غەدریان لە داعش کرد
January 26, 2018
وتار و بیروڕا
داعش ئەوانە دەکوژێ کە بە خواستی خۆیان دەبنە نەیاری و سەنگەری لێدەگرن، تورک و فارس و عەرەب بۆ کوشتن کورد بە نەیار دەکەن و بە زۆری زۆرداری دەیخەنە سەنگەری دژی خۆیان، کەواتە داعش و تورک و فارس و عەرەب تەرسەقولێکن و لەت کراون.
ئەوروپا و ئەمەریکاش بۆ لەناوبردنی داعش و بەناوی پاراستنی مافی مرۆڤ و رێگری کردن لە کوشتن و تیرۆر کردنی خەڵک هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا، لە سیاسەتی داگیرخوازی تورک و فارس و عەرەب و ژێردەستە کردنی کوردیش بێدەنگن، ئەرێ چ جیاوازییەک هەیە لە نێوان داگیرکار و ئەوانەش کە وەک ئەوروپا و ئەمەریکا لە ئاست داگیرکاری و کوشتنی ئازادیخوازان بێدەنگی هەڵدەبژێرن؟
بە پێی ئەو شیکاریەی سەرەوە داعش و تورک و فارس و عەرەرب و ئەوروپا و ئەوەریکا لە یەک ئاخوڕدا دەلەوەڕێن کە ئاخوڕی زوڵم و ستەم و چەوساندنەوەی بێهێز و لاوازەکانە، کەواتە راستە و ئەوەی بەراملەر داش کرا غەدرە و لێی کراو.
هەموو ئەوانەم بەلاوە ئاسایە، چونکە چاوەڕوانی چاکە لە تورک و فارس و عەرەبی رەوشت داعشی ناکەم، چونکە ئەوانە بە داعشی لە دایک بوون و بە داعشیش دەمرن، بەڵام ئەوەی بەلاماوە سەپریە هەڵوێستی خائینانەی ئەو کوردانەیە کە دەچنە سەر هەمان ئاخوڕ و بەرماوەی ئەو داعش و رەوشت داعشیانە دەخۆن و پاشەرۆکەشیان دەماڵن.