1ی شوباتی هەمووساڵێک یادی کارەساتێکی جەرگ برو وێژدان هەژێن

1ی شوباتی هەمووساڵێک یادی کارەساتێکی جەرگ برو وێژدان هەژێن
1ی شوباتی هەمووساڵێک یادی کارەساتێکی جەرگ برو وێژدان هەژێن دور لە هەموو بەهاو ئنتە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان دەکەینەوە ، کە چەندین سەرکردە وکەڵەمێردلە گەنج و لاوی بەعەشق پەروەری کوردستان لەو ڕۆژەدا بوونە قۆچی قوربانی،حەزو ئارەزوە بەدینەهاتوەکانی تیرۆرستانی دونیایی نەفامی و جەهل و تاریک پەرستی .
1ی شوباتی ‌‌2004 هاوکات دەیکردە یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز ،کوردستانیان لە ڕۆژی تازەی جەژن بەبەرگی تازەو ئاڵ واڵاوە خۆیان و ماڵ و ماڵەکانیان ڕزاندبوەبۆ ئەوەی پێشوازی لە خزم و دۆستانیان بکەن بەهەرلایەکتدا دەکردەوە بزەو خەندە ، پێکەنین و خۆشی و شادی شاری تەنی بوو سەردانی هەر ماڵێکت دەکرد بۆن و بەرامەی ئامادەکاریەکانی خوان و شێوی جەژن تێکەڵ بەیەکتری دەبون و زیاتر هەستت دەکرد بە ئاسانیش ئەمڕۆت لە ڕۆژەکانیتر جیادەکردەوە لەگەڵ تەکبیری اللە اکبر کە لە منارەو بڵند گۆیی مزگەوتەکاندا لەسەحەری بەری بەیاندا بەرگوێی مرۆڤ دەکەوت خۆشیەکان زیاتر ئاوێتە بەیەکتری دەبوون وجۆشو خڕۆشێکیتری بەهاوشاریان دەبەخشی دوای نوێژی جەژن و خواردنی خوانی جەژن ، پۆل پۆل خەڵکی گەڕەکەکانی شار وەک نەریتی جەژن دەکەوتنە بەسەرکردنەوەی دراوسێ و دۆست و خزم و ناسیاوان ، بەمەرەمی پێرۆزکردنی جەژن و گەردەنی یەکتر ئازا کردن ، لەلایەکی ترەوە کەرنەڤاڵ و ئامادەکاریەکانی جەژن لەلایەن رێکخستن و دامەزراوە حیزبیەکانییش بەفراوانی بەڕێوە دەچوون خەڵکیش پۆل پۆل بەشداریان لەوکەرنەڤاڵ و مەراسیمانەدا دەکرد کە بۆ ئەم مەبەستە ڕێکخرابوون ،هەریەکە لە پارتی دیموکرای کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەجووداو لە بارەگای یەکەم و فەرمی خۆیدا لە شاری هەولێر ئامادەکاریی تەواویان کردبوو بۆ پێشوازی کردنیان لە ئەندام و لایەنگرو هەواداروهاوشاریان لە هەمان کاتدا گروپ گروپ خەڵکیش بۆ گەیاندنی پیرۆزبای سەرەدانی هەریەک لە بارەگای لقی۲ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەلبەندی۳ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان دەکرد ، ئەمە لەکاتێک دابوو چەندین ساڵ دوایی ئازادی بەشێکی خاکی پیرۆزی کوردستان و شەری ناوەخۆی نێوان حیزبەکانی وەک بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، وە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، بە واژۆو ڕێککەوتنی هەریەک لە بەڕێزان سەرۆک بارزانی و سەرۆک تاڵەبانی کۆتای پێهات بوو ئارامی ئۆقرەیی جارێکێتر باڵی بەسەرکوردستاندا بەتایبەت شاری هەولێردا کێشابوو ئەوەش زیاتر لەوەی کەهەبوو کوردستانیان و هەولێریان پێیەوە سەرگەرم و حیران بوون،
دیاریشە لە مێژووی کوردستاندا هەرکاتێک یەکێتی و تەبایی لە ناو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستاندا هەبووبێت داگیرکەرو دوژمنان بەدوایی فەرسەتێکداگەڕاون بۆ ئەوەی ئەو یەکێتیە لە بەین ببەن و دەرزبخەنە ناو ڕیزەکانیەوە ، چونکە سەرباری خۆمان دوژمنانیشمان سەداسەد دلنیایی ئەوەیان لا فەراهەم بوە کوردەکان بەیەک ڕیزیان دەتوانن ئامانجەکانیان کە خۆی لە هێنانەدی خواستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و ئازادی سەرتاسەری کوردستاندا دەبینێتەوە بهێنەدی.
هەر لەبەر ئەوەش جارێکیتر ناحەزانی دژ بەگەلەکمان ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان هەڵبژارد بە پێی ئەو نەخشە قیزەونەی کەدایان ڕشت بوو دوو کەسی خۆکوژو تیرۆریستی سەر بەڕێکخراوی قاعیدە خۆیان خزاندە ناو ڕیزەکانی ئاپۆرای جەماوەرو چین و توێژو پێکهاتە جیاجیا کانی شاری هەولێری خۆشەویست کەبەمەبەستی پیرۆزکردنی جەژن سەردانی هەریەکە لە مەڵبەندی۳یەکێتی و لقی۲ی پارتیان دەکرد توانیان لە یەک کات و تەوقیتدا لە هەردوو بارەگای لق و مەڵبەند خۆیان بتەقێنەوە. ئەگەرچی لەو کاتەدا دڵ و دەروونی خەڵکانی دونیا پڕ بوو لە گیانی لێبوردەی و تەساموح و خۆشەویستی گەردن ئازادی ، محەبەت و یەکتر قبوڵکردن تیرۆریستانی دژ بە ژیانی ئازادو مرۆڤ دۆستی تاوانێکی وایان ئەنجامدا کەلە مێژووی مرۆڤایەتیدا وێنەی نەبێت لە ئەنجامی ئەم کارەساتە خەمناکەدا خوێنی ئاڵی دەیان سەرکردەو کادرو پێشمەرگەو خەڵکی سیڤیل وەک ڕەشەبا ڕژایە ژێر دەرەخت و بۆ سەر لە نوێ ناشتنەوەی نەمامی ئاشتی و تەبایی و برایەتی نێوان لایەنەسیاسیەکانی کوردستان .
1ی شوباتی 2004 گورجێکی تری کەمەرشکێن بوو بەر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان کەوت کە ساڕێژبوونی ئەستەمە ئەگەر نەشلێین هاوشێوەی هەلەبجەو کارەساتەکانی ئەنفال و جێنۆسایدی گەلی کوردستان بووبێت بەڵام کەمتر نەبوو لەو ناهامەتیە تاڵانەی لە مێژووی دوور نزیکی گەلەکەمان و ساڵانی پێشوو لەسەر دەستی دووژمنان بەسەر میللەتەکەماندا هاتبوو .
بۆیێ ئەمڕۆ وێڕای بڕینی چەندین ڕێگای درێژوو سەخت و تارێک ئەگەر گەلەکەمان بەزیانی زۆریش لێی دەرباز بوبێت بۆپاراستنی دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ کەبەخوێنی هەزاران شهیدی کوردستان وەدی هاتوون گەیشتن بەو ئامانجانەش کە چەندین دەیەیە گەلەکەمان بێ پسانەوە خەبات و قوربانی بۆ دەدات کە خۆی لە دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستاندا دەبینێتەوە. بۆئەمەش زیاتر لەم قۆناغە پێویستمان بەیەکیەتی و تەبای ناوخۆی و زیاتر نزیک بوونەوەو لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەسیسیەکان دبێت و بەرەودان بە ڕاستە شەقامی نەتەوەیی و ئاسودەکردنی گیانی پاکی شهیدانمان .
Top