چوار پرسیار بۆ جەنابی مەلا عەلی باپیر

چوار پرسیار بۆ جەنابی مەلا عەلی باپیر
1ــ مەلا عەلی باپیر لە کتێبی ئیمان لە نێوان ئیسلام و پەرلەماندا دەڵێ: پەرلەمان بیدعەیە، ئێمە شورامان هەیە، هەرکەسێک بڕوای بە پەرلەمان بێ شەریک پەیدا کردنە بۆ خوا، بەوەش شایەتمانەکەی (اشهدوا ان لاالە الاللە واشهدوا ان محمدا رسول اللە)کەی هەڵدەوەشێتەوە.
خۆی بوو بە بێدەنگترین پەرلەمانتاری عێراق، پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا شایەتمانەکەی خۆشی هەڵوەشاوەتەوە؟ یان ئێستا پێ لەسەر کارا کردنەوەی پەرلەمان دادەگرێ، لە کاتێکدا پەرلەمان بە شەریکی خوا دادەنێ، ئایا ئەوە کارا کردنی شەریکی خوا نییە؟
٢ــ لە کاتی بەخاک سپاردنی تەرمی نەوشیروان مستەفا عەلی باپیر گوتی: لە ساڵی ١٩٨٧ لە گوندی بەرگەڵو سەردانی کاک نەوشیروانم کرد، دوای ئەوەی دینی ئیسلامم بۆ روون کردەوە، کاک نەوشیروان گوتی: مامۆستا ئەگەر دینی ئیسلام ئاوابێ، من دەوڵەتێکی ئیسلامیم قبوڵە، دوای دوو ساڵ و لە ساڵی ١٩٨٩ لە گوندی زەڵێ کێشەیەک لە نێوان یەکێتی و هێزەکەی عەلی باپیر درووست بوو، عەلی باپیر لە وەڵامی نامەیەکی مام جەلال و کاک نەوشیروان لە کۆتایی نامەکەدا بۆی نووسیبوون، (والسلام علی من اتبع الهدا)
پرسیارەکە ئەوەیە: ئەگەر ئەو گفتوگۆیەی ساڵی ١٩٨٧ی نێوان مەلا عەلی و نەوشیروان مستەفا راست بووبێ، بۆچی دوای دووساڵ بەو ئایەتە سەرنجی لە دین دەرچوونی نەوشیروان مستەفای راکێشاوە، کە موسا پێغەمبەر کاتی خۆی سەرنجی فیرعەونی پێڕاکێشاوە.
٣ــ عەلی باپیر لەگەڵ دوو حزبی عەلمانی وەک بزووتنەوەى گۆڕان و هاوپەیمانیەکەی بەرهەم ساڵح هاوپەیمانی بەستووە، پشتیشی لە دوو حزبی ئیسلامی وەک یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەى ئیسلامی کردووە.
پرسیارەکە ئەوەیە: لە کام ئایەت و کام فەرموودەی پێغەمبەر شتی وای دیوە و بیستووە؟
٤ــ عەلی باپیر لە ساڵی ١٩٩٦ ژێر بە ژێر پەیوەندی بە رژێمی بەعسەوە کردووە، خۆشی ئینکاری لەو راستییە ناکات.
پرسیارەکە ئەوەیە: بە کام ئایەت و کام فەرموودەی پێغەمبەر رەوایە ژێر بە ژێر پەیوەندی بە تاغووتێکی وەک سەددام حوسێنەوە بکەی و جاسووسی بە
Top