عەقڵییەتی شۆڤێنی ودیكتاتۆری لە عێراق كۆتایی نایەت ..

عەقڵییەتی شۆڤێنی ودیكتاتۆری لە عێراق كۆتایی نایەت ..
دوای رووخانی رژێمی بەعس لە دوو هەزار وسێ‌، بارودۆخ و زەمینەیەك بۆ گۆرانكاری و دەربارەی دیموكراسی پەیدابوو، هەندێ بۆچوونیش زۆر بە پەلە ڕووداوەكانی ئێراقیان دەخوێندەوە، بەوەی زۆر نابات دیموكراسی بەرقەرار دەبێت و چیدی لە ئێراقدا جیاوازی لە نێوان پێكهاتەكاندا ناكرێت، لە بنیاتنانی ئەو بۆچوونە خێرایەدا، ئەوە لەبیركرا كە وڵاتێك پڕكرابێت لە گۆڕی بەكۆمەڵ و ناوە ناوە جاڕی دۆزینەوەی كەللەسەر و ئێسك و پروسكی مرۆڤ بدرێ، چۆن چۆنی بەو خێراییە، ئەو خاكە تۆوی دیموكراسی وەخۆ هەڵدەگرێ؟ بەداخەوە هێشتا كەندو كۆسپی زۆر لە ڕێگادا ماون، سەیركەن لە بەغدا ململانێ لەسەر ئەوە نییە كامە هێزولایەنی سیاسی لەویدی دیموكراسیترە، بەڵكو ململانێ لەسەر وەرگرتنی دەسەڵاتە، ئەمەش لەوەوە هاتووە كە ئەو هێزو لایەنانە متمانەیان بە یەكتری نییە، هەر لایەك لە دەسەڵات نەبێ بە مەترسیی دەزانێ و خۆ بە پەراوێزكراو دەبینێ، بە درێژایی ماوەی دوای ڕووخاندنی رژێمی بەعس، هێشتا گرووپ و دەستەو تاقمی زۆر هەن ژەهر دەڕێژن، هێشتا ناسیونالیزمی عەرەبی لە ئێراقدا جورئەتی ئەوەی نییە بڕیاری بەخۆداچوونەوەیەكی جدی بدات و واقیعی تازەی قبووڵ بێت، نەك ئەو بڕیارە نادرێت، بەڵكو ڕەواج بۆ ئەوە پەیدا دەكرێت كە لە كاری ئێستادا پشت لە دەستوورو واقیعی نوێ بكرێت، لە دۆخێكی وەهاشدا زەمینە بۆ ئەو گرووپانە خۆش دەبێت كە تەنیا خۆیان دەبینن و تەواوی پێكهاتەكانی دی پشت گوێ دەخەن، تەنانەت هەندێكیان بێ هیچ دوو دڵی و شەرمكردنێك بە ئاشكرا دژایەتی كورد دەكەن و ئەو دژایەتی كردنەیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنیش بەكارهێناوە، ئاخر دیموكراسی چۆن لە خاكێكدا چەكەرە بكات هێزە كاراكانی پشت لەدەستوور بكەن، لە ئێراقدا تەنیا كورد بڕوای بە دەستوورەو هەر ئەو هێزەش بە جدی پشتیوانی لەو دەستوورە دەكات، پشت كردنە دەستوورو پرەنسیپی كاری پێكەوەیی و تەوافوق لە كاری سیاسیدا لەبەر ئەوەیە تەنیا كورد كە زۆرینە نیە لە ئێراقدا پشتیوانی دەستوورە، كاتێكیش كەمینە خۆی بەپارێزەری دەستوور بزانێ لەبەرامبەر زۆرینەیەك كە خۆی لە هەنگاوەكانی بەرقەراركردنی دیموكراسیدا دەدزێتەوە، ئەوا هێندەی دی بێ متمانەیی و ترس لەیەكتری و هەوڵدان بۆ پەراوێزخستن بەرامبەر جێگەی كاری پێكەوەیی دەگرێتەوە. بەوپێیەی هێزو گرووپ و لایەنە سیاسییەكان هەڵقووڵاوی كۆمەڵگای ئێراقن، دەسەڵاتدارانی بەغدا تا ئەمرۆ هەموو شێوازێكیان گرتۆتەو بەر لە دژایەتی كردنی كورددا و پەنایان بۆ میكانیزمێكی دیكە ببەن كە بەهیچ جۆرێك لەگەڵ ئێراقێكی نوێدا تێكناكاتەوە، ئەو میكانیزمەش سەپاندنی ئیرادەی ناسیونالیزمی عەرەبییە كە بریتییە لە هەنجن هەنجن كردنی كورد لەڕێی دابڕ دابڕكردنی بەسەر چەند پێكهاتەیەك و ناوهێنانی ئێزدی و شەبەك و فەیلی لە ئیستیمارەی سەرژمێری وەك نەتەوەی جیا لە نەتەوەی كورد، ئەمەش سیاسەتێكی لەمێژی ناسیونالیزمی عەرەبییە بەرامبەر بە كورد، ئەم ئاراستەیەی ناسیونالیزمی عەرەبی مایەی گومان و ترسە لەئایندەی ئێراق كە وڵاتێكی فرە نەتەوەو ئاین و مەزهەب و كولتوورە، ناسیونالیزمی عەرەبی قەبارەی كورد بە مەترسی دەزانێ، بۆیە هەوڵ دەدات لە بەرامبەر عەرەبدا هەموو نەتەوەو پێكهاتەیەكی دی بە بچووك پیشان بدات، بۆیە كە ناسیۆنالیستە شۆڤێنییەكانی عەرەب خۆیان بە بەرگریكاری نەتەوەكانی دیكەی غەیرە كورد پیشان دەدەن، جۆریكە لە تاكتیك و شتێكی كاتییەو لە قۆناغی بەهێزبوونەوە لە ڕێی كۆنتڕۆڵكردنی دامودەزگا گرنگەكانی دەوڵەت بەچاوی سەردەمی پێش 2003 سەیری هەموو پێكهاتەیەكی غەیرە عەرەب دەكرێت،وەك چۆن بینیمان قۆناغ بە قۆناغ كوردیان لە پرۆسەی سیاسی دوورخستەوە و دواتر ئابلۆقەیان بە سەر كورد دا سەپاند و ئینجا هێرشی سەربازیان كردە سەر هەرێمی كوردستان .بۆیە بە دیموكراسیی بوونی عێراق مەحالًە..

بەرپرسانی ئێراق بەدرێژایی مێژوو لەهەركاتدا بۆیانلوابێ لەبارەی پرسی گەلی كوردەوە لەم وڵاتەدا بەبێ گوێدانە هیچ بنەمایەكی یاسایی و ئەخلاقی ڕێگری و لێدوانی پێچەوانەی داخوازیەكانی ئەم گەلەیان داوە، لەكاتێكدا ئەگەر لەڕێگای گفتوگۆوە گەیشتبنە ڕێككەوتنێك ئەوا پاش ماوەیەك لێی پاشگەزبونەتەوەو گەلی كوردیان ناچار كردووە پەنا بۆ خەباتی چەكداری بباتەوە. لەدوای پرۆسەی ئازادی گەلانی ئێراق ئەو نەوەیەی باوەڕمان وابوو ئەم وڵاتە ناسنامەی دیموكراسی و فیدراڵیە ئیدی بەرپرسانی ئەم وڵاتە نەك هەرناتوانن مافەكانمان پشتگوێبخا، بەڵكو بە كلفەیەكونێ قەرەبوی هەموو ئەو زیانانەمان دەكانەوە كە لەسەردەستی ڕژێمی بەعس بەرمانكەوتون. كەچی بە داخەوە لەئەمڕۆدا 15 ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادی ئەم وڵاتەدا تێپەڕدەبێ نەمان بیست كاتێك باس دێتەسەر مافە دەستوریەكانی تایبەت بەگەلی كورد لەغەیری لێدوانی پێچەوانە گوێ بیستی لێدوانێكی دڵخۆشكەرانە نەبوین .بزووتنەوەی رزگاریخوازانی كوردستان بەهەوراز و نشێوێكی ترسناكدا تێپەڕبووە و تێپەر دەبێت، لە گشت هەرێمەكانی كوردستاندا بەتایبەتی هەرێمی كوردستانی ئێراق، پاش هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ساڵی 1961 بەسەركردایەتی مستەفا بارزانی، كۆسپ و تەگەرەی زۆر رووبەڕووی ئەم بزووتنەوەیە بووە، ئەویش پرسی سیاسی یەكگرتویی بزووتنەوەكەیە لەبەرەیەكی یەكگرتوودا بەپێی بەرنامەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی یەكگرتوو، لایەنەكانی بزووتنەوەكە لەپێناو بەرژەوەندی حزبیدا دەكەوتنە ململانێ و كەجاری كاتی ئەوە نەبوو، تەنانەت لەناو یەك حزبیشدالەساڵی 1975بەمەبەستی لەناوبردنی شۆڕشی ئەیلول سەددام لەگەڵ شای ئێراندا رێككەوت، سەركردەكانی شۆڕش روویان لەئێران كرد، لەساڵی 1988 بەرەی كوردستانی لەسەرجەم حزبەكانی ئەوكات لە شاخ بوون پێكهێنرا، ئاشتبوەیەكی گشتی كرا، بەرەی كوردستانی سەركردایەتی راپەڕینی ئاداری ساڵی 1991 ی كرد، ئەوە بوو بەرەی كوردستانی توانی دەسەڵاتی رژێمی دیكتاتۆری شۆڤێنی لەهەموو شوێنێكی كوردستاندا لەناوبەرێت و هەرێمی كوردستانیان لی پاك بكاتەوە، بەرەی كوردستانی توانی بەڕێكوپێكی ئیدارەی هەموو جومگەكانی دامەزراوەكانی كوردستان بكات و یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەربكات و یەكەمین حكوومەتی هاوپەیمانی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی حزبە سیاسییەكاندا پێكبهێنێ و دەستبەكاربێت، ‮ ‬بۆیە دەكرێ لێرەدا هەرچی‮ ‬ناكۆكییە بخرێتە لایەكەوە هەرچی‮ ‬گلەیی‮ ‬وگازاندەو ویست وداوایە لەڕێگەی‮ ‬یاساوە وەربگیرێ،‮ ‬دەبێ هەیبەتی‮ ‬حكوومەت پارێزراو بێت و ئیتر بەس بێت تاوانباركردنی‮ ‬یەكتر و هەناردەكردنی‮ ‬قەیران و گرفتی‮ ‬ناوەخۆ وگشتگیریكردنی‮ ‬بەسەر هەموو لایەك،‮ ‬با ساڵی2018 ‮ ‬بكەینە ساڵی‮ ‬میساقی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وبائەو‮ ‬یەكبوونەش زیاتر لەبەغدا‮ ‬ڕەنگبداتەوەو هەرێمیش كە ئەمڕۆ سەنتەرێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بڕیارو چارەسەركردنی‮ ‬كێشەو قەیرانەكانە لەتەواوی‮ ‬ئێراق و ناوچەكە بەوپەڕی‮ ‬سەقامگیرییەوە بمێنێت و با ئاگاداری‮ ‬شەپۆلی‮ ‬هاودژی‮ ‬ئەو هەرێمە بین كە هیچ كاتێك خۆشیی‮ ‬ئەو گەلەی‮ ‬ناوێت‮.‬
Top