ڕوسەکانیش هاوکار و پاڵپشتی کوردن(ڕوژئاوا-سوریا).

ڕوسەکانیش هاوکار و پاڵپشتی کوردن(ڕوژئاوا-سوریا).
لەکاتی باسکردنی ڕاگرتنی شەڕ لەدانیشتنەکانی(ئەسەتانا)نوێنەری ووڵاتی ڕوسیا وێنەیەکی دەستوری نوێی سوریای بەسەر نوێنەرانی هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوری دابەشکرد.بەپێی لێداوانی نوێنەری(کرێملن)ئەم دەستورە نوێیە لە لایەن ڕوسەکان لە(مۆسکۆ)نوسراوەتەوە بۆ ئەوەی بە پەلەتر ململانێ و کیشەی سوریا چارەسەربێت و وادیارە لەداهاتو جارێکی تر ڕوسەکان پڕۆژە یاسای دەستوری سوریا دەهێنەوە ناو دانیشتنەکان ئینجا لە(ئەسەتانا یان سوتشی)بێت.
ئەلێرە چەند پرسیارێک دێنە پێشەوە بەوەی.
١-بۆ ڕوسەکان لەخاڵێکی زۆر هەستیار کەدەستور دەستیان بە چارەسەری کێشەی سوریا کرد؟؟ چونکێ وەک هەموو شارەزایەکی سیاسی دەیزانن کەدەستوری هەر وولاتێک بەهای گرنگی حکومەت و ئەو دەوڵەتە هەژماردەکات. ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە لە سەرەتای گەیشتنی بەهاری عەرەبی بۆ ووڵاتی سوریا و دەست پێکردنی ڕووبەڕوبونەوەی بەرفراوانی چەکداری ووڵاتی(ڕوسیا)لێدوانی دەدا بەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر بارودۆخ و کێشەی سوریا دانیشتوانی(هاووڵاتیانی)ئەم ووڵاتە دەیدەن.
٢-چۆن ڕوسەکان هەڵساون بەدانان و نوسنی(دەستوری)سوری؟؟ دەشڵێن دەبێت لەنێوان خۆتان گفتوگۆی لەسەر بکەن و ڕازیش بن لەسەری؟
وەک دەڵێن شارەزایانی بواری دەستور لە ڕوسیا هەڵساون بە نوسنی دەستورێک بۆ ووڵاتی سوریا و ڕوسەکان دوای ئەم هەنگاوە زۆر گرنگی بە ڕاگرتنی شەڕ و پێکهاتنی نێوان تورکیا و ئۆپۆزیسیۆن نادەن.هەر لەسەر هەمان کێس ڕوسەکان ئەوەندەی گرنگی بە دەستوری سوریا دەدەن ئەوەندە گرنگی بە هاوکاری مۆرییش بۆ هەندێک ناوچە نادەن.
پێشکەش کردنی دەستوری نوێی سوریا لەلایەن ڕوسەکان بۆ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن بەم شێوەیە شتێکی سەیر بو چونکێ لە دانیشتنەکانی(ئەسەتانا)ڕوسەکان دەستورەکەیان پێشکەش بە لایەنی ئۆپۆزیسیۆن کرد و پێشیان ووتن ناچارن گفتوگۆی لەسەر بکەن و قەبوڵێشی بکەن.ئەم هەنگاوەی ڕوسەکان دوای ئەوە دێت سەرۆکی نوێی ئەمریکا(ترامپ)لێدوانی دا بەوەی ئەمریکا زیاتر گرنگی بە ڕووبەڕوبونەوەی داعش دەدات ئیتر ڕوسەکان بونە هێز و یاریزانی سەرەکی لە ململانێ و کێشەی ووڵاتی سوریا بۆیە ئەجندای سیاسی و سەربازی خۆیان فەڕزدەکەن.
وەک وەزیری دەرەوەی ڕوسیا(سێرگی لاڤرۆڤ)ووتی:
دەستوری نوێی سوریا لەلایەن شارەزایانی ڕوس لە(کرێملن)نوسراوەتەوە و هاوشێوەی دەستوری یەکێتی ڕوسیایە کەلە١٢-١٣-١٩٩٣نوسراوەتەوە و دەسەڵاتەکانی سوریاش لەناو ئەم دەستورە بەهەمان شێوەی دەستوری ڕوسیا دابەش کراون.
هەندێک لە نوسەران و ڕۆژنامەنوسان دوو خاڵی ڕەش نوسی ئەم دەستور بەشێوەی جیا جیا لێکدەدەنەوە نمونەش
١-لەم دەستورە چەندین جار باس لە فرەیی پێکهاتە و تیرەیی سوریا دەکات.
٢-ناوەندی دەسەڵات بەدەستی دەسەڵاتی جێ بەجێ کارەوە دەبێت.
*لەبڕەگەی(٢)دووەمی مادەی-بابەت-(٢)دووەمی ئەم دەستورە هاتوە(گەلی سوریا چەندین پێکهاتە و تیرەی جیاوازن،ئەوان تاکە سەرچاوەی دەسەڵاتی دەوڵەتن).لەم بڕگە نوێیەی دەستوری سوریا کەلەلایەن ڕوسەکان نوسراوەتەوە بەڕوونی باس لە پێکهاتە و تیرەکانی تری ووڵاتی سوریا دەکات بەم شێوەیەش پێکهاتەی کورد کە زۆرترین کەمینەیە لەم ووڵاتە سودمەندترین پێکهاتە دەبێت.
*لەبڕگەی(٤)چوارەمی مادەی-بابەت(٢)دووەم هاتوە(دەسەڵاتی خۆجەیی ناوچە کوردیەکان دەتوانن هەردوو زمانی کوردی وعەرەبی بەیەکسانی وەک یەک بەکاربهێنن)بەو مانایەی لە داهاتو دەسەڵاتی خۆجەیی بۆ کوردەکانی سوریا دادەمزرێنن بەڵام ناوچەکان دیاری نەکراون(دوور نیە ناوچەی تریش بگرێتەوە).
*هەر لەهەمان بڕگەی(٤)چواری مادەی-بابەت-(٢)دووەم هاتوە(بەپێی یاسا هەر ناوچەیەک دوای ڕیفراندۆمی ناوچەیی و ڕەزامەندی زۆرینە ئەو مافەی هەیە زمانێکی تر لەپاڵ زمانی عەرەبی بەکاربهێنێت).
-ئەم دەستورەی ڕوسەکان بۆ سوریا یان نوسیوەتەوە لەمادەیی-بابەت-(٦)شەش وا پێناسەی سوریا دەکات(ئەم ووڵاتە لەچەند پێکهاتەی گەورە و بچوک -تیرە و مەزهەبی جیاواز پێکهاتوە تەنیا یەک شت کۆیان دەکاتەوە ئەویش ووڵاتی سوریایە)و هەمان مادە-بابەت لە دەستوری ڕوسیا ژمارەی(١٣)سێنزەیە.لەبەشی دووەمی ئەو دەستورەی نوسراوەتەوە مادەی-بابەت-١٨ تا ٣٣) باس لە(سەربەستی مرۆڤ و تاکی هاووڵاتی دەکات) و هەمان مادە-بابەت-لەدەستوری ڕوسی هاتوە لەژمارە(١٧ تا ٦٤).
-بەپێی ئەم دەستورە هەر(٤)چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن لە سوریا دەکرێت بۆ دەست نیشانکردنی(کۆمەڵی گەل و ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار(٧)حەوت ساڵە)ئەمە جگە لەو دەسەڵاتە فراوانەی دراوەتە دەست سەرۆک کۆمار هەر بۆیە هەندێک وا پێناسە دەکەن ئەم دەستورە هاوشێوەی دەستوری ڕوسی سەرۆکایەتیە.
Top