ورک و فارس و عەرەب لە تەرازووی پەندی پێشیناندا

ورک و فارس و عەرەب لە تەرازووی پەندی پێشیناندا
ــ خوویەک گرتت بە شیری بەری نادەی بە پیری.
تورک و فارس و عەرەبیش خوویان بە کورد کوشتن و کاول کردنی کوردستانەوە گرتووە و ناتوانن دەستبەرداری ببن.
ــ ئەوە لە مشکی ببێ جەواڵی دەدڕێ.
تورک و فارس و عەرەبیش هەڵگری هەر فکرە و ئایدیایەک بن و لە هەر سەردەمێکدا ژیابن و بژیەن، داگیرکاری کوردستان و دوژمنی کوردن.
ــ ئاش کە فێرە میزتن بوو هەر دەمیزێ
تورک و فارس و عەرەبیش لە منداڵیەوە لەسەر کوردکوژی رادەهێنرێن و بە بەرنامە و فتوای دینی چەوسانەوەی کوردیان لا پیرۆز دەکرێ.
ــ گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە.
تورک و فارس و عەرەبیش دوژمنایەتی کوردیان لە باوانەوە بۆ ماوەتەوە و ئەگەر دەستبەرداری ببن، خۆیان بە زۆڵ دەزانن.
کێشەی ئێمەی کورد لەوەدایە بەو پەند و ئامژگاریانەی باب و باپرانمانەوە پابەند نین، بۆیە رۆژێک دەکەوینە داوی برایەتی ئیسلام و رۆژێکیش دەکەوینە داوی بانگەشەی پێکەوە ژیان و پێکەوە کارکردن، بۆیە پێویستە هەر کاتێک تورک و فارس و عەرەب کەوتنە بانگەشەی برایەتی و پێکەوەژیان ئەو پەند و ئامئژگاریانە بیر خۆمان بێنینەوە.
Top