داڤوس و سەرکەوتنی دیبلۆماسیەتی کوردستان
January 28, 2018
وتار و بیروڕا
دەبینین چاوپێکەوتن و گفتوگۆ و دیدارەکانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە پەراوێزی لوتکەی داڤوس لە چ ئاستێک دایە لەگەڵ سەرکردە و سەرۆک و کەسایەتیە گەورەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی زلھێز و خاوەن بڕیار .
کەواتا لێرەدا چەند شتێک بۆ ئێمە و عێراق و دونیا روون دەبێتەوە لە دیبلۆماسیەتی سەرۆک وەزیرانی کوردستان و بایەخی وڵاتان بۆ کوردستان و پێگەی ئابوری کوردستان لەسەر نەخشەی ئابوری جیھان و رەنگدانەوە و کاریگەری کەرتی وەزی کوردستان لەسەر رەوشی سەقامگیری بازاڕ و ووزە و پێگەی جوگرافی سیاسی و ئەمنی و کاریگەری لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و رۆڵی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لە بەر قەراربوونی ئاشتی لە عێراق و ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتانی زلھێز لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەندە بە رێژەیەکی بەرچاو بە ھەبوونی ھەرێمێکی کوردستانی بەھێز لە عێراقدا .
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە داڤوس گەڕێکی دیکەی سەرکەوتنی دیبلۆماسیەت و ئیدارەی کوردستانیە بەسەر ئیرادەی سەپاندنی شەڕ و کوشتن و ماڵ وێرانی لە عێراقدا و پەیامێکی ھاوپەیمانان و وڵاتانی دونیا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کە چەند پێگەی جوگرافی و سیلسی و ئابوری کوردستان گرنگ و کاریگەرە لە ئێستا و ئایندا بۆیان ، بۆیە لە داڤوسەوە فشارەکان بۆ سەر عێراق زیاتر دەبێت و عەبادی ناچار دەکات کەوا ملکەچی دانوستاندن و پێدانی مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بێ لە چوارچێوەی دەستوری عێراقی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی وڵاتانی خاوەن بڕیار و ھێز لە ئایندەی عێراق ، کەواتا دیبلۆماسیەتی حکومەتی کوردستان جارێکی دیکە لە پاریس و بەرلین و رۆما و بەغدا و تەھران و سویسرا کە دەستی پێکردەوە ئاماژەیەکە بۆ دەرباز بوون لە کێشەکان و ھەڵکشانەوەی کوردستان جرێکی بەرەو ئاشۆیەکی روون و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری وڵات و خۆشگوزەرانی ھاونشتیمانیان .