لە سەر مافە رەواکانمان سازشیان لە سەر ناکەین ..

لە سەر مافە رەواکانمان  سازشیان لە سەر ناکەین ..
کورد لە پێناو ئازادی و رزگاری و سەربەخۆیی خاک و نیشتمان ھەزاران شەھیدمان بەخشیووە و دەبەخشین ، بۆیە شانازیی بە خەبات و گشت دەسکەوتەکان بە ئۆتۆنۆمی و، فیدرالی ، حکومەت وپەرلەمان وسەربەخۆیی" دەکەین ، دوژمنان و کۆیلەکانیان چاویان بەو دەستکەوتە گەورەیە ھەڵنایەت بۆیە ھەمووکات دەیانھەوێت بچووکی بکەنەوە و خەڵکی کوردستان بە تاوانبار بێنە بەرچاو . ھەندێک تاخم وگروپ بەناو کورد و لە بنەرٍەتدا بەکرێگیراو و لە ژێر کاریگەری و ئەجیندای‮ ‬دەرەکی‮ ‬یان باری‮ ‬ئابوری‮ ‬و دەروونی‮ ‬ریفراندۆم بە کارەسات و ھەڵەی‮ ‬مێژووی‮ ‬ناو دەبەن،‮ ‬بەڵام لە دواڕۆژدا ئەزانن کە مەزنی‮ ‬و گرنگی‮ ‬ئەم پرۆسەیە لە چیدا بووە وچۆن دەبێتە بەڵگەنامەی‮ ‬بەدیھێنانی‮ ‬مافەکانیان وەکو تاپۆیەکی‮ ‬شەرعی‮ ‬بەدەستیانەوە و ریفراندۆم دەبێتە رەحمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دەوڵەت،‮ ‬باشترین بەڵگەش لەسەر ئەمە دژایەتیکردنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬داگیرکەری‮ ‬کورستانە بۆ ریفراندۆم،‮ ‬چونکە باش دەزانن ریفراندۆم باشترین و سەردمییانەترین رێگایە بۆ بەدیھێنانی‮ ‬مافەکانی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان و رزگاربوون لە ژێردەستەیی‮ ‬و کە ئەمەش لەگەڵ بەرژەوەندی‮ ‬و خواستی‮ ‬ئەوان ناگونجێ بۆیە بە ھەموویانەوە حەلقەیان لە دەوری‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان و ریفراندۆمیان گرێدا و بە کارەسات و مەترسی‮ ‬ناویان برد،‮ ‬چونکە باش لە ھێزە‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسییەکەی‮ ‬تێدەگەن‮.پێوستە خەڵکی‮ ‬کوردستان لە ھەڵوێستی‮ ‬دوژمنانەوە بزانێت کە ریفراندۆم چەند کارێکی‮ ‬مەزن بوو و کاری‮ ‬مەزنیش بێ گومان لێکەوتەی‮ ‬لێ دەبێتەوە بەڵام ھیچ کارێکی‮ ‬مەزن لە ئانوساتە سەرەتاییەکانییەوە ھەڵناسەنگێندرێت بەڵکو ئەوە لە ئایندەدا مێژوونووسانی‮ ‬جیھانن پێمان دەڵێن ئەم کارە لە کوێی‮ ‬کتێبەکانییان و لە ژێر چ ناونیشانێکەوە دەنووسرێت‮. ‬کۆمەڵگا پێشکەوتووە زیندووەکان باشتر درک بە گرنگی‮ ‬ئەم پرۆسەیە دەکەن،‮ ‬باشترین نمونە گەلی‮ ‬کەتەلۆنیا بوو کە پاش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمەکەیان توشی‮ ‬سەرکوتکردنێکی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بوون ھاوشێوەی‮ ‬گەلی‮ ‬کوردستان بەڵام پاشان لە ھەڵبژاردنەکانی‮ ‬ئەو ھەرێمە ھەمان ئەو پارت و لایەنە سەربەخۆخوازانە زۆرترین‮ ‬دەنگی‮ ‬ھاوڵاتیانیان بە دەستھێنایەوە،‮ ‬ئەمەش باشترین بەڵگەبوو بۆ ھەموو جیھان کە داوای‮ ‬رەوای‮ ‬گەل و دەنگی‮ ‬حەق بە سەرکوتکردن دانامرکێتەوە بەڵکو خەڵک سورتر دەبن لەسەر داوای‮ ‬مافەکانیان‮.‬ بۆیە ئەمرۆ یا سبەی ئەو مافەرەوایە دەبێتە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان و شانازیی ھەتا ھەتایی بۆ میللەتەکەمان و سەرکەوتنی یەکجاریمان .
عێراق بە پاڵپشتی سوپا و ھەواڵگری وڵاتانی ئیقلیمی و حەشدی شەعبی و بە حەقارەت و کاڵفامی باڤڵ ولاھور و ژەمارەیەک بەرپرسی سەربازی توانییان لە ماوەیەکی کورتدا کەرکووک وناوچە کوردستانییەکان داگیر بکەنەوە و جارێکی تر دێوەزمەی تاریکی و ئەنفال و کوشتن و ترس بە سەر سیمای ئەو شارە کوردستانییە لە مێژییە بسەپێنەوە .ئاماژەکان روون و ئاشکران و مەسەڵەکە ریفراندۆمی سەربەخۆیی نەبووە بەڵکو رژێمی ئێران، ھەر لە مێژە پیلانی داگیرکردنی کەرکووکی داڕشتبوو، ئەمەشی پێ جێبەجێ نەدەکرا ئەگەر گرووپێکی ناو یەکێتی ھاوکاریان نەکردایە و لەژێر کۆمەڵێک پاساو بیانوودا پێشڕەوییان پێ نەکردنایە، چونکە دوای ئەو کۆمەڵکوژی و سووتاندن و تەقاندنەوەی ماڵی ھاووڵاتییانی کوردی خورماتوو، ئەو ناوچانە ئەو ئارامییەی بەخۆوە نەدەبینی کە بۆ حەشدی شەعبی و میلیشیا چەکدارەکان و خێزانە شیعەکانیان زۆر پێویستە، تا تەواوی پیلانەکەیان لە دەوڵەمەندترین ناوچەی نەوت لە عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکەن و دەروازەکەیان بۆ ئاوەڵا بێت. بەمە لەلایەک کورد بە زۆرەملێ دەرکرا و لەلایەکی ترەوە ھەنگاوی بە شیعەکردنی تەواوی ئەو ناوچانەی دەوروبەری کەرکووک دەستی پێ کرد، تەنانەت لەم رووداوانەی دواییدا یەک خێزانی شیعە لەم ناوچانە ئاوارە نەبوون، بگرە لەگەڵ جێگیرکردنی بارەگای میلیشیا شیعەکان چەندان خێزانی شیعە بەھاوشێوەی ناوچەی سەعدییە روو لەم ناوچانە دەکەن کە وەک پشتێنەیەکی شیعی بۆ رێڕەوی دەروازەی کەرکووک گرنگە، ئەوەتا پێش دەستکردن بە راکێشانی بۆڕیی نەوتی ئێران، بە تانکەر نەوتی کەرکووکی بەدەست ھێناوە. پیلان و سیناریۆکان بەدوور نییە لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان و سیاسەتی برسیکردن و خنکاندنی گەلی کوردستان، ئەمە وای کردووە ئەوەتەی نەوت لە کەرکووک دۆزراوەتەوە ئەم (ئاگرە پیرۆزە)ی وەک فشاری سیاسی لە دژی کورد بەکار بێت و کار و کردارەکانی تەرحیل و تەعریب و ئەنفالی لێ بکەوێتەوە، ھەرچی پارتە کوردستانییەکانیشە بۆ موزایەدەکردن ھەر ھەموویان باسی گرنگی کەرکووک و کەرکووکییەکان دەکەن و بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن ناوی ئەو شارەو کەرکووکییەکان بەکار دێنن. بۆیە ئێستا ئیتر ناکرێت ئەو شارە داگیرکراو ە و ناوچەکانی تر لە چاوەروانیدا بھێلینەوە تا داگیرکەران کار بۆ سرینەوە و بە عەرەبکردن وھاوردەکردنیان لە شارەکانی باشوور و شوێنەکانی تر بدەین و نابێ کات بە فیرۆ بدەین و دەبێ چ بە رێگەی وڵاتانی جیھان ودیپلۆماسی بێ یا خود شەرٍ بەدەستیان بێنینەوە .
دوژمنانی کورد زۆر لە مێژە خەون بە لە ناوبردن و سرٍینەوەی کورد دەبینن ، ئەوان دەیان ساڵە بە خێروبێری کورد ، وەک چەک لە دژی خۆمان بەکار دێنەوە و چاویان بەوە ھەڵنایەت کە سەربەست و سەربەخۆ بژین و ببین بە خاوەن بە دەوڵەت .بارودۆخی ناوچەی خۆرٍھەڵاتی ناوین لەگورانکاری خێراو گەورە دایە ئەم گورانکاریانە خێراو بەرەو پێشەوە دەچێت و دۆزی کورد بە ھۆی گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی سەرکەوتوویی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و شەخسی سەرۆک مسعود بارزانی ، کە دارێژەری ئەو پلانە سەرکەوتوویە .پێویستە سەرکردەکانی کورد لە گەڵ عەقلیەت و ئەم گۆرانکاریانە ھەنگاو بنێن و بچێە پێشەوە ، چونکە ئەمروکە ھەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە عەقلییەتی دەسەڵاتدارانی بەغدا ھەمان عەقڵییەتە و لە دیکتاتۆری و شەرٍانگێزی پاشگەز نابنەوە .بویە پێویستە ئێمە ئامادەکاری بۆ ئەم پروسەیە بکەین خومان کوبکەینەوە یەک بگرین لە ژێرئالای بەرزو پیروزی کوردستان ،ھەموو لایەنە سیاسیەکان خۆمان بۆ پێشھاتو گۆرانکارییە نوێیەکان ساز وئامادە بکەین ، بە تایبەت بۆ گەرٍاندنەوەی کەرکووک و ئەو ناوچانەی کە لە ئەنجامی خیانەتی گروپی ١٦ی ئۆکتۆبەری بووە ھۆی لە دەستدانی رووبەرێکی زۆر لە خاکی پیرۆزی کوردستان ، بۆیە ئەگەر تاکو ئێستا کەسانێک یا خود لایەنێک ھەبێت لە ناو کوردستان خەون بە یەک پارچەی عێراق ببینێت ئەوە دەبێت بە ھوش خویان بێنەوە لەو خەوە ،چونکە عێراق بە کردەوە پارچە بووە و لێکترازاوە و بەرەو دارٍمان و رٍووخاو دەچێت و ئیتر ئێمە ھیچ ھاوبەشتیکەمان لەگەڵ بەغدا نەماوە . ‬لای‮ ‬ھەمووان پارتی و ‮ ‬بارزانی‮ ‬ھیچ و کات و ساتێک پلە و کورسی‮ ‬پەرست نەبوون،‮ ‬بەڵکو میللەت و خاک و نیشتمانپەرستن،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆک بارزانی‮ ‬رۆژێک لە رۆژان لە خەباتی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬زیاتر لە نیو سەدە بۆ پلە و کورسی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بەڵکوو بۆ دابینکردنی‮ ‬مافەکانی‮ ‬میللەتەکەی‮ ‬و دابینکردنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و دیموکراسی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و پێکەوەژیان بووە‮. ‬ئەمڕۆش کەسانێکی‮ ‬سەرلێشیواو دوور لە راستییەکان تۆمەتی‮ ‬بێ بنەما دەخاتە پاڵ پارتی‮ ‬و سەرۆک بارزانی،‮ ‬تەنیا روو رەشییان بۆ دەمێنێتەوە،‮ ‬چونکە میللەت لەوە گەیشتووە کە کێ دڵسۆز و خەمخۆری‮ ‬راستەقینەیەتی‮.‬
Top