پارتی و بارزانی تێکۆشانی بەردەوام بۆ گەیشتن بە مافەرەواکانمان

پارتی و بارزانی تێکۆشانی بەردەوام  بۆ گەیشتن بە مافەرەواکانمان
ئەو دەستکەوتانەی ئێستامان لە بارودۆخ و قۆناغی گرنگ و ھە ستیاروو مێژوویی بەدەستھاتووە و خۆی لە ئازادی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و حکومەت دەبینێتەوە . کەئەوەش سەرەڕای خەبات وتێکۆشانی بەردەوامی خۆی چەند فاکتەری بەھێزی تری وەک ململانێ وشەڕی ناوچەیی ھاتوەتە ئاراوە وەک شەڕی داگیرکردنی کویت لەلایەن عیراق و شەڕی دەرپەڕاندنی عیراق لە کوێت لەلایەن ئە مریکاوھاوپەیمانەکانیەوە وەک دوبارەبونەوەی ئەزموونەکانی ڕابردوو دەردەکەوێت . چونکە کورد سەرەرای ستەم ونەبوونی دەوڵەت ھێشتا لە ململانێ سیاسیە جیھانی وناوچەییەکاندا کارتێکی بەھێزە . بەڵام سەرەڕای ڕابردویەکی سەدساڵەو کاریگەریەکانی لەناوچەکەدا ھێشتا نەبووەتە وڵاتێکی سەربەخۆو خاوەن سەروەری ودەربازبون لە مەترسیە ھەمیشەییەکان . گەلی کورد پێویستە بە جدی خوێندنەوە بۆ ڕابردوی خۆی بکات و مەترسیەکانی ڕابردوو و لەدەستدانی دەوڵەت و دەسەڵاتداریتێەکانی لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوو دا بە ئەزمون و پەندەوە لەبەرچاوبگرێت . چونکە ئێستا ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری و گۆڕینەوەی بەرژەوەندی و سەوداو مامەڵەی سیاسی و ئابوری گەورەدایە . ناوچەکە لەبەردەم دابەشکردنەوەی زەویە پڕبەرەکەتەکەدایە کە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە ئەم گۆڕانکاریانە دەبێت چاوەڕوانی ھەردوو بارەکەی لێبکرێت باری بەرژەوەندی و بەدەستھێنانی سەربەخۆیی و ڕزگاربوونی یەکجاری کورد دەبێت خۆیان بۆھەردووئەگەرەکە ئامادەبکەن و کێشە ناوخۆییەکان وەلا بنێن و یەکھە ڵوێستبن بۆ داھاتوو و گەیشتن بە کەنارٍی ئارٍامیی..

کورد نەتەوەیەکی خاک داگیرکراوە و بۆ گەیاندنی دەنگی ئازادیخوازی و گەیاندنی پەیامی داگیرکردنی خاک و نیشیمانی زیاتر لە سەدەیەکە تێکۆشان دەکات و قوربانیی دەبەخشی و بەردەوامە ھەرکاتێک کورد ھەنگاوێکی‮ ‬ھەڵنابێت بۆ پێشەوە لەلایەن دووژمنانییەوە سەرکوت کراوە،‮ ‬وە ھاوپەیمان و دۆستەکانمان ھەمیشە لەکاتە گرنگ و پێویستییەکاندا پشتیان تێکردووین،‮ ‬وە لەکاتێکدا کورد لەگەڵ ھەرلایەن و دەوڵەتێک ھاوپەیمان بوبێت،‮ ‬ڕاستگۆترین ھاوپەیمان بوە و ھیچ کاتێک بەڵێنی‮ ‬نەشکادوە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ھەرکاتێک دۆستەکانمان پشتیان تێکردبین ئەوا لەلێواری‮ ‬مەرگ نزیک بوینەتەوە،‮ ‬گەر ئاوڕێک لەڕابردوو بدەین‮ ‬٧٢ساڵ بەر لەئێستا و لەساڵی‮ ‬١٩٤٦ کاتێک کۆماری‮ ‬مھاباد دامەزرا بۆماوەی‮ ‬١١مانگ بەردەوام بوو،‮ ‬بەڵام لەلایەن ئێرانەوە ئەم کۆمارە‮ ‬ڕووخا ئەوەش لەکاتێکدا کە‮ ‬یەکێتی‮ ‬سۆڤییەت پشتی‮ ‬لەکوردەکان کرد،‮ ‬لەبەرامبەرنەوتی‮ ‬باکوری‮ ‬ئێران واتە کۆماریان بەنەوت گۆڕییەوە،‮ ‬لەکاتێکدا کوردەکان ھەموو ھیوایەکیان بە سۆڤییەت ھەڵچنی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵام دواجار پشتیان لەکوردەکان کرد و کۆماری‮ ‬مھاباد‮ ‬ڕووخا و پێشەوای‮ ‬کۆمار قازی‮ ‬محمد لەسێدارە درا،‮ ‬ھەمان‮ ‬ڕووداو وەکو خۆی‮ ‬ئێستا لەعەفرین دووبارە ئەبێتەوە کەسوپای‮ ‬تورکیا زۆر بێ بەزییانە ھێرشی‮ ‬بەرفراوانیان کردۆتە سەر کوردەکانی‮ ‬ڕۆژئاوا،‮ ‬بەداخەوە کە پێشتر سوپای‮ ‬ڕوسیا لەناوچەکە پاشەکشەی‮ ‬کرد،‮ ‬کەئەمەش‮ ‬ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ ھێرشی‮ ‬سوپای‮ ‬تورکیا،‮ ‬ھەرچەندە کوردانی‮ ‬ڕۆژئاوا زۆر ئازایانە و قارەمانانە جەنگاون بەرامبەر بە تیرۆرستان و ناوچەکانیان پاراستوە،‮ ‬بەڵام ئەبینین تورکیا بەدراوسێ بونی‮ ‬کوردەکان قایل نییە،‮ ‬وە لەسەر زاری‮ ‬سەرۆک کۆماری‮ ‬تورکیاوە کەباس لەوە ئەکات کە‮ ‬ڕێکەوتنیان لەگەڵ ھاوڕێ‮ ‬ڕووسەکانیان ھەیە،‮ ‬وە بەپێی‮ ‬لێدوانی‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەمریکابێت تورکیا واشنتۆنی‮ ‬لەم ھێرشانە ئاگادار کردۆتەوە،‮ ‬کەواتە لەلایەن ئەمریکا و‮ ‬ڕوسیاوە گڵۆپی‮ ‬سەوز بۆتورکیا ھەڵکراوە،‮ ‬بۆیە‮ ‬یەکەمجارنییە لەلایەن دۆست و ھاوپەیمانەکانمانەوە بەتەنیا جێ ئەھێڵدرێین،‮ ‬مێژوو چەند ساڵ جارێک بەزیانی‮ ‬کورد دووبارەئەبێتەوە،‮ ‬تاکە چارەسەریش بۆئەوەی‮ ‬چیتر کورد زیان بەخشی‮ ‬دەستی‮ ‬دۆست و ھاوپەیمانەکانی‮ ‬نەبێت پێویستە لەناوخۆی‮ ‬خۆماندا‮ ‬یەکدەنگ و یەکریز بین ،‮ ‬ھەرچەندە کێشەو ناکۆکی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ھەبێت بەڵام پێویستە بەرامبەر بە دووژمنەکانمان‮ ‬یەک دەنگ و‮ ‬یەک ھەڵوێست بین‮.‬ناکرێت چاوەرانیی سایکس پیکۆ و دابەشکارییەکی تر بین و دەبێ ھەموو تواناکانمان بخەینە گەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان .
نزیکە سەدەیە دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان گشت ھەوڵەکانیان خستۆتە گەر بۆ تێکدانی ئەو ئامانج و رێبازە گەورەیەی کە ھەڵگری ئاڵایی کوردستان و مافی سەربەخۆیی کوردستانە تا رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، بەڵام نەک نەیانتوانیی پارتی و بارزانیی سارد بکەنەوە بەڵکو پێداگریان کرد تا سەرکەوتنی ئەو پرۆسە مێژووییە وتوانی نزیکە‮ ‬٩٣% دەنگی‮ ‬بەڵئ مسۆگەر کرا،‮ ‬زۆر نزیک بووین لەسەرکەوتنی‮ ‬یەکجارەکی‮ ‬و درووست کردنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬بەڵام دیسانەکە خیانەتێکی‮ ‬گەورە لەناو ماڵی‮ ‬کورد ھەڵگیرسا کەوا ھیچ ئاگرێ ھێندە گرڕ‮ ‬سووتانی‮ ‬بەھێز نەبوو ئەوە بوو لە‮ ‬١٦/١٠/٢٠١٧ تاقمێکی‮ ‬ناو باڵێکی‮ ‬سیاسی‮ ‬حزبێکی‮ ‬کوردستان؟‮! ‬کەرکووکیان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق و پاسدارانی‮ ‬ئێران کرد و دەرز کەوتە نێو سەنگەرەکانی‮ ‬پێشمەرگە و مەخموور و شەنگال و چەند ناوچەیەکی‮ ‬تری‮ ‬لەبازنەی‮ ‬ماددەی‮ ‬١٤٠ کەوتە ژێردەسەڵاتیان،‮ ‬ئەو تاقمە خیانەتکارە لەم مێژووە‮ ‬ڕەشە بەرپرسیارن‮. ‬پاش تەواو بوونی‮ ‬وادەی‮ ‬فەرمی‮ ‬سەرۆکایەتی،لە پێناو خۆرێکخستنەوە و ئەنجامدانی‮ ‬ھەڵبژاردن جەنابی‮ ‬سەرۆک بارزانی‮ ‬لە وتەیەکدا دەسەڵاتەکانی‮ ‬بەسەر دامودەزگان‮ (‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران و دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬و دیوانی‮ ‬سەرۆکایەت‮) ‬دابەش کردن بۆ ئەوەی‮ ‬لە نزیکترین کات ھەڵبژاردنەکانی‮ ‬سەرۆکایەتی‮ ‬و پەرلەمان ئەنجام بدرێ کە تاکە رێگایە بۆ دەستاودەست کردنی‮ ‬دەسەڵات و دەست پێکردنی‮ ‬قۆناغێکی‮ ‬دیکەی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬کوردستان،‮ ‬بەڵام دیسانەوە پیلانی‮ ‬پیلانگێران خواستی‮ ‬داگیرکەرانی‮ ‬کوردستان خەریکە ئەم قۆناغە بگەوجێنن دیسانەکە ھانی‮ ‬ئاژاوە و گێرەشێوێنی‮ ‬دەدرێ و بەرلەچەند رۆژێک زیاتر لە‮ ‬١٧ بارەگای‮ ‬حزبی‮ ‬حکوومی‮ ‬سوتێندراوەن و ئاشوبێکی‮ ‬خراپ درووست کراییەوە،‮ ‬بۆ چەواشەکاری‮ ‬و پەردەپۆشی‮ ‬پیلانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و خۆڵ کردنە چاوی‮ ‬خەڵک چوار بارەگای‮ ‬حزبەکانی‮ ‬تریان سوتاند و ئینجا بارەگایەکی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەڵێن تەنھا پارتی‮ ‬ئامانجە‮!!. ‬بە پێداچوونەوەی‮ ‬قۆناغەکانی‮ ‬سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬و تاکو ئێستا بینیمان کە تەنھا پارتی‮ ‬بۆتە ئامانجی‮ ‬دوژمن و داگیرکەران ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کەوا پارتی‮ ‬حزبێکی‮ ‬جەماوەرییە و خوازیاری‮ ‬مافی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستانە بە ھەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانەوە،‮ ‬بۆیە بەردەوام بۆتە ئامانجی‮ ‬دوژمن و داگیرکەرانی‮ ‬کوردستان و‮ (‬وەکیلەکانیان‮)‬،‮ ‬ھەرکاتێک دوژمنان دەستیان نەگاتەپارتی،‮ ‬ئەوا ھەوڵدەدەن‮ ‬لەڕێگای‮ ‬خیانەتی‮ ‬حزبێک‮ ‬یان لایەنێک‮ ‬یاخود‮ (‬تاقمێک‮) ‬ئەجندای‮ ‬خۆیان جێبەجێ دەکەن بۆ ئەوەی‮ ‬کۆسپ و رێگری‮ ‬لە خەبات و داوا رەواکانی‮ ‬پارتی‮ ‬بکەن.بەڵام ھێز وگەورەیی‮ ‬پارتی‮ ‬لەوەدایە و مێژوو سەلماندوویەتی‮ ‬کەھەر لەسەرەتای‮ ‬حوکمی‮ ‬عێراق کاتێک بریتانیەکان لەعێراق کشانەوە تاکو ئەمڕۆ حکومەت و کەس و لایەنە دژە پارتی‮ ‬ئاساریشیان نەماوە،‮ ‬وەک مەلیک فەیسەڵی‮ ‬یەکەم و مەلیک‮ ‬غازی‮ ‬و مەلیک فەیسەڵی‮ ‬دووەم و عەبدولکەریم قاسم و عەبدول سەلام عارف و عەبدول‮ ‬ڕەحمان عارف و ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حوسێن و ھەر بنەماڵە و حزبێکیش ھیچ وجودێکیان نەماوە،‮ ‬لەبەرامبەردا پارتی‮ ‬لەساڵی‮ ‬١٩٤٦ درووست بووە تاکو ئەمڕۆ ھەر حزبی‮ ‬یەکەمە و بنەماڵەی‮ ‬بارزانیش ھەر وەک خۆیان رابەر و سەرکردەی‮ ‬بزووتنەوە ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستانن بەردەوام قوربانی‮ ‬ماف و ئازادیەکانی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستانایان داوە. تا گەیشتن بە ئامانجەگەوەرکە ساتێک لە خەبات رانەوەستاوە و راناوەستێت ..
Top