نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح

نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح
نەوشیروان مستەفا جێگری سکرتێری گشتی و کەسی دووەم و بڕیار بەدەستی ناو یەکێتی دوای ئەوەی یەکێتی کەرت کرد و بزووتنەوەى گۆڕانی دامەزراند، وەک ئەوەی بۆ چرکەیەکیش لەو حزبەدا کاری نەکردبێ و شوختی گەندەڵیشی پێوە نەبووبێ، بەناوی چاکسازی و گۆڕانکاری و نەهێشتنی گەندەڵی نیوەی گەندەڵکارانی یەکێتی لەگەڵ خۆی بردن و گوتی: یەکێتی گەندەڵە و دەیاندەینە دادگا و قووتی خەڵکیان لە قوڕگی دێنینە دەرەوە، دوای ماوەیەک بەبێ هیچ چاکسازی و گۆڕنکارییەک لەگەڵ ئەو بەشەی بە گەندەڵی ناو دەبردن رێککەوتەوە و دەیگوت: لەگەڵ یەکێتی کۆتایی بە بڕیاری تاکڕەوی سیاسی دێنین.
بەرهەم ساڵحیش وەک کەسی سێیەمی یەکێتی دوای دەیان ساڵ کار کردن و وەرگرتنی بەرزترین پۆستی حزبی و حکومی، تازە هەستی بەوە کردووە کە یەکێتی نە دیموکراسی بووە و نە دادپەروەریشی تێدا بووە، بۆیە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دامەزراند، لەوە دەترسم دوای ماوەیەکی تر ئەویش لەگەڵ ئەوانەی ئێستا بە نادیموکراسی و نادادپەوەرەکانی ناویان دەبا رێکبکەوێتەوە و بڵێ، لەگەڵ یەکێتی کۆتایی بە نادیموکراسی و نادادپەوەری دێنین و کۆمەڵگایەکی دیموکراس و دادەپەروەر درووست دەکەین.
Top