رێگە نادەین دوژمنان مافەكانمان پێشێڵ و ئیرادەمان بشكێنن ..

رێگە نادەین دوژمنان مافەكانمان پێشێڵ و ئیرادەمان بشكێنن ..
ئێمە خاوەن ئارمانجێكین كە خوێنمان بەخشیووە و ئاوارەكراوین و دەربەدەركراوین و ئابڵوقە و سزادراوین ،بەڵام رێگەمان نەداوە كە ئیرادەمان بشكێت و دوژمنان دۆز و مافەرەواكانمان زەوت بكەن .هەموو ئەو گوشارانەی كە لە ماوەی رابردوو لە دژی ئەزموونی كوردستان وەك قەوارێكی دانپێنراویی فیدراڵی لە لایەن عێراقەوە ئەنجام دەدرێت بۆ لاوازكردن و سرٍینەوەی دەسكەوتەكانی كوردستانە كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەیە . بۆیە گەر هەڵوەستە بكەین دەبینین كە رژێمی بەغدا بەردەوامە لە سزادانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و تا ئێستا رەتیكردووەتەوە كە مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بدات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە حكوومەتی هەرێم ئامادەیی هەموو جۆرە رێككەوتنێكی لەگەڵ حكوومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور نیشانداوە.لە قۆناغی پاشایەتی عێراقەوە بگرە تا دەگاتە پاشاگەردانییەکەی. فیدراڵیەت بە ئەزەل سروشتێکی داینامیکی ھەیە و ھەمیشە لە جووڵەدایە، ئاخر کرۆکی ئەم سیستمە دابەشکردنی دەسەڵاتە لە نێوان ناوەند و ھەرێمە فیدراڵییەکان بە ئامانجی حوکمڕانییەکی ھاوبەش. فیدراڵیەت ھەمیشە لە ھەڵبەزین و دابەزیندایە لە نێوان ھەردوولا و ھەر لایەک ھەوڵی بەدەستھێنانی زۆرترین پانتایی و قەڵەمڕەوی دەدات لە چوارچێوەی دەوڵەتەکەدا، بۆیەش ھەمیشە لە کێشمەکێشدان. تەواوی نمونە فیدراڵییەکان پێمان دەڵێن کە دەسەڵات لە دەوڵەتی فیدراڵیدا بە سێ جۆر دابەش دەکرێت: یەکەم: دەسەڵاتەکانی ناوەند دیاری دەکرێت و باقی دەسەڵاتەکانی تر بۆ ھەرێم دەبێت. دەسەڵاتەکانی ھەرێم دیاری دەکرێت و باقی دەسەڵاتەکانی تر بۆ ناوەند دەبێت. سێیەم: دەسەڵاتەکانی ھەرێم و ناوەند لە دەستوردا دیاری دەکرێن. دەوڵەتی فیدراڵی تووشی ئەو گرفتە دەبێت کە دوای نووسینەوەی دەستور ھەندێك بابەتی نوێ لە ناوخۆی دەوڵەت سەرھەڵدەدەن کە دەستور ئاماژەی پێ نەکردوون، ھاوشێوەی فیدراڵیەتەکەی عێراق، لێرەوە داینامیکیەتی فیدراڵیەت لە پێناو دەسەڵات دەست پێ دەکات و ململانێیەکی دەستوری و یاسایی لە نێوان ناوەند و ھەرێمەکان دروست دەبێت.
ھەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی یاسایی و دەستوری یەکێك لە سواربوانی ئەم جۆلانێیە کە سەنگ و قورسایی خۆی حوکم دەدات لەوەی چەندە لە بەرژەوەندی قەوارە و دەسەڵاتەکانی دابێت و تاکە رێگەش بۆ پەیداکردنی دەسەڵاتێکی زیاتر کۆدەنگی و یەکڕەنگییە لە جووڵان و هەنگاونان بەرامبەر ناوەند کە عێراقە.هێزی كوردستان لە یەكڕیزی و یەكگرتنی كورددایە، بۆیە پێویستە حزب و لایەنەكان یەكبگرن و هەموویان پێكەوە پشتگیری لە حكوومەتی هەرێم بكەن، چونكە ئێستا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لە حكوومەتی هەرێم دەكات و زەخت لە حكوومەتی عێراق دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ كورد گفتوگۆ بكات بۆ چارەكردنی كێشەكان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەت لە ماوەی رابردوو سەردانی فەرەنسا و ئەڵمانیای كرد، ئەو دوو وڵاتە پشتگیری خۆیان بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپات كردۆتەوە و زەختیش لە حكوومەتی عێراق دەكەن كە لەگەڵ كورد ڕێك بكەوێت، لەگەڵ ئەوەی لە داهاتوودا سەردانی بەریتانیا دەكات، ئەوە هەموو ئەوە دەگەینێت، كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپشت حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، هەتا سندوقی نێودەوڵەتی گوشار لە حكوومەتی عێراق كردووە كە بوودجەی كوردستان بنێرێت، ئەگەر نەنێرێت قەرزی پێ نادات، هەموو ئەوانە لە بەرژەوەندی ئێمەدانە و وا لە بەغدا دەكات كە بێتە پێشەوە و دانوستاندن و گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بكات بۆ چارەكردنی كێشەكان.بۆیە پێوستە بە هەمووتوانایەكەوە پارێزگاری لە دەسكەوتەكان بكەین و رێگە نادەین بستێك خاكی كوردستان بە داگیركراویی بمێنێتەوە .



ئێمەی كورد لە پێناو ئازادی و رزگاری و سەربەخۆیی خاك و نیشتمان هەزاران شەهیدمان بەخشیووە و دەبەخشین ، بۆیە شانازیی بە خەبات و گشت دەسكەوتەكان بە ئۆتۆنۆمی و، فیدرالی ، حكومەت وپەرلەمان وسەربەخۆیی" دەكەین ، دوژمنان و كۆیلەكانیان چاویان بەو دەستكەوتە گەورەیە هەڵنایەت بۆیە هەمووكات دەیانهەوێت بچووكی بكەنەوە و خەڵكی كوردستان بە تاوانبار بێنە بەرچاو . هەندێك تاخم وگروپ بەناو كورد و لە بنەرٍەتدا بەكرێگیراو و لە ژێر كاریگەری و ئەجیندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬یان باری‮ ‬ئابوری‮ ‬و دەروونی‮ ‬ریفراندۆم بە كارەسات و هەڵەی‮ ‬مێژووی‮ ‬ناو دەبەن،‮ ‬بەڵام لە دواڕۆژدا ئەزانن كە مەزنی‮ ‬و گرنگی‮ ‬ئەم پرۆسەیە لە چیدا بووە وچۆن دەبێتە بەڵگەنامەی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬مافەكانیان وەكو تاپۆیەكی‮ ‬شەرعی‮ ‬بەدەستیانەوە و ریفراندۆم دەبێتە رەحمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دەوڵەت،‮ ‬باشترین بەڵگەش لەسەر ئەمە دژایەتیكردنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬داگیركەری‮ ‬كورستانە بۆ ریفراندۆم،‮ ‬چونكە باش دەزانن ریفراندۆم باشترین و سەردمییانەترین رێگایە بۆ بەدیهێنانی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و رزگاربوون لە ژێردەستەیی‮ ‬و كە ئەمەش لەگەڵ بەرژەوەندی‮ ‬و خواستی‮ ‬ئەوان ناگونجێ بۆیە بە هەموویانەوە حەلقەیان لە دەوری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و ریفراندۆمیان گرێدا و بە كارەسات و مەترسی‮ ‬ناویان برد،‮ ‬چونكە باش لە هێزە‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسییەكەی‮ ‬تێدەگەن‮.پێوستە خەڵكی‮ ‬كوردستان لە هەڵوێستی‮ ‬دوژمنانەوە بزانێت كە ریفراندۆم چەند كارێكی‮ ‬مەزن بوو و كاری‮ ‬مەزنیش بێ گومان لێكەوتەی‮ ‬لێ دەبێتەوە بەڵام هیچ كارێكی‮ ‬مەزن لە ئانوساتە سەرەتاییەكانییەوە هەڵناسەنگێندرێت بەڵكو ئەوە لە ئایندەدا مێژوونووسانی‮ ‬جیهانن پێمان دەڵێن ئەم كارە لە كوێی‮ ‬كتێبەكانییان و لە ژێر چ ناونیشانێكەوە دەنووسرێت‮. گەلی كورد ، بە قوربانیدان و خۆراگری لە بەرامبەر دوژمنان و داگیركەران ناسراوە و هەروەها بە هۆی بوونی رێبەر و كارێزما و سەركردایەتیكردنی حەكیمانە و ژیرانە توانیوێتی قۆناغە سەختەكان دەرباز بكات.سەرۆك بارزانیی، بە تەنیا کەسایەتییەک نییە، سیاسەتوان و سەرکردەیەک نییە، بارزانیی، مێژووی دەیان ساڵەی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمانە، سەرکردە و ڕێبەری دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمانە، ناوی ئەو بەسە بۆ ئەوەی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و تێکۆشان و قوربانیدانی نەتەوەکەمان بێتە بەر باسوخواس.بەشێکی زۆری ئەو پێشھات و پرسانەی ئێستە روودەدەن بۆ بەدەنگ ھێنانی سەرۆکە، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئایندەی بزانن، بێدەنگی ئێستای سەرۆک پێشھاتی گەورەی بەدوا دێت، بە تێپەڕبوونی کات دەیبینین...ئەو دۆخەی ئێستا ھەیە کاتییە و تێدەپەڕێت، کۆڵنەدەریی و تێکۆشەریی و لەبن نەھاتوویی گەلەکەمان کۆتی ترس و بیم و سنوور داخستن و ئاوارەیی و برسێتی تێکدەشکێنێ و بەسەریاندا زاڵ دەبێت.لە پەنا سیاسەتەکانی سەرۆک بارزانیدا، لە سایەی تەمەنێک لە خەبات و قوربانیداندانی سەرۆکدا، دواجار ئەوە دەبێت کە خەباتمان بۆی کرد، ئەوە دەبێت کە هەزاران كەس لە پێناویدا خوێنیان بەخشیی و گیانیان بۆی فیدا كرد و دەبەخشن . بە دڵنیاییەوە رۆژی سەركەوتنی كورد و شكستی یەكجاری دوژمنان و داگیركەران نزیك بۆتەوە ..‬كۆمەڵگا پێشكەوتووە زیندووەكان باشتر درك بە گرنگی‮ ‬ئەم پرۆسەیە دەكەن،‮ ‬باشترین نمونە گەلی‮ ‬كەتەلۆنیا بوو كە پاش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمەكەیان توشی‮ ‬سەركوتكردنێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بوون هاوشێوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەڵام پاشان لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەو هەرێمە هەمان ئەو پارت و لایەنە سەربەخۆخوازانە زۆرترین‮ ‬دەنگی‮ ‬هاوڵاتیانیان بە دەستهێنایەوە،‮ ‬ئەمەش باشترین بەڵگەبوو بۆ هەموو جیهان كە داوای‮ ‬رەوای‮ ‬گەل و دەنگی‮ ‬حەق بە سەركوتكردن دانامركێتەوە بەڵكو خەڵك سورتر دەبن لەسەر داوای‮ ‬مافەكانیان‮.‬ بۆیە ئەمرۆ یا سبەی ئەو مافەرەوایە دەبێتە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و شانازیی هەتا هەتایی بۆ میللەتەكەمان و سەركەوتنی یەكجاریمان .
Top