵ(کۆمەڵی شایت ١٣)لە یەکەی سەربازی تایبەتیان نارد بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵە تیرۆریستە لەناو ببەن بەڵام نەیانتوانی هەموویان لەناو ببەن بۆیە بۆ جاری دووەم هەمان هەوڵیاندا بەڵام وەزیری بەرگری ئیسرائیل(عازر فایتسمان) لە سەردانێکی ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بو بۆیە لەهەوڵەکە وەستان و دوای ئەوە ئەم کارەساتە ڕوویدا.
لەڕووداوێکی تری شەرمەزارکەر دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)لە ووڵاتی نەرویج هەڵسان بە لەناو بردنی دوو هاووڵاتی بێتاوانی مەغریبی چونکێ گومانی ئەوەیان لێکردن یەکێکیان(حەسەن سەلامە)یە.حەسەن سەلامە بەرپرس و سەرۆکی دەزگای ئەیلولی ڕەشی فەلەستینی بو.دوای کردەوەکە پۆلیسی نەرویجی یەکێک لە ئەندامانی جێ بەجێ کاری کردەوەکەی دەستگیرکر و دانی بەوەنا یەکێکیان بەهەڵە کوشتوە ئەمە جگە لە شکست هێنانی کردەوەی هەڵهاتنەکە.
-لەناو بردنی سەرۆکی جەبهەی گەلی ڕزگاریخوازی فەلەستینی(وەدیع حەداد)لە ووڵاتی ئەڵمانیا ساڵی ١٩٧٨ لەڕێگای ژەهراوی کردنی(مەعجونی ددان)دۆشاوی ددان و فلچەی ددانەکەی بو. ئەم کردەوە گرنگی و لایەنی خراپی خۆی هەبوو چونکێ لەناو بردنی هاووڵاتیەک بەم شێوە ئەوە دەردەخات مۆساد زۆر لەم هاووڵاتیە نزیک بوینە. لایەنە خراپەکەی ئەوەبو دوای ئەوەی هەواڵی لەناوبردنی وەدیع بەم شێوە بلاوبۆوە مۆساد هەواڵەکەی ڕەتنەکردوە بۆیە(شتازی)لە بەرلینەوە نامەیەکی بۆ دەزگای هەواڵگری عێراق نارد و تیادا باسی لەوە کرد دەبێت زاناکانی ئێوە زۆر ئاگاداری(مەعجونی ددان و فلچەکانیان بن). دوای ئەوە زاناکانی عێراق لەهەموو دەرچونێک مەعجونی ددان و فلچەی ددانی خۆیان لەناو کیسێک لەگەڵ خۆیان دەبرد و دەبێت ئەو ڕاستیەش بڵێین تا ئێستا دوو لە زانایانی عێراق ژەهراوی کراون.
-لێدان لە چاو.
بابێینە سەر شەڕ و چۆنیەتی لەناو بردنی(حەسەن سەلامە)لە بەیروت پایتەختی لوبنان ساڵی ١٩٧٩. ئەم کردەوەی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)کردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوە بو لەبەر چەند هۆکارێک؟
١-مۆساد بڕوای وابو حەسەن سەلامە پەیوەندی بە کردەوە تیرۆریەکەی میونخەوە هەبوە.
٢-مۆساد لە(لیهامر)دەستی نەگەیشتە حەسەن سەلامە تا لەناوی ببەن.
٣-بیروبۆچونێک لای مۆساد هەبو بەوەی حەسەن سەلامە هێلی نهێنی یاسر عەرەفات و دەزگای هەواڵگری ئەمریکایە(CIA).
ئەم کردەوە وەک ئەوە وابو لەچاوی ئەمریکیەکان بدەی چونکێ ناوبراو چاوی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا(CIA) بو لە نزیک یاسر عەرەفات.
-کاتەناخۆشەکان(ئاوابونی خۆری خوڕەوشت لەم دەزگایە)..
ئێستا دێنە سەرباسی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)لەکاتی چونە ناوەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ ناو خاکی لوبنان لەساڵی ١٩٧٧وە. لەوکاتەی(ڕافول ئیتان)سەرۆکی ئەنجومەنی ئەرکانی ئیسرائیل بو لەساڵی ١٩٧٨ تا سەرەتای لیژەی(کاهان)لە (سەبرا و شاتیلا)لەکۆتایەکانی ساڵی ١٩٧٨ ..
-ئیسرائیل ڕەوشتی لەدەستدا.
بەشێک لەئێمە ڕەوشتی باشی ون کردوە بەڵام ئەفسەرەکانمان کاری زۆر بوێری ئازایانەی مێژوویان ئەنجامداوە،ڕاستە لەکاتی ڕووبەڕوبونەوەی شەڕ نەبوە بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیە بڵێین بەهۆی کارەکانی ئەوان ئێستا ئیمە لەم ژیان و پلەی بەهێزی داین. ئەوەی لەم بەشە سەیرە لای من بۆ(ئیریێل شارۆن و رافۆل)ئەوەندە ئارەزویان کردوە سەرۆکی ڕێکخروای ئازادی خوازی فەلەستینی(یاسر عەرەفات)لەناو ببەن؟؟چونکێ بەهۆی ئارەزوی ئەم دووە ئیسرائیل توشی کێشە بوە.
-لە کاتی نوسینی ناوەڕۆکی بەشێکی ئەم کتابە فرمێسک لەچاوەکانم دەهاتنە خوارەوە چونکێ ئەم کارانەی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد)لەپێش شەڕی لوبنان کردویەتی دوورە لەهەموو بنەمایەکی مرۆڤایەتی.
هەر لەسەر ڕووداوەکانی ئەم بەشە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی(یەهوشع ساگی)چۆتە لای جێگری وەزیری بەرگری(مۆردوخای تسیپۆری)پێی ووتوە:
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات نابێت بەردەوام بێت چونکێ خەڵکێکی زۆری بێتاوان بونەتە قوربانی و نازانم چەند نەوەی دوای ئەم ڕوداوانە لەمە دەگەن؟؟ ڕاستی ئیریێل شارون ئەوەی دەویست ئەوکاتیش ئەو بەهێزترین پیاوی ناو حکومەتی ئیسرائیل بو.
-هەتا کەی؟؟
لەمانگی(٨) ئۆگەستی ساڵی ١٩٨٢ بێگن لەوە گەیشت شارۆن درۆی لەگەڵ کردوە دەربارەی شەڕ و هەندێک چالاکی تایبەت لەناو خاکی لوبنان. ناحوم ئەدمونی پێی ووتم:
لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دادەنیشتن بێ ئەوەی(بێگن)یەک وشە بڵێت و کۆبونەوە کۆتایی پێدەهات.دوای کۆبونەوە شارۆن بانگی رافول و ئەدمونی دەکرد پێیانی ڕادەگەیاند ئاوا ووتراوە و ئێستا دەبێت ئەمانە بکەن.کەسیش نەیدەتوانی ڕووبەروی شارۆن ببێتەوە.یەک پیاوی قارەمان هەبوو ئەویش تسیپۆری بو چونکێ تەنیا ئەو بە شارۆنی دەووت درۆ دەکەی. ئیتر شەر بەم شێوە بەردەوام بو.
-ئیهود باراک بۆی گێڕامەوە بەوەی لەمانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٨١ شارۆن بوە وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانەکانی کۆکردوە و پێیانی ووت:
چۆن تا ئێستا یاسرعەرەفات ماوە؟؟
رافوول وەڵامی دایەوە بەوەی هیچ بڕیارێکی بەرزی سیاسی نەبوە بۆیە. شارۆن بە پێکەنینێکی توڕەییەوە ووتی:
رافول تۆدەزانی من کە سەرۆکی تۆ بوم لە(یەکەی پەڕەشوت)چاوەڕێی بڕیاری سیاسی نەبوین تا بڵێن ئەوە بکەن بەڵکو خۆمان ئەوەی پێویست بو لەپێناوی دەوڵەتی ئیسرائیلی دەمان کرد. لەم کاتانە ئیهود باراک باس لەوە دەکات پێش(١٠) دەساڵ نەخشەی هەبوە کە چۆن یاسر عەرەفات لەناو ببەن بەڵام چونکێ کەسایەتیکەی سیاسی بوە ڕێمان پێنەدراوە لەناوی ببەین.
شارۆن ووتی: باشە. لەمەودوا ناو و ڕیزەکان دەگۆڕم و ناوی یاسرعەرەفات دەهێنمە سەری سەرەوە لە لیستەکە. دوای ئەوە هێزێکی تایبەت بەناوی(تورشیاتی ماسی)لە یەکەم هەنگاو لەکاتی ئابلۆقەی بەیروت هەوڵیاندا یاسر عەرەفات لە بەیروت لەناو ببەن بەڵام بەهۆی ئەوەی عەرەفات چاودێری تایبەتی کەسی زۆر هەبو ئەم هەوڵە ئاسان نەبو بۆیە بیر لە ڕێگای فرۆکەیی کرایەوە.جارێکی تر یاسر عەرەفات کەوتە بەر دەستی مۆساد و سوپای ئیسرائیلی لەڕێگای هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەیەک بەڵام بەهۆی زەرەری زۆری هاووڵاتی سڤیل بەتایبەت میسیحی کردەوەکە پوچەڵکرایەوە.
لەقۆناغێکی تر کە یاسر عەرەفات لە بەیروت گوازرایەوە چرکە ساتێکی زۆر سەیر هەبو بەوەی لەوکاتەی عەرەفات بەرەو باخیرەیەک سەردەکەوێت بەر کامیرای یەکێ لە قەناسەکانی سوپای تایبەتی ئیسرائیل دەکەوێت بەڵام کەس نازانێت بۆ نایکوژێت.دوای ئەوە ئەم وێنە درایە دەست نوێنەری ئەمریکی(فیلیپ حەبیب)بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە(بێگن)لەسەر بەڵێنی خۆیەتی بەوەی یاسرعەرەفات لەناونابات بەڵام گەرەنتی نیە لەداهاتو چی ڕوودەدات؟؟
دوای ئەوە ئێریل شارۆن فەرمانی ئەوەی دەکرد ئەگەر عەرەفات بە فرۆکە سەفەر بکات ئەوا ئەو فڕۆکەیە بکەنە ئامانج تا لەناوی ببەن،ئەگەر فرۆکەکە شارستانیش بێت و لەسەفەرێکی عەرەفات سوپای ئیسرائیلی لەڕێگای فرۆکەی جەنگی هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر ئەو فڕۆکەیە کە عەرەفاتی تێدایە بەشێوەیەکیش لەناوی ببەن سەندوقی ڕەشی فرۆکەکەش نەدۆزرێتەوە.
-لەچایخانەیەکی نزیک ئێرە دانیشتبوم هەوڵمدا هەندێک پرسیار لە یەکێک بکەم بەڵام ئەو وەڵامی لانەبو بۆیە پێی ووتم بڕۆ لای ئەم ناوە،.دوای ئەوەی بەهەر شێوەیەک بێت چومەلای ئەم کەسە.
بەخێر هاتنی لێکردم و ووتی:
نزیکەی(٣٠) سی ساڵە چاوەڕێی یەکێم بێت ئەم پرسیارەم لێبکات بۆیە هەڵسا چوە لای چەکمەزەیەک و فایلێکی دەرهێنا کەژمارە و کردوەکانی تێدابو.
وەک ناوبراو باسی کرد:
چەند سەفەرێکی عەرەفات دیاریکرا و هەوڵدرا بکرێتە ئامانج بەڵام لەکۆتایی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنجی قارەمانی بوێر نەیانهێشت ئەم کارە ئەنجام بدرێت. دێیڤد ئیڤری-ئەفییم سلعی-عاموس گەلبوع سیستەمێکیان تێکدا تا ئەم کارە لەلایەن فڕۆکەوانەکە ئەنجام نەدرێت و هەر خۆشی فڕۆکەوانەکە ئارەزوی هەبو ئەم کردەوە ئەنجام نەدرێت(وەک دەڵێن هێڵێک لەدواوە هەبو بریتی بون لە مۆسا و سی ئای ئەی نەیاندەویست عەرەفات لەناو بجێت).
دوای چەندین ساڵ فڕۆکەوانەکەی ئەم کارەی پێسپادرابو باسی لەوەکرد ئەگەر فەرمانی پێبکرابوایە ئەوا ڕەتی دەکردەوە بەڵام سوپاسی خوای کرد کەکار نەگەیشە ئەوەی ئەم بارودۆخە بەگشتی بێتە پێشەوە و شارۆن پێنج جاری تر هەوڵیدا عەرەفات لەئاسمان لەناو ببات بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتو نەبون.
کۆتایی بەشی دووەم.
بەشی سێ یەم.
-ڕاگرتنی سەدام حوسێن.
دەبێت باسی کورتەیەک لە چالاکی چەکی ناوەکی عێراق بکەین. لەکۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی پێشو کردەوەیەکی نهێنی هەبو بۆ ڕێگری لە سەدام حوسێن تا نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بایۆلۆجی بەوەی بەرنامەکان تێکبدەن و زاناکان لەناو ببەن. یەکێ لەزاناکان ووتی سەدام حوسێن هەوڵی جدی دەدا لەم بوارە و بوجەی ئەم بەرنامەی(١٠) دە ئەوەندەی پێشو زیاد کرد و بەڵێنیدا ئەگەر گشت زاناکان لەناو ببەن ئەوا ئەو لەدوای ئەوان دەست بە خێزانەکانیان دەگرێت.
-لەقۆناغێک بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد) ئیسحاق حوفی دەچێتە لای بێگن پێی دەڵێت:
ببورە ئەوەی لەتوانامان بو کردمان و لەتوانامان نەماوە بەرنامەی چەکی ناوەکی عێراق ڕابگرین و ئێستا فەرمان لای بەڕێزتانە تاکردەوەیەکی سەربازی ئەنجام بدەن یاخود ڕێگا بە سەدام حوسێن بدەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی؟
دوای ئەوە دەوڵەتی ئیسرائیلی لەڕێگای هێرشی ئاسمانی هێرشی کرد و بەشێکی زۆری شوێنەکەی خاپورکرد و تەنیا ڕۆژنامەی گەورەی ئەمریکی(وول ستریت جۆرنال)پاڵپشتی هێرشەکەی کرد.
لەناوەندی ساڵانی نەوتەکانی سەدەی پێشو دوای بەدواچونەوە بۆمان دەرکەوت سەدام حوسێن چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی هەیە و توانای ئەوەی هەیە بە موشەک هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و شانیشینی سعودی.
دوای ئەوە ئیهود باراک ڕاسپێردرا بەوەی کار بۆ ئەوە بکات سەدام حوسێن لەناو ببات بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین هەندێک لەناوبردن ئەنجامەکەی خراپ دەبێت وەک ئەوەی لەدوای لەناو بردنی سەرۆکی(حزب الله)ی لوبنانی ڕوویدا،کاتێک(عەباس موسەوی)لەناو برا دوای ئەو حەسەن نەسڕلله هاتە جێگای و ستراتیجیەتی بوە ڕووبەڕوبونەوەی ئیسرائیل. بەهەمان شێوە ئیسرائیل توانی(شێخ ئەحمەد یاسین)لەناو ببات بەڵام دوای ئەو(حەماس)بوە هاوپەیمانی ئێران.
-شاڕۆن عەرەفاتی ڕەشکردوە.
بیروبۆچونی شارۆن بەرامبەر عەرەفات نەگۆڕا و داوای لەجێگرکەی کرد ئەو گرتە ڤیدیۆیە لەڕێگای ئەنتەرنێتەوە ئیشپێبکات کەتیادا یاسرعەرەفات تۆمارکراوە چۆن کاری سکسی لەگەڵ پاسەوانەکانی دەکات.ئەم گرتە ڤیدیۆیە لەدەزگای هەواڵگری ڕۆمانی وەرگیرابو کاتێک یاسر عەرەفات سەردانێکی ئەم ووڵاتەی کردبو.لەژووری تایبەتی عەرەفات دەزگای هەواڵگری ڕۆمانی کامیرای ڤیدیۆیان دانابو ئەو گرتە ڤیدیۆیەیان تۆمارکردبو بەڵام دوای چەند تێبینیەک شارۆن ئەم بیرۆکەی وەلا نا. هۆکاری تایبەتی وەلانانی ئەم بیرۆکە لەلایەن شارۆن بۆ ئەوە دەگەڕایەوە عەرەفات لەگەڵ ئەمریکیەکان توشی کێشە ببو کاتێک لەکێسی(کڕین وەرگرتنی چەک)بۆ سەرۆک بۆش ڕوونبۆوە عەرەفات درۆی لەگەڵ کردوە هەر بۆیە بۆش لێدوانیدا بەوەی دەبێت فەلەستینیەکان بەدوای سەرۆکێکی تردا بگەڕێن.
شاڕۆن وازی لە عەرەفات نەهێنا چونکێ هەوڵیدەدا بۆ جیهانی بسەلمێنێت ڕاستی عەرەفات چیە؟ئەوەبو لەهێرشی ساڵی ٢٠٠٢ بۆ سەر ناوچە(ڕامەڵا) چونە ناو بارەگای تایبەتی عەرەفات و دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری بەڵگەنامەی جیا جیا داگرت.لەسەرۆکی دەزگای هەواڵگری فەلەستینم(تۆفیق تەیراوی)پرسی کاتێکی زۆرتان لەبەردەست بو تا ئەم بەڵگە نامانە بەشێوەیەک لەشێوەکان لەناو ببەن بەڵام بۆ ئەو کارەتان نەکرد؟؟ ئەویش لەوەڵامدا ووتی:
ئەو ئەفسەرەی ئەرکی لەناوبردنی ئەم بەڵگانەی لەئەستۆبو ترسابو هەڵهات. ئەوە ڕاستیە.
لەم بەڵگەنامانەی هێزە ئیسرائیلیەکان بردیان لەگەڵ خۆیان بەڵگەی تیادابو کە عەرەفات هاوکار و پاڵپشتی تیرۆری کردوە و چۆن وازی لە بیرۆکەی شەڕی نهێنی نەهێناوە.مافی خوێندنەوەی بەشێکی زۆری ئەم بەڵگانەم وەرگرت و دەستم کرد بەکارکردن لەسەری بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەش بڵێم بەهۆی نەشارەزایم لەزمانی عەرەبی وەرگێڕێکم هێنا و دوای ئەوە توانیمان بەشێکی زۆری بەڵگەکان بۆ سەر زمانی(عبری)وەرگێڕین. دوای کارێکی بێ ووچان توانیم کتابێک لەسەر ئەم بابەتە دەربکەم و ڕۆژێک یەکێکی زۆر نزیک لە شاڕۆن تەلەفۆنی بۆ کردم و پێی ڕاگەیاندم دەست خۆشیت لێدەکەن و کتابەکەت شتێکی نایابە و دەمانەوێت وەریگێڕی بۆ سەر چەند زمانێکی تر. ئەوەشی ووت شارۆن خۆی داوای کردوە لە نزیکەوە بتبینێت.
-دوای ئەوە لەمانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٤ لەکۆشکی سپی جۆرج بۆش بە تەلەفۆن پەیوەندی بە شاڕۆنەوە کرد و دەست خۆشی لێکرد بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر بەڵێنی ئەوەی لێوەرگرت عەرەفات لەناو نەبات. شاڕۆنی?