مافەكانی ئێمە رەوان و بە هەرٍەشە و ئابڵوقەدان سارشیان لە سەر ناكەین ..

مافەكانی ئێمە رەوان و بە هەرٍەشە و ئابڵوقەدان سارشیان لە سەر ناكەین ..
ئێمەی كورد لە پێناو ئازادی و رزگاری و سەربەخۆیی خاك و نیشتمان هەزاران شەهیدمان بەخشیووە و دەبەخشین ، بۆیە شانازیی بە خەبات و گشت دەسكەوتەكان بە ئۆتۆنۆمی و، فیدرالی ، حكومەت وپەرلەمان وسەربەخۆیی" دەكەین ، دوژمنان و كۆیلەكانیان چاویان بەو دەستكەوتە گەورەیە هەڵنایەت بۆیە هەمووكات دەیانهەوێت بچووكی بكەنەوە و خەڵكی كوردستان بە تاوانبار بێنە بەرچاو . هەندێك تاخم وگروپ بەناو كورد و لە بنەرٍەتدا بەكرێگیراو و لە ژێر كاریگەری و ئەجیندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬یان باری‮ ‬ئابوری‮ ‬و دەروونی‮ ‬ریفراندۆم بە كارەسات و هەڵەی‮ ‬مێژووی‮ ‬ناو دەبەن،‮ ‬بەڵام لە دواڕۆژدا ئەزانن كە مەزنی‮ ‬و گرنگی‮ ‬ئەم پرۆسەیە لە چیدا بووە وچۆن دەبێتە بەڵگەنامەی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬مافەكانیان وەكو تاپۆیەكی‮ ‬شەرعی‮ ‬بەدەستیانەوە و ریفراندۆم دەبێتە رەحمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دەوڵەت،‮ ‬باشترین بەڵگەش لەسەر ئەمە دژایەتیكردنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬داگیركەری‮ ‬كورستانە بۆ ریفراندۆم،‮ ‬چونكە باش دەزانن ریفراندۆم باشترین و سەردمییانەترین رێگایە بۆ بەدیهێنانی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و رزگاربوون لە ژێردەستەیی‮ ‬و كە ئەمەش لەگەڵ بەرژەوەندی‮ ‬و خواستی‮ ‬ئەوان ناگونجێ بۆیە بە هەموویانەوە حەلقەیان لە دەوری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و ریفراندۆمیان گرێدا و بە كارەسات و مەترسی‮ ‬ناویان برد،‮ ‬چونكە باش لە هێزە‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسییەكەی‮ ‬تێدەگەن‮.پێوستە خەڵكی‮ ‬كوردستان لە هەڵوێستی‮ ‬دوژمنانەوە بزانێت كە ریفراندۆم چەند كارێكی‮ ‬مەزن بوو و كاری‮ ‬مەزنیش بێ گومان لێكەوتەی‮ ‬لێ دەبێتەوە بەڵام هیچ كارێكی‮ ‬مەزن لە ئانوساتە سەرەتاییەكانییەوە هەڵناسەنگێندرێت بەڵكو ئەوە لە ئایندەدا مێژوونووسانی‮ ‬جیهانن پێمان دەڵێن ئەم كارە لە كوێی‮ ‬كتێبەكانییان و لە ژێر چ ناونیشانێكەوە دەنووسرێت‮. ‬كۆمەڵگا پێشكەوتووە زیندووەكان باشتر درك بە گرنگی‮ ‬ئەم پرۆسەیە دەكەن،‮ ‬باشترین نمونە گەلی‮ ‬كەتەلۆنیا بوو كە پاش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمەكەیان توشی‮ ‬سەركوتكردنێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بوون هاوشێوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەڵام پاشان لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەو هەرێمە هەمان ئەو پارت و لایەنە سەربەخۆخوازانە زۆرترین‮ ‬دەنگی‮ ‬هاوڵاتیانیان بە دەستهێنایەوە،‮ ‬ئەمەش باشترین بەڵگەبوو بۆ هەموو جیهان كە داوای‮ ‬رەوای‮ ‬گەل و دەنگی‮ ‬حەق بە سەركوتكردن دانامركێتەوە بەڵكو خەڵك سورتر دەبن لەسەر داوای‮ ‬مافەكانیان‮.‬ بۆیە ئەمرۆ یا سبەی ئەو مافەرەوایە دەبێتە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و شانازیی هەتا هەتایی بۆ میللەتەكەمان و سەركەوتنی یەكجاریمان .
عێراق بە پاڵپشتی سوپا و هەواڵگری وڵاتانی ئیقلیمی و حەشدی شەعبی و بە حەقارەت و كاڵفامی باڤڵ ولاهور و ژەمارەیەك بەرپرسی سەربازی توانییان لە ماوەیەكی كورتدا كەركووك وناوچە كوردستانییەكان داگیر بكەنەوە و جارێكی تر دێوەزمەی تاریكی و ئەنفال و كوشتن و ترس بە سەر سیمای ئەو شارە كوردستانییە لە مێژییە بسەپێنەوە .ئاماژەكان روون و ئاشكران و مەسەڵەكە ریفراندۆمی سەربەخۆیی نەبووە بەڵكو رژێمی ئێران، هه‌ر له‌ مێژه‌ پیلانی داگیركردنی كه‌ركووكی داڕشتبوو، ئه‌مه‌شی پێ جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا ئه‌گه‌ر گرووپێكی ناو یه‌كێتی هاوكاریان نه‌كردایه‌ و له‌ژێر كۆمه‌ڵێك پاساو بیانوودا پێشڕه‌وییان پێ نه‌كردنایه‌، چونكه‌ دوای ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵی هاووڵاتییانی كوردی خورماتوو، ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌و ئارامییه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌ده‌بینی كه‌ بۆ حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا چه‌كداره‌كان و خێزانه‌ شیعه‌كانیان زۆر پێویسته‌، تا ته‌واوی پیلانه‌كه‌یان له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی نه‌وت له‌ عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێبه‌جێ بكه‌ن و ده‌روازه‌كه‌یان بۆ ئاوه‌ڵا بێت. به‌مه‌ له‌لایه‌ك كورد به‌ زۆره‌ملێ ده‌ركرا و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌نگاوی به‌ شیعه‌كردنی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ده‌ستی پێ كرد، ته‌نانه‌ت له‌م رووداوانه‌ی دواییدا یه‌ك خێزانی شیعه‌ له‌م ناوچانه‌ ئاواره‌ نه‌بوون، بگره‌ له‌گه‌ڵ جێگیركردنی باره‌گای میلیشیا شیعه‌كان چه‌ندان خێزانی شیعه‌ به‌هاوشێوه‌ی ناوچه‌ی سه‌عدییه‌ روو له‌م ناوچانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك پشتێنه‌یه‌كی شیعی بۆ رێڕه‌وی ده‌روازه‌ی كه‌ركووك گرنگه‌، ئه‌وه‌تا پێش ده‌ستكردن به‌ راكێشانی بۆڕیی نه‌وتی ئێران، به‌ تانكه‌ر نه‌وتی كه‌ركووكی به‌ده‌ست هێناوه‌. پیلان و سیناریۆكان به‌دوور نییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان و سیاسه‌تی برسیكردن و خنكاندنی گه‌لی كوردستان، ئه‌مه‌ وای كردووه‌ ئه‌وه‌ته‌ی نه‌وت له‌ كه‌ركووك دۆزراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م (ئاگره‌ پیرۆزه‌)ی وه‌ك فشاری سیاسی له‌ دژی كورد به‌كار بێت و كار و كرداره‌كانی ته‌رحیل و ته‌عریب و ئه‌نفالی لێ بكه‌وێته‌وه‌، هه‌رچی پارته‌ كوردستانییه‌كانیشه‌ بۆ موزایه‌ده‌كردن هه‌ر هه‌موویان باسی گرنگی كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناوی ئه‌و شاره‌و كه‌ركووكییه‌كان به‌كار دێنن. بۆیە ئێستا ئیتر ناكرێت ئەو شارە داگیركراو ە و ناوچەكانی تر لە چاوەروانیدا بهێلینەوە تا داگیركەران كار بۆ سرینەوە و بە عەرەبكردن وهاوردەكردنیان لە شارەكانی باشوور و شوێنەكانی تر بدەین و نابێ‌ كات بە فیرۆ بدەین و دەبێ‌ چ بە رێگەی وڵاتانی جیهان ودیپلۆماسی بێ‌ یا خود شەرٍ بەدەستیان بێنینەوە .
دوژمنانی كورد زۆر لە مێژە خەون بە لە ناوبردن و سرٍینەوەی كورد دەبینن ، ئەوان دەیان ساڵە بە خێروبێری كورد ، وەك چەك لە دژی خۆمان بەكار دێنەوە و چاویان بەوە هەڵنایەت كە سەربەست و سەربەخۆ بژین و ببین بە خاوەن بە دەوڵەت .بارودۆخی ناوچەی خۆرٍهەڵاتی ناوین لەگورانكاری خێراو گەورە دایە ئەم گورانكاریانە خێراو بەرەو پێشەوە دەچێت و دۆزی كورد بە هۆی گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی سەركەوتوویی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی سەرۆك مسعود بارزانی ، كە دارێژەری ئەو پلانە سەركەوتوویە .پێویستە سەركردەكانی كورد لە گەڵ عەقلیەت و ئەم گۆرانكاریانە هەنگاو بنێن و بچێە پێشەوە ، چونكە ئەمروكە هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە عەقلییەتی دەسەڵاتدارانی بەغدا هەمان عەقڵییەتە و لە دیكتاتۆری و شەرٍانگێزی پاشگەز نابنەوە .بویە پێویستە ئێمە ئامادەكاری بۆ ئەم پروسەیە بكەین خومان كوبكەینەوە یەك بگرین لە ژێرئالای بەرزو پیروزی كوردستان ،هەموو لایەنە سیاسیەكان خۆمان بۆ پێشهاتو گۆرانكارییە نوێیەكان ساز وئامادە بكەین ، بە تایبەت بۆ گەرٍاندنەوەی كەركووك و ئەو ناوچانەی كە لە ئەنجامی خیانەتی گروپی 16ی ئۆكتۆبەری بووە هۆی لە دەستدانی رووبەرێكی زۆر لە خاكی پیرۆزی كوردستان ، بۆیە ئەگەر تاكو ئێستا كەسانێك یا خود لایەنێك هەبێت لە ناو كوردستان خەون بە یەك پارچەی عێراق ببینێت ئەوە دەبێت بە هوش خویان بێنەوە لەو خەوە ،چونكە عێراق بە كردەوە پارچە بووە و لێكترازاوە و بەرەو دارٍمان و رٍووخاو دەچێت و ئیتر ئێمە هیچ هاوبەشتیكەمان لەگەڵ بەغدا نەماوە . ‬لای‮ ‬هەمووان پارتی و ‮ ‬بارزانی‮ ‬هیچ و كات و ساتێك پلە و كورسی‮ ‬پەرست نەبوون،‮ ‬بەڵكو میللەت و خاك و نیشتمانپەرستن،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆژێك لە رۆژان لە خەباتی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬زیاتر لە نیو سەدە بۆ پلە و كورسی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بەڵكوو بۆ دابینكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و پێكەوەژیان بووە‮. ‬ئەمڕۆش كەسانێكی‮ ‬سەرلێشیواو دوور لە راستییەكان تۆمەتی‮ ‬بێ بنەما دەخاتە پاڵ پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی،‮ ‬تەنیا روو رەشییان بۆ دەمێنێتەوە،‮ ‬چونكە میللەت لەوە گەیشتووە كە كێ دڵسۆز و خەمخۆری‮ ‬راستەقینەیەتی‮.‬
Top