نه شیری حوشتر نه دیداری به‌غدا
February 28, 2018
وتار و بیروڕا
وا پێده‌چێ تا ئێستا عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رمه‌ستی سه‌ركه‌وتنی كه‌ركووك له 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه سه‌رگه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی خۆی بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12-5-2018 دا و هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای درێژه‌دان به سیاسه‌تی دژایه‌تی كردنی كورد و زیاتر برسییی كردنی خه‌ڵكی كوردستان و درێژه دان به‌گه‌مارۆی زه‌مینی و ئاسمانی ڕوون و ڕه‌وانتریش ، له‌مانۆڕی ناشیرین وێنا كردنی روخساری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌رده‌وام بێت .
له‌م سیاسه‌ت و مانۆڕه‌ی ڕۆژانه‌و حه‌فتانه‌ی به‌غدا ، له هه‌مووان سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر قسه و دیداره‌كانی كۆنگره‌ی میونیشینه له رۆژانی (17و 18) عه‌بادی وگوته‌كانی به‌غدای سه‌عد حه‌دیسی گوته بێژه‌كه‌ی له رۆژی 26-2-2018 دا ، له‌م هه‌موو ئه‌و گۆته گۆتانه‌ی به‌غدا، مه‌به‌ست لێی ناشیرینتر كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌تاباركردنیه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی خودی نێچیرڤان بارزانی و له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانیش مه‌به‌ست لێی ته‌نیا كه‌سی یه‌كه‌م سه‌رۆك بارزانی یه ، تا به‌غدا به‌و ئامانجه بگات به په‌چه‌كرداری جه‌ماوه‌ری كوردستان دژی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وێ قسه‌یه‌كی دیكه به تۆنێكی دیكه بكات ومه‌رامی شاراوه‌ی به‌غدا له به‌رامبه‌ركوردستان دا ، ببێته بابه‌تی تازه‌ی میدیای سیاسی به‌غدا و بۆ گه‌وجاندنی خه‌ڵكی كوردستان ببێته بنێشته خۆشی سه‌رزاری ئه‌م و ئه‌و . ئه‌وه‌یان وه‌ك چۆن خه‌ونی چۆله‌كه‌یه ، ئاواش له‌كه‌لتووری شۆرشگێڕی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه زۆر دووره .
له كاتێكدا هه‌موومان ده‌یزانین به‌رێز عه‌بادی سه‌ركردایه‌تی وڵاتێك ده‌كات له‌ساڵی 2003 وه لێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌و به‌غدای پایته‌خته‌ی جارانی( مه‌نسوره یا به‌غداد !! )ی خه‌ڵكی ره‌سافه‌و كه‌رخ بوو ، له‌سایه‌ی حكومی چه‌ندین ساڵه‌ی شیعه نه‌ك هه‌ردوو دیوی ناوچه سه‌وزه‌كه‌ی به‌غدا هه‌ر كه‌یفیان به چه‌هره‌وی یه‌ك نایێت و یه‌كتر ده‌بوغزێنن ، به‌ڵكو شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وا لێكهه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه شیعه‌و سوونه‌ی عه‌ره‌ب شیر و تیر لێك ده‌سون و خوێنی یه‌كتر حه‌ڵال ده‌كه‌ن . چ جای گرفت و كێشه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی پێكهاته ئیتنی و مه‌زهه‌بییه‌كانی دیكه،كه تا عێراق به‌و ناوه ئه‌و وڵاته بێ به‌م شێواز‌و پێكهاته‌یه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ریان به بن به‌ست گه‌یشتوون ، مه‌گه‌ربه لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه و لێكترازانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق، چاره‌سه‌رێ له ئاسۆیه‌كی تازه به‌دیار كه‌وێ .
ئه‌م پڕدان و هه‌ڵمه‌تی بیانوو پێگرتنانه‌ی به‌غداش به هه‌رێمی كوردستان‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پێشێلكردنی ماده ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕۆنانی سیناریۆكان له‌سه‌ر خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ڵده‌گرێ بڵێین بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكست و فه‌شه‌ڵی ده‌وڵه‌تی عێراقه كه خۆی له به‌رده‌م گه‌رده‌لوولی ئه‌و گۆڕانكاریانه ناگرێت وا به‌رێوه‌ن و به‌رۆكی به‌غدا ده‌گرن .
كه‌وا ده‌ڵێین ، گه‌لی كوردستان هه‌ست به ئازار‌و چه‌وسانه‌وه‌كانی خۆی ده‌كات و له ناته‌باییه‌كانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش ئاگاداره‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پچڕاندنی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌دابڕاندنی هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێر له یه‌كتری فه‌شه‌لی هێناو سیناریۆ كانی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێش له‌و باره‌یه‌وه سه‌ری نه‌گرت، ئێستا به‌غدا ده‌بێ زۆر باش له‌خۆی تێگه‌یشتبێ سیناریۆكانی له كوردستان دا هیچی پێ دروێنه ناكرێ و به مایه‌پوچی لێی ده‌رده‌چێ .
وا پێده‌نێییه نێو مانگی سێ،مانگای ئازار‌و نه‌ورۆز له به‌ر بوونی زۆربه‌ی خۆشی و كاره‌ساته‌كان له‌و مانگه‌دا ، به مانگی كورد ناوزه‌د كراوه و ته‌نیا مانگێك و چه‌ند رۆژێك ده‌مێنێ بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق و ئه‌گه‌ره‌كان له‌و ناوچه پڕله‌گرفته هه‌ڵئاوسا و كه‌ڵه‌كه‌بووه‌دا به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه‌و هیچ پێناچێ له ئه‌گه‌ری هێنانی زۆرترین رێژه‌ی كورسی له لایه‌ن هه‌ر پارتێكی كوردستانی یا هه‌موو پارته كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مان دا ببێته فریاد ڕه‌سی چاره‌سه‌ری پرسه ده‌ستووره‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و له كاتێكیش دا هیچ پارتێكی كوردستانی له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان چاره‌سه‌ری كونفه یه‌كونی بۆ به‌غدا مه‌قبووڵ نییه .
ئه‌ی چاره ؟ئه‌وه‌یان ئه‌و پرسیاره‌یه خه‌ڵكی كوردستان به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌دا ده‌گه‌رێ و بۆ درێژه‌دان به گه‌مارۆكانی به‌غدا و زیاتر برسی كردنی كوردستان و داته‌پاندنی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێ چاوه‌ڕوانی دوای هه‌ڵبژاردن بین؟ .. و براوه‌ی هه‌ڵبژاردن چ عه‌بادی بێ یا یه‌كێكی دیكه به پرۆسه‌ی سیاسی دامه‌زراندنی حكومه‌تی تازه پاداشت بكه‌ین و چاومان هه‌ر له قاپه شیره‌كه‌ی حوشتره‌كه‌ی به‌غدا بێ ؟
یا بایكۆت ڕێگایه‌كی دیكه یه ؟