ئەم کۆمەڵە چەکدارانە کێن لەگەڵ سوپای تورکیا بەشداری هێرشەکانی سەر عەفرین دەکەن؟

ئەم کۆمەڵە چەکدارانە کێن لەگەڵ سوپای تورکیا بەشداری هێرشەکانی سەر عەفرین دەکەن؟
لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو گۆڕەپانی ململانێی چەکداری لەووڵاتی سوریا لەنێوان(هێزە چەکدارەکان و سوپای سوریا و لەنێوان خودی ئەو هێزانە)چەندین گۆڕانکاری لە ناو و بڕوا ڕوویانداوە.لەم گروپ و هێزە چەکدارانە بەشێکی کەمی تا ئێستا ناو و بڕوا و سەر بە چ لایەنێکی دەرەکی نەگۆڕیوە ئەویش ئەم بەشە کەمە لەژێر ناوی(الجيش الحر)سوری لە باکوری سوریا ماونەتەوە ئەمەش دوای ئەوە دێت ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ووڵاتانی کەنداو کۆمەک و هاوکاری ئەم هێزەیان ڕاگرت.
خاڵێک کەدەبێت ئاماژەی پێوە بکەین ئەویش ئەوەیە هەندێک گروپی چەکداری توندڕەوی وەک(النصرة و احرار الشام)چەند بەشی بچوکی لەچەکدارەکانی لەژێر ناو و سەرکردایەتی(الجيش الحر)بەجێهێشت بۆ ئەوەی ببنە بازنەی گەیاندنی چەک بۆ ئەم گروپە توندڕەوانە.(لەم چەکانەش ئەوانەی دژی تانک بەکاردێن).
دوای ڕاگرتنی هاوکاری مادی و چەک لەلایەن ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ووڵاتانی کەنداو(سعودیە و قەتەر)تاکە ووڵات هاوکاری جۆراوجۆری بۆ گروپە چەکدارە توندڕەوەکان ڕانەگرت ووڵاتی تورکیا بو بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین تاکە ستراتیجیەتی تورکیا لەکۆی گشتی پلانەکانی ڕووبەڕوبونەوەی هەوڵی کوردی ڕۆژئاوا بو تاهیچ دەست کەوتێک بەدەست نەهێنن.
ئەگەرچی(حکومەتی کاتی سوری)کە لەتورکیایە ڕایگەیاند بەوەی(سوپای سوریای نیشتمانی)ان لەکۆتایی ساڵی ڕابردو(٢٠١٧)دامەزراندوە بەڵام ئەو هێزە چەکدارانەی ووڵاتی تورکیا لەهێرشی بۆ سەر(عەفرین)بەکاریان دەهێنێت بەهەمان ناوی پێشوی خۆیان بەشداری ئەم هێرشانەیان کردوە. ئەمە جگە لەوەی حکومەتی کاتی سوری و هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەم هێرشانەی دەکرێنە سەر عەفرین دووپات کردوە.
بەشێک لەم گروپ و هێزە چەکدارانە لەنێوان خۆشیان چەندین جار لەسەر دەست کەوتی مادی و سەرچاوەی ووزەی جۆراجۆر شەڕیان کردوە،دوا جاریش شەڕ لەنێوان هەردوو گروپی(الجبهة الشامية و لواء السلطان مراد)لەسەر دەروازەی سنوری(باب السلامة)کە کەوتۆتە نزیک شاری(اعزاز)ی نێوان سوریا و تورکیا.
-ئەمەش ناوی چەند گروپ و هێزێکی چەکدارە کە لەگەڵ سوپای تورکیا بەشداری هێرشەکانی سەر(عەفرین)ان کردوە.
١-لواء السلطان مراد.
ئەم هێزە لەلایەن ووڵاتی تورکیا دامەزراوە و هەموو هاوکاریەکی مادی و لۆجستیان بۆ دابین دەکات، ئەمە جگە لەوەی خۆیان مەشقیان پێدەکەن.ئەم هێزە چەکدارەی بەناوی لیوای سوڵتان موراد بەشداری شەڕی عەفرین دەکات لەبنەڕەتەوە لەچەند گروپێکی چەکداری بچوکی وەک(لواء السلطان محمد الفاتح-لواء الشهيد زكي تركماني-لواء اشبال العقيدة-قوات السلطان مراد)پێکهاتوە.(هەموو چەکدارانی ئەم لیوایە تورکمانی حەلەب و چواردەوروبەری حەلەبن).
٢-فرقة الحمزة.
ئەم گروپە چەکدارە لەساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و هەر تورکیا خۆشی مەشقی جۆراوجۆری سەربازیان پێدەکات.لیوایەکی تریش بەناوی(سەمەرقەند)هاتنە ناو ئەم هێزە(ئەم هێزە بەناوی شاری سەمەرقەند کراوە). هەر ئەم هێزە یەکێک بو لەم هێزانەی لەگەڵ سوپای تورکی چونە ناو شاری(جەرابلس) و داگیریان کرد.
٣-فيلق الشام.
ئەم فەیلەقە بەناوی فەیلەقی(حمس)یش ناسراوە و لەساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە.ئەم فەیلەقە لەبنەڕەتدا لە(١٩)نۆزدە گروپی نزیک لە ئیخوانەکانی سوریا پێکهاتوە کە لەشارەکانی(حلب-ادلب-حمص-حماة)ن و لەساڵی ٢٠١٥ بەسەرپەرشتی (ياسر عبد الرحيم)ژورێکی عەمەلیاتی هاوبەشیان بەناوی(فتح حلب)پێکهێنا.
٤-حركة نور الدين الزنكي.
یەکێکە لە گرنگترین کۆمەڵە چەکدارەکانی حەلەب لەلایەن ووڵاتی تورکیا هاوکاری دەکرێت.لەساڵی ٢٠١١ لەلایەن شێخ تەوفیق شەهاب ال دین لەگوندی شێخ سولێمان ی حەلەب دامەزراوە.دوای ئەوە لەگەڵ(هيئة تحرير االشام) یەکیان گرت بەڵام دوای کاتێکی کەم بەهۆی ململانێی جۆراوجۆر شەڕ لەنێوانیان ڕوویدا و جیابونەوە.
٥-حركة احرار الشام.
یەکێکن لەکۆمەڵە سەلەفیە جیهادیەکانی کە لەسەرەتای ساڵانی شۆڕشی سوریا دامەزراوە.ئەم کۆمەڵە لەبنەڕەتدا لەچوار کۆمەڵی تر بەناوی(كتائب احرار الشام-حركة الفجر الاسلامية-جماعة الطليعة الاسلامية-كتائب الايمان)پێکهاتوە و تورکیا و ووڵاتانی کەنداو بەهموو شێوەیەک هاوکار(چەک و مادی) و پاڵپشتیان دەکەن.
٦-لواء صقور الجبل.
ئەم کۆمەڵە چەکدارە چالاکن لەشاری ئەدلب و لەبنەڕەتدا بەشێک بون لە(لواء احفاد الرسول).ناوی ئەم لیوایە بەناوی چیای زاویەی شاری ئەدلب کراوە.
٧-الجبهة الشامية.
ئەم هێزە لەچەند کۆمەڵە گروپێکی سەلەفی جیهادی شاری حەلەب پێکهاتوە لەوانە(كتائب نورالدين الزنكي-لواء التوحيد-جيش المجاهدين-الجبهة الاسلامية) و چەندین گروپی تر.
٨-الجبهة الشامية.
چەند کۆمەڵە چەکدارێکی بچوکی ناوچەکانی(حماة-ادلب-اللاذقية)ن لەژێر یەک ناوێکی وەک(جيش النصر)کۆیان کردونەتەوە.
Top