لە وتە بەنرخەکانی نوێنەران و سیاسەتمەدارانی کورد

لە وتە بەنرخەکانی نوێنەران و سیاسەتمەدارانی کورد
+ نەوشیروان مستەفا: سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی (بەغا)مان دەوێ.
+ نەوشیروان مستەفا بۆ هاندان و ئاژاوە نانەوە بە هەڵسووڕاوانی دەگوت: بڕۆن چیتان پێدەکرێ بیکەن.
+ نەوشیروان مستەفا: یەکێتی گەندەڵە، ئەوە کاتی جیابوونەوەی لە یەکێتی و پێش رێککەوتنەکە.
+ نەوشیروان مستەفا:لەگەڵ یەکێتی کۆتایی بە بڕیاری تاکڕەوی سیاسی دێنین ئەوەش دوای رێککەوتنەوەی بوو لەگەڵ یەکێتی.
+ عەلی باپیر: حکومەتی عێراق لە حکومەتی هەرێم دیموکراتی ترە.
+ ئارام شێخ محەمەد بە مامۆستایانی بایکۆتچی دەگوت: بایکۆت مەشکێنن، لە بەغداوە مووچەتان بۆ دێنم.
+ یوسف محەمەد: کاتی ئەوە هاتووە (ئیزراب) بکەین و حکومەت بڕووخێنین.
+عەدنان عوسمان: پێشمەرگە میلیشیایە.
+ لاهور شێخ جەنگی: هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ حەشدی شەعبی نەکردووە.
+ پاڤێڵ تاڵەبانی: لە کۆی ٥٠ ئەندامی سەرکردایەتی واژی ٣٨ ئەندامم لایە بۆ رێککەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی.
+ لاهور شێخ جەنگی: بە خۆشی یان ناخۆشی کەرکوک دەگرینەوە.
+ ئاڵا تاڵەبانی: کەرکوک شارێکی عێراقییە و گەڕایەوە باوەشی نیشتیمان.
+ ئاڵا تاڵەبانی: ورووژادنی پرسی سەربەخۆیی ئاژاوەگێڕییە دژی یەکپارچەیی خاکی عێراق.
+ ئاسۆ مامەند: کەرکوک ئارامە و بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگار بۆ کورد وەربگرینەوە، پێویستە پارتی بگەڕێتەوە کەرکوک.
+ حەمەسوور دووشیوانی: عەبادیمان لەوە ئاگادار کردووە کە چارەسەری دۆخی کەرکوک نەکرێ، ناتوانین چیتر پێش بە گەنجانی کەرکوک بگرین و بارودۆخەکە لەدەست دەردەچێ.
+ وشیار عەبدەڵا: ناسیۆنالیزمی توندڕەو و شەڕانی کورد بەرەو هەڵدێرمان دەبات.
+ سەلیم شوشکەیی: ریفراندۆم شووم بوو.
+ سروە عەبدولواحید: خێزانی شەهیدان تووشی بەدڕەوشتی و کاری... فرۆشی بوون.
+ سروە عەبدولواحید: حەشدی شەعبی ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقی و ئایینی خۆی بەجێ هێناوە و دەبێ پاداشت بکرێن.
هێشتا زۆر ماوە و ئەگەر تەمەن باقی بێ هەموو ئەو وتانە لە دووتوێی نامیلکەیەک بڵاو دەکەمەوە، بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو وەک پەندی مێژوو کەڵکیان لێ وەربگرن.
Top