ئەزمون لە سەدام حسێنەوە بۆ حيدەر عبادى

ئەزمون لە سەدام حسێنەوە بۆ حيدەر عبادى

هەڵويستەكانى عبادى دواى ريفراندۆم و تێكشكاندنى داعش چى بەسەر هات؟ هەڵكردنى گلۆپی سەوزى ئەمريكا ياخود خيانەتى ناوەخۆیی، كوردى هەنگاوێك زياتر لەخەونى سەربەخۆى دور خستەوە ؟.

گەر بگەرێينەوە بۆ سەردەمى لوتکەدەسەڵاتى سەدام حسين و پشتگيرى سنوردارى نەتەوە يەکگرتوەكان بۆى تێدەگەین لەوە كەى بوو خاڵى كۆتايان بۆ سەدام دانا. هەر لەو كاتەى كە سەدام حسين دەستى گرت بەس كويت لە( 2 ئابى 1990 ) ڕاستەوخۆ كۆمەڵگاى نێودەوڵەتى پشتى لەهاوپەيمانيتى و پشتگيرى كردنى سەدام حسين کرد، ئەمەش دواى ئەوەى غرورى سەدام گەيشتبووە لوتکە دەسەڵاتى. هەر لەو كاتيەى وەزيرى دەرەوەى ئيدارەى جۆرج بۆش بە (تاريق عەزيزى) ڕاگەياند باشتر وايە لە كوێت بكشێنەوە، عەزيزی هەمان غرورى چەشنى سەدام حسئن بە (جيمس بيكەرى) گوت لەگۆرەپانى شەر وەڵامتان دەدەينەوە، بەم شێوەي عێراق توشى كارێك هات تاوەكو ئێستاش تواناى هەستانە سەرپێی خۆى نيە.
هەمان شيوە لەدواى خيانەتەكەى 16ى ئۆكتۆبەری ساڵی ساڵی رابردوو بەشيكى زۆر سەرۆك وەزيران و وەزيرانى بەرگرى و دەرەوەى وڵاتان هاوپەيمانان ئەم پيامەيان ئاراستەى عبادى كرد، عبادى بەهەمان چەشنى تارق عەزيزى وەڵامى هاوپەيمانانى داوەتەوە .

وەك چۆن وەلامى عەزيزى و غرويەتى سەدام حسێن بوونە مايەى كاولكارى بۆ عێراق و دواجاريش بە رزگار بونى كويت كۆتاى هات، ئەم غرورەى عباديش هيچى كەمتر نابيت لەوەى بەسەر سەداميان دا هێنا و بەسەر بەخۆى و رزگاربونى كوردستانيش كۆتایی دێت.

ئەمەى تا ئێستا وڵاتانى هاوپەيمانى سەرسام كردوە و ترس لەناو دڵى دەسەڵات دارانى عێراقى داگير كار و خاك فرۆشانى ناوەخۆی دروست كردوە بيدەنگيەكەى جەنابى سەرۆك بارزانيە، ليكدانەوەى روناك بيران و سياسەت مەدارانان و رۆژنامەنوسان وايەئەم بيدەنگيە بە هاوپەيمانانى شەرى دژى داعش دەڵێت ئەگەر ئەمە لە حيدەر عبادى قبول بكةن چی بەسەر دەستكەوتەكانى شەرى دژی داعش و ئايندەى جيهان چى بەسەر دێت؟

بە خەڵكى كوردستانيش دەڵێت جارێكى تر بەكەمتر لە سەربەخۆى رازى نابين، بە ئاشتى بيت يا بەشەر لەدواجار دەبێت هێزەكانى عبادى و ميليشياكانى حشدى شعبى لەناوچە داگيركراوەكانى كوردستان بچنە دەرەوە.

بۆ وەڵامى پرسيارى دووەمم دەڵێم : بێدەنگی و هەڵكردنى گلۆپى سەوز بۆ ميليشياكانى حشدى شعبى و پاسدارانى ئيران دەگەريتەوە بۆ ئەو خيانەتە ڕەش و چلكنەى كە گروپيك بەقەولى خۆيان كؤمەليك كالفام لەناوەخۆیێ يەكێتى كرديان، گەورەترين خيانەتى هەزارەی سێیەم بوو لە تەواوی دونیا،كە بوە تەماييەى لەدەستدانى 1/3 خاكى پيرۆزى كوردستان، سيناتۆر بيرمەندانى دەرەوە ئەم پەندەمان بير دەهێننەوە كە ( داريك كرمى لە خؤى نەبى تەمەنى 1000 سالە) . وەلى كوردستانيان و نيشتمان پەروەران دەبيت لة قۆناغەكانى ئەنجامدانى هەلبژاردنركانى كوردستان و عيراقيش بەهەمان شيوە خاينەتكاران و هاو ئاوازەكان و ئەوانەش كة چەند ڕۆژێك دواى داگيركردنى خاكى پيرۆزى كوردستان خۆيان خستە بەردەم ليێشاوى شۆڤينيانەى دەسەڵاتى حەيدەر عبادى و بێ شەرمانە داواى مامەڵەكردنى راستەوخۆی عێراق لەگەڵ پاريزگاكان كرد و نە هێلن كورد وەك كيانيكى سەربەخۆ بمێنێتەوە سزابدەن، دايان مالن لە هەبونى دلۆپيك لە دەسەلات, چۆن بۆ ڕاى گشتى و دەرەوەش روون بوەوە كە تاكە لايەن كە پشتى نەكردوەتە خواستى سەربەخۆى و بۆ ساتێکیش بێت سڵى نەكردوەتەوە لە وەدەست خستنى ماف و قوتى خەڵك و لەهەمووى گرينگتر پاراستن و مانەوەى كورد وەك كيانيكى سەربەخۆ.
پارتيكى سەربەخۆیى خوازە و سەركردەكەشى وەك سەرۆكى سەربەخۆى خوازانى كورستان نامزەند كراوە ئەويش پارتى ديموكراتى كوردستانە كە بەسەركردايەتى جەنابى سەرۆك بارزانى و رێبەرايتى و پيشرەوى و كوردستانيان دەكەن بۆ وەگەر خستنى سەربەخۆى، بۆيە هەق وایە گەلى كوردستان پاداشتى ئەم هەڵوێستە نيشتيمان پەروەریەی ئەم پارتە بداتەوە و لە هەلبژاردنەكانى ئەم جارە بريار بدەن بە هەلبژاردنەى پارتى سەربەخۆى خوازان وەك هەيئەى دەسەڵاتى يەكەم بۆ ئەوەى ئەم پارتە بتوانيت بەتەنيا حکومەتى هەريم تەشكيل بكاتەوە لە پێناو سەرخستى و وەگەر خستن و وەدەست خستنى سەربەخۆى و كاركردن بە ئەنجامى ريفراندۆم و باشتر كردنى بژێوى ژیانی هاوڵاتيان.
Top