ئاسۆ مامەند هاتە دەنگ و وەڵامی ئاسۆ ئەڵمانی دایەوە
January 12, 2018
وتار و بیروڕا
دوای فرۆشتنی کەرکوک و گرتن وشەوانە هەڵکوتانە سەر کەرکوکیەکان و دزی و تاڵانیەکانی حەشدی شەعبی و کۆچی بە کەمەڵی کورد لەو شارە، ئاسۆ ئەڵمانی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی وەک ئەوەی حەشدی شەعبی کەرکوکی لە ژێر دەستی داگیرکاران دەرهێنابێ، بە مەبەستی دیزە بە دەرخۆنە کردنی هەرزان فرۆشیەکەی کەرکوک و شاردنەوەى تاوانەکانی حەشدی شەعبی کەوتە بانگەشە و ریکلام کردن بۆ ئارامی و گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ شارەکە.
پێشینان گوتوویانە خەنجەری چاک خۆی لە کالاندا راناگرێ، هەر دوای بانگەشەکەی ئاسۆ ئەڵمانی بۆ ئارامی کەرکوک، ئاسۆ مامەندی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک هاتە دەنگ و بە توندی وەڵامی ئاسۆ ئەڵمانی بەرپرسی هەمان مەڵبەندی دایەوە و گوتی: هەموو رۆژێکمان لە کەرکوک مردنێکە و ئەوەی ئاسۆ ئەڵمانی لەسەر ئارامی کەرکوک گوتوویەتی دوورە لە راستی و لەو گوتنەش دوو مەبەستی هەبووە، یەکەمیان مەبەستی ئەوە بووە کە کەرکوکیەکان هەموو رۆژێک جارێک بە یەکەوە بمرن، مەبەستی دووەمیشی ئەوە بووە کە بە کەرکوکیەکان بڵێ: خۆمان کەرکوکمان رادستی حەشدی شەعبی کرد، بۆیە پێویست بە ترس ناکا و حەشد ئەو هێزە نییە ئێوەی کەرکوکی لێی بترسن،