(ئیدارەدانی ئەزمە!یاخود ئیدارەدانی حکومەت؟)

(ئیدارەدانی ئەزمە!یاخود ئیدارەدانی حکومەت؟)
�٭ئیدارەدانی حکوومەت بریتیە لە جێبەجێکردنی هەموو ئەو دەسەڵات و ئەرکانەی کە بەپێی دەستوورو یاساکارپێکراوەکان بەهەر حکومەتێک(دەسڵاتی جێ بەجێکردن) دەدرێت�٭ئەزمە چیە؟ بریتیە لەدرووست بوونی تەنگەژە یاخود کەمکردن و کەبوونەوە یاخوود لە سکەدەرچوونی هەرکارێک لەڕێڕەوی دیاری کراوی خۆی یاخود هەرحاڵەتێکی نائاسای و ناسرووشتی دەکرێت ئەو ئەزمەو گرفتە کەسی بن یاخود خێزانی بن یاخود گشتی بن یاخود جیهانی بن�٭هەرێمی کوردستان وەک ئەزموونێکی (۲۷)ساڵەی حکومڕانی لەباشوری کوردستان چەندین جارو بەچەندین شێوە ڕووبەڕووی ئەزمەو تەحەدیات و قەیران بووەتەوە وئەگەر بە ناتەواویشبێت لەو ئەزمانە خۆی ڕزگارکردوەو هەستاوەتە سەرپێی خۆی یانی دەتوانین بڵێین کابینەی حکومی نەبوو ڕووبەڕووی چەندین گرفت و ئاریشەو ئەزمە نەبووبێتەوە لێرەوە هەوڵدەدەین هەندێک لەو گرفت و ئەزمانە وەبیر بهێنینەوە:�٭دوای ڕاپەڕینە مەزنەۆەی هەرێمی کوردستان و کۆتای هێنان بە زووڵم و زۆرداری دەووڵەتی داگیرکەری عێراقی فاشی هەرزوو حکومەتی داگیرکەری بەعسی سەرجەم دام و دەزگاکانی حوکمداری لەهەرێمی کوردستان کشاندەوە بەئوومێدی ئەوەی نەتوانرێت بوونیادی ئەم دامو دەزگانە بنرێتەوەو سەرەنجام خۆی بگەڕێتەوە بۆ ئەوناوچانە،بەڵام هەر زوو بەرەی کوردستانی و دواتر حکومەتی هەرێم توانیان بەسەر ئەو ئەزمەیەدا زاڵبن ڕاستە زیانمان کرد بەڵام هەستاینەوەو نەکەوتین وەک ئەو دەیوویست��٭یەکێک لەو گرفت و کێشە گەورانەی کەتووشی هەرێمی کوردستان هات شەڕی نەگریسی ناوخۆو خۆکوژی بوو کە تووشی ماڵووێرانی و خۆکوژیەکی زۆری کردین بەجۆرێک هەموو جەستەی نیشتیمان خەڵتانی خوێن بوو بەڵام سەرەنجام هەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەی و خەڵکە خۆڕاگرەکەی ئەم ئەزمە قورس و ماڵووێرانکهریان تێپەڕاندو کۆتاییان بەو ڕۆژگارە ڕەش و تاڵە هێناو توانیان ئەو ئەزمە دروستکراوەش کۆتایی پێبێنین��٭یەکێکی دیکە لەو حاڵەتانەی کە تووشی ئەزموونی حکومڕانی هەرێمی کوردستان هات بابەتی ئامادەسازی و خۆئامادەکردن بوو بۆ ڕوخاندنی حکومەتی بەعسی فاشیست بەسەرپەرشتی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی کە سەرەنجام بەهەموو لایەکەوە توانرا وەک هێزێکی کاریگەرو دەستوەشێنی ئۆپۆزسیۆن بەشداربین لەو جەنگەداو کۆتای بە(صدام)و دارودەستەکەی هات وە بۆ کورد ئەزمونێکی نوێ هاتە پێشەوە ئاخۆ دەبێت بچێتەوە بۆ بغداد؟یاخود چی بکات؟ بەڵام سەرەنجام لەژێر گوشاری هاوپەیمانان خیاری چونەوەی قبوڵکرد کە بەبڕوای من ڕاستە دەستکەوتمان هەیە بەتایبەت لەبابەتە دەستوریەکاندا بەڵام زۆر موفەقیش نەبووین و پێم وایە چونەوە هەڵەبوو ئەگەرچی ئەمریکا زۆر هەڵە هەنگاوی دەهاویشت و لەوەباشتری بە کوردستان ڕەوا نەدەبینی�٭دوای ڕوخانی ڕژێم و بەشداری لەعێراق تائێستا هەرێمی کوردستان چەندین ئەزمەی لەلایەن بغدادەوە بۆ دروستکراوە و هەندێ جاریش ڕووبەڕووی گرفتی گەورەتریش بوەتەوە وەک جەنگی تیرۆر بەتایبەت لەدوای ساڵی (۲۰۰٥)کە ٲلقاعیدەو گروپە تیرۆرستیەکان سرپەرشتیان دەکردو لەم ئەزمەو ئاریشە ئەمنیە سەپێنراوەدا هەرێمی کوردستان دەیان ڕۆڵەی ئازاو سەرکردەی لەدەستدا بەڵام چۆکی دا نەداو لەوئەزمەیەش قووتاربوو�جگە لەچەندین جۆرێکی دیکەی گرفتی سیاسی و تەنانەت سەربازیش کەلەم ماوەیەدا کورد بەیەکگرتووی خۆی توانیویەتی سێ سەرۆک وەزیرانی عێراقی بگۆڕێت و لەسەر پۆستی خۆیان لاببات وەزۆرجاران ئەو ئەزمەو قەیرانانەش بەسەرکەوتوانە کۆتای پێبنێت�٭یەکێک لەو ئەزمەو گرفتەگەورانەی کەتووشی هەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەی هات قەیرانی دارایی بوو دوای ئەوەی مانگی شوباتی ساڵی (۲۰۱٤) بەمیزاجی شەخسی و دوورلە یاساو دەستور بەواژۆی کەسی بوودجەو مووچەی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە بڕا ئەم ئەزمەیە گورزێکی کەمەرشکێن بوو بۆ هەرێمی کوردستان چونکە تا ئەوکاتە تەنها سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان ئەو بەشە بوودجە(۱۷٪) بوو کە بۆمان دەهات ،من ئەم تەنها سەرچاوەیەی دارایی هەرێم بەکەموکوڕی دەزانم بەڵام لەوە گەورەتر ئەو ئیرادەیەیە کە ڕووبەڕووی ئەم ئەزمەو تەحەدیا گەورەیە دەبێتەوە بەجۆرێک پیاوی قاڵبووی خۆی دەوێت تەحەموولی هەستانەوەی ئەم دۆخە خراپە بکات��٭هەرێمی کوردستان لە گەنگەشەی ڕزگاربوونی ئەزمەی بڕینی بوودجەدابوو شەڕی داسەپێنراو ئاراستەکراوی داعشیش یەخەی پێگرت بەجۆرێک کە بەووتوان سەربازییە زۆرەی لەسوپای عێراقی و سوری دەستیان خستبوو تووشی زیانێکی زۆری کردین و جارێکی دیکە گەلەکەمان ئەنفال و جینۆسایدکرا بەتایبەت شنگال و تەواوی ناوچەداگیراوەکانی کوردستان ئەم جەنگە سنورێکی(۱۰٥۰)کم بەڕووی ئێمەدا کردەوە،بەشتیواینی هاوپەیمانانو بەخۆڕاگری هێزی پێشژەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان توانرا لەسەر دەستیپێشمەرگە ئستورەی داعش تێکشکێنرا�قوربانی نزیکەی دووهەزارشهیدو هەزاران بریندار بۆڕزگاری نیشتیمان بوو بەجۆرێک ناوو ناوبانگی پێشمەرگە بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی هەموو کیشوەرو سنورەکانی بڕی و بوو بەڕەمزێک بۆ ئازادی و ئازایەتی�حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕایی قەیرانی دارایی تووشی ئەم تێچونە زۆرەی جەنگی دژی داعش هات لەم ئەزمەو قەیرنەش سەربەرزانە هاوکێشەکەی گۆڕی و ئەزموونەکەمانی وە دیفاکتۆی دەووڵەتی لێکرد بەجۆرێک هولێربووبوو بە ترافیکی وەفدی بیانی و نێوودەووڵەتی ئەمەش ڕاستی سەرکەوتنی حکوومتی هەرێم لەم دۆخە پڕئەزموونەدادەخاتە ڕوو�٭هەرێمی کوردستا لەهەردوو ئەزمەی بڕینی بەشە بوودجەو شەڕیسەپێنراوی داعشدابوو ئەزمەی ئاوارەی سوری و ناوخۆی عێارقیشی تووش بوو کەنزیکەی سێ ملیۆن ئاوارە ڕووی لەهەرێمی کوردستان کرد ئەم ژمارەیە نزیکە لە ژمارەی نیوەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێم کوردستان و خەڵکە خۆڕاگرەکەی باوەشیان بۆئەم ئاوارانە کردەوە بەجۆرێک سەرنجی جیهانی بۆئەم پێشوازییە ڕاکێشرا ئەمە ووێڕای بڕوابوونی گوردانە بەخانەخوێی�هاتنی ئەم شەپۆلە ئاوارەیە کولفەیەکی قورس لەڕووی تێچوونی مادیی و دابینکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریەوە پێوویستە جگە لەچەندین جێکەووتەی دیکەی کۆمەڵایەتی بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئازایانە لەم ئەزمە قورس و کاریگەرەش هاتە دەرەوە بەجۆرێک بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە�٭(۱٦ی ئۆکتۆبەر)�یەکێک لەو ئەزمە گەورانەی کەتووشی حکومەتی هەرێمی کوردستان هات خیانەتی (۱٦ی ئۆکتبەر)بوو کەبەم خیانەتە سەرجەم دەستکەوتە وەدەستهاتوەکانی کوردستان نزیک بوویەوە لەلێوای کەووتن و لەناوچوون و فەووتان بەڵام هەرزوو بەهێزوو بازووی پێشمەرگە قارەمانەکان و ئیرادەی پۆڵانینیانئەم پلانەگڵاوەیان لەگۆڕناو لەداستانی پردێ تا سحێلا گۆڕستانێکیان بۆ حشدی وەحشی دروستکرد کەتەوەقووعیان نەدەکرد ئەو هێزەشی ئەم سەربەزیەی پێ بڕا دیارە کیێیەو کێ ڕایکردو کێ بەرگری کرد لەکوردستان و دەستکەوتەکانی� (۱٦ی ئۆکتۆبەر)لە(٥۰٪)خاکی کوردستان و زیاتر لە(٥۰٪) داهاتی هەرێمی کوردستانی بڕی بەجۆرێک تووشی ئەزمەیەکی دیکەی کردین بەڵام بەهوڵی سەروۆک وزیران و تیمەکەی جارێکی دیکە ئاسۆی ڕوون وەختەوە وەدەربکەوێت و لەم ئەزمەو دۆخەش ووەختە قوتارمان بێت و ئاسۆش ڕوونە�٭ کورد وەک نەتەوەیەک لە دوونیادا چونکە هەرگیز سزای خیانەتکارانی نەداوە بەداخەوە ئەم مۆدیلی خیانەت و جاشێتیە زووزوو سەرهەڵدەداتەوە ئێستاو دوای خیانەتی (۱٦ی ئۆکتۆبەر) خەریکە جارێکی دیکەو بەشێوازێکی دیکەش پلان درێژەی هەیەو هێزگەلێکی سیاسی لەبری تەحەموولکردنی بەرپرسیاریەتی دۆخە سەختەکان لەهەووڵی خستی هەرێم و داموو دگاکانیدان بەڵام دڵنیام حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووانە ب�ئەم شانۆگەرییە فشەڵە کۆتایی دەهێنێت و سەربەرزانە لێی دەردەچێت و ئەم ئەزمەیەش تێدەپەڕێنین�لەهەموو دوونیادا کاتێک ووڵات ڕووبەڕووی ئەزمەو قەیران دەبێتەوە سەرجەم هێزەسیاسیەکان و هاووڵاتیان شان دەدەنە بەر هەستانەوەی ئەزمەو قەیرانەکان و هەووڵی ڕزگارکردنی دۆخەکە خراپەکە دەدەن ئەوە تەنها حیزبی کوردیە کە ڕادەکات لە بەرپرسیارەتی و دۆخی خراپ بۆ بەرژەوەندی حیزبی بەکاری دەهێنێت ،ئەم جۆری مۆدیلی حیزبایەتیەکردنە تەنها لەکوردستان هەیە کەمن پێم وایە ئەزمەو قەیرانێکی دیکەیە کەدەبێت حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی یاسادانان کۆتای پێ بێنن�٭ ئیدارەدانی یەک ساڵی ئەزمەیەک لەهەموو دوونیادا یەکسانە بە دەیان ساڵ کومڕانی کردن لەدۆخێکی جۆرماڵ سرووشتیدا �٭لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە هەرێمی کوردستان بەم هەموو ئەزمەوەکەهەیبوەو هەیەتی چی ووورەیکی بەرزو پۆڵاینی دەوێت تا حکومڕانی بکات!�ئەم هەموو ئەزمە ئاراستەکراوەی کە وەک باشیقو وەک بایی قووتبی هەر ڕۆژەی لە کیشەرێکەوە ڕوو لەهرێمی کوردستان دەکات چی ئیرادەو وورەیەک بەرزی پێوویستە بۆ ئیدارەدان و بەڕێوەبردن!�کەواتە هەقە بپرسین(ئیدارەانی ئەزمە!یاخود ئیدارەدانی حکومەت؟).�
Top