ئۆردوگان خەون بە چیەوە دەبینێت؟؟

ئۆردوگان خەون بە چیەوە دەبینێت؟؟
چەند هەفتەیەک بەر لەئێستا سەرۆکی تورکیا(ئۆردوگان)سەردانێکی ووڵاتی یۆنانی کرد بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەکراوبو و بەرپرسانی یۆنانی توشی شۆک کرد ئەوەیە سەرۆکی تورکی ئۆردوگان داوای لە بەرپرسانی یۆنانی کرد چاوێک بە ڕێکەوتنامەی لۆزان ی ساڵی ١٩٢٣بخشێنەوە.ئەم ڕێکەوتنەی ناوی لۆزانە سنوری نێوان هەردوو ووڵاتی یۆنان و تورکیایی کێشاوە و(١١)یانزە ووڵات واژوویان لەسەر کردوە.لەم چەند ساڵەی ڕۆیشتو سەرۆکی تورکی ئۆردوگان چەندین جار هەمان پرسیار دووبارە دەکاتەوە و هەندێک لەشارەزایانی سیاسی وای بۆ دەچن ئەم هەناگەوەی ئۆردوگان چەند پرسیارێک دێنێتە پێشەوە بەوەی.
١-ئایا ئۆردوگان بەم پێشنیارانەی چاوی لەوەیە ئەو زەویانەی لەشەڕی یەکەمی جیهان دۆڕاندیان بیان گەڕێنێتەوە؟؟.
٢-ئایا ئۆردوگان ئەم هەنگاوانە دەهاوێت بۆ ئەوەی مەرجەکانی ڕێکەوتنانمەکان باشتر بکات بۆ بەرژەوەی تورکیا و خودی خۆی؟؟.
٣-ئایا ئۆردوگان ئەم هەنگاوانە دەهاوێت بۆ ئەوەی لۆزانێکی تر دروست نەبێت؟
هەر ئەم بەشەی شارەزایانی سیاسی پێیان وایە ئەم هەنگاوانەی ئۆردوگان دەیانهاوێت هۆکارەکەی لەوەوەدێت لەم چەند ساڵەی ڕابردوو گۆڕانکاری گەوەرە لەسەر گۆڕەپانی ووڵاتی سوریا ڕویانداوە و ئۆردوگان داوای ئەو مافانەی سەردەمی عوسمانیەکان دەکات کە لەکاتی خۆی لە سوریا و بەتایبەت وولایەتی موسڵ هەیان بوە.ئۆردوگان بیروڕای وایە ئەو دەستکەوتانەی ئەتاتورک دامەزرێنەری کۆماری تورکیا لەڕێکەوتنی لۆزان باسی لێوەدەکەن سەرکەوتن نین چونکێ بەهەوڵەکانی ئەوکاتیان تەنیا ناوەڕۆکی پەیمانی لۆزانیان گۆڕیوە.ناوەڕۆکی پەیمانی لۆزان سێ بەندی تێدایە(٦١-٦٢-٦٣)باس لەوە دەکەن دەوڵەتی کوردی لەباشوری خۆرهەڵات دروست بکرێت و دەوڵەتێکی ئەرمینیش لەناوچەیەک دروست بکرێت کەپێ دەوترێت ڕوژئاوای ئەرمینیا کە کەوتۆتە ناو خاکی تورکیا(گۆڕینی ئەم بەندانە لەکاتی خۆی ئەتاتورک بەسەرکەوتنی زانیوە بۆ تورکیا و خودی خۆی).
دەبێت هەندێک ڕاستی لەسەر سنوری دەوڵەتی تورکیا بزانین دوای پەیمانی لۆزان و هەندێک ڕێکەوتنی تری وەک.
١-ڕێکەوتنی ئەنقەرەی ساڵی ١٩٢٦ی نێوان هەرسێ ووڵات(بەریتانیا-تورکیا-عێراق)تیادا هاتوە وولایەتی موسڵ سەربە عێراق دەبێت کە لەژێرفەرمانی بەریتانیای ئەو کات بوە.
٢-لێکردنەوەی لیوای ئەسکەندەرۆنە لە سوریا لەساڵی ١٩٣٩کە لەژێرفەرمانی فەرەناسی ئەوکات بوە و لکاندنی بە دەوڵەتی تورکی.
٣-چەند ڕێکەوتنێکی ووڵاتی تورکیا لەگەڵ ووڵاتی یۆنان دەربارەی کێشەی ئاوی بەتایبەت دەریای ئیجە و سالاری ئاوی هەرێمی.
ئەگەرچی لەدەیان ساڵی ڕابردوو چەندین کێشەی سنوری لەنێوان(تورکیا-عێراق-سوریا-یۆنان)هەبوە بەڵام هیچ لەم حکومەتانەی لە تورکیا هاتونەتە سەر دەسەڵات باسیان لە چاوپێخشانەوە بەڕێکەوتنی لۆزان نەکردە.دوای بونی ئۆردوگان بەسەرۆک کۆمار و باسکردنی ڕێکەوتنامەی لۆزان چەند هۆکارێکی هەیە لەوانە؟
١-ئۆردوگان وا هەستی کرد ڕژێمی(بەشار ئەسەد)بە شۆڕشی چەکداری سوری دەڕوخێت بۆیە بیری لە پێگەی مێژووی تورکیا لەناو خاکی سوریا کردەوە بەڵام لەگەڵ گۆڕانکاری سەربازی لەسەر ئەرزی واقعی سوریا خەونەکەی نەهاتە دی.دوای دەست پێکردنی کردەوە سەربازیەکانی تورکیا بەناوی(درع الفرات)دووبارە بیر لەوە دەکاتەوە بەڵکو بتوانێت ئەوەی لە باکوری(قوبرس)ڕوویدا لە سوریا دووبارەی کاتەوە.
٢-بەهۆی هێزی سەربازی و ئابوری ووڵاتی تورکیا ئۆردوگان بیر لەوە دەکاتەوە ئیستغلالی بارودۆخەکان بکات وەک جولانی هێز بۆ ناو خاکی عێراق و لێدوانی بەوەی سوپای تورکیا دەیەوێت بەشداری شەڕی موسڵ بکات.کاتێک حکومەتی عێراق پێشنیارەکەی تورکیا و ئۆردوگانی ڕەتکردەوە ئۆردوگان پێداگر بو لەسەر کردنەوەی سەربازگەیەک لە (بەعشیقە).ووڵاتی تورکیا و خودی ئۆردوگان بیر لەبارودۆخێک دەکەنەوە ئەگەر بێتە پێشەوە تا باس لە ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٢٦ بکرێت دەربارەی وولایەتی موسڵ.
٣-ئەگەر چی لە بارودۆخی نێوان تورکیا و یۆنان جیاوازیەکی زۆر هەیە چونکێ کێشەی ئەم دوو ووڵاتە تەنیا لەسەر ئاوی ئیجە و سالاری ئاوی هەرێمی نیە بەڵکو کێشەکان مێژووین و دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان کاتێک یۆنانیەکانیان لە قوستەنتینیە(ئەستەمبۆڵ)دەرکردوە.ئەم ململانێیە لە ئێستا شێوەی حەزاری(پێشکەوتوی) وەرگرتوە و لەوەوەش دیاربو کاتێک ئۆردوگان سەردانی(تەراقیا)یکرد و لەوێ باسی لەوە کرد کەمینەی موسڵمانی ئەو ووڵاتە ڕووبەڕوی ستەم بونەتەوە.
٤-لەگەڵ ئەو جموجۆڵە سەربازی و دبلۆماسیانەی ئۆردوگان دەستی پێکردوە داوای لە نوسەرانی تورکی کردوە جارێکی تر چاو بە مێژووی سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهان بخشێنەوە و جارێکی تر بەشێوەیەکی گونجاو بینوسنەوە.هەر لەسەر هەمان بابەت ئۆردوگان داوای ئەوەشی کردوە ئەم نوسەرانە دیراسەی ئەو ڕێکەوتنانە بکەن کە لەکاتی خۆی ئەنجامدراون و بەشێوەیەکی ئاوا دووبارە بینوسنەوە لەگەڵ خوێندنەوەی ئۆردوگان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بگونجێت.
*بەشێکی تری شارەزایانی سیاسی پێان وایە ئەم هەوڵانەی ئۆردوگان سەرناگرێت چونکێ ئەم هەوڵانە ڕووبەڕوی ووڵاتانی(عەرەبی-ئەقلیمی-ئۆروپی- ڕوسیا و ئەمریکا)دەبێتەوە و ناتوانێت جێ بەجێیان کات.
*هەرهەمان بەش لەشارەزایانی سیاسی دەڵێن ئەم هەوڵانەی ئۆردوگان بۆ ئەوەیە لۆزانێکی تر دروست نەبێتەوە و تورکیا زەرەرێکی تر نەکات. ئەوەش دەڵێن کە گوایە ئەم هەنگاوەی بۆ سەپاندنی ڕوئیای خۆیەتی لەناوەوەی تورکیا.
Top