گەمەی عەبادی و گەمژەیی حزبی کوردی
January 12, 2018
وتار و بیروڕا
لە کوردستانیش بۆ مسۆگەر کردنی دەنگی کورد خەریکە لەگەڵ چەند حزبێکی کوردی دەچێتە جێژوانی سیاسییەوە، واتا عەبادی دەیەوێ لە رێگەی چەند حزبێکی کوردی بەشێک لە دەنگی کوردیش بۆ خۆی بەرێ، بۆ ئەو مەبەستە و رێکخستنی هاوپەیمانییەک لە نێوان ئەو حزبانە و ئەو عەرەبە شۆڤێنیانەی کە بڕوایان بە ماف و ئازادیەکانی کورد نییە هەوڵەکانی خستوونە گەڕ.
نەرمی نواندنی ئەو حزبانە لە کاتێکدایە مێژوومان بەدەست عەرەبەوە پڕیەتی لە نەهامەتی و کارەساتی نەتەوەیی، بۆیە ئەو حزبانە ئەگەر بە پێدانی هەندێ دەستکەوتی حزبیش دڵیان خۆش کرابێ، دەبێ ئەو راستییە بزانن کە عەبادی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە عەرەبە و هەڵگری پەیامی جەهالەتی عرووبەشە، دوای گەیشتنەوەى بە دەسەڵات ئەو دەستکەوتە حزبیانە دەکاتە ژەهری مار و بە گەرووی کوردایەتی و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکاندا دەکات، بۆیە پێویستە هەموو حزب و لایەنە کوردستانیەکان لە دیدگای نەتەوەییەوە لە گەمەی عەبادی و هەموو عەبادیەکانی عەرەب بڕوانن.