لە ئەندازیاری ئاشتی یەوە بۆ ئەندازیاری ئاوەدانی ۰

لە ئەندازیاری ئاشتی یەوە بۆ ئەندازیاری ئاوەدانی ۰
پەندێکی کوردی هەیە کە پڕ بە پێستی خوی ووتراوە ۰ چی بچینی ئەو ئە درویەوە ۰ ئیدریس مستەفا بارزانی 1944 ـ 1987 ئەو تێکۆشەرەی گەلی کورد کە هەمیشە کورد پێویستی پێ هەیە ۰ بەتایبەت لەم قۆناغەدا ۰ ئەم زاتە مەزنە هەم پێشمەرگە هەم فەرماندە هەم دلسۆزی هەژاران ۰ ئە کەڵە پیاوە خاوەن بیرۆکەی دروست کردنی بەرەی کوردستانی کە دەیەویست هەموو هێزە کوردی و کوردستانیەکان لە هەموو ئایدلۆژیایک چ نەتەوەی چ مارکسی چ ئاینی چ نەتەوەیی چ عیلمانی لە بن سێبەری یەک چەتر کۆبکاتەوە ۰ ئەم زاتە مەزنە لە بەیاننامەی 11 ی ئادار ڕۆلێکی بەرچاوی هەبوو لە دانوساندنەکان لە رژێمی ئەوسای بەغدا ۰ بەتایبەت بارزانی نەمر زۆر جار بۆ پرسە چارەنوس سازەکان پشتی بە بیرۆکەو تێبینیەکانی کاک ئیدریس بارزانی کوڕی دەبەست ۰ نمونەی ئازایەتی لە مەیدانی جەنگدا داستانی هەندرێن بوو لە سالی 1966 کە ئیدرس بارزانی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم داستانە مەزنەی کرد کە ئەم نەبەردیە هۆکار بوو بۆ ئەوەی رژێم ناچار بێت ملکەچی دانو ساندن بکات ۰ زور باش لە بیرم دێت لە بەرواری 1987/1/31 باوکم گوێی لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان دەگرت لەناکاو فرمێسک بەچاوەکانی هاتنە خوارەوە برا گەوەرەکەم لێ پرسی چی بوە ووتی ئیدریس بارزانی وەفاتی کردوە ۰ پشتی شۆڕەش شکا ۰
بەلام ئەوەی جێگای شانازیە لە دوای ئەم کەڵە پیاوە بۆشای لەناو بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان دروست نەبوو ئەویش بە بوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی یە ۰ کە هەروەک باوکی هەمان رێچکەی ئەندازیاری گرتوە ئەویش ئەندازیاری ئاوەدانی و( پیاوی ئەرک قورسەکە) کەمن ئەم ناوەی دوایی بۆ زیاد دەکەم ۰ چونکە من متمانەم بە پیاوە قۆزە هەیە کوردستان لەم دۆخە چەق بەستوە رزگار بکات
Top