كورد، ئەو نەتەوە خاك داگیركراوەیە ، كە دەیان ساڵە تێدەكۆشی و قوربانیی دەبەخشێ بۆ ئەوەی بۆ هەموو دونیایی بسەڵمێنێ كە تا گەیشتن بە مافەرەواكانی ساتَێك لە خەبات ناسرەوێ بۆ ئازادی نیشتیمان و گەرٍاندنەوەی هەموو خاك و وڵاتی لە چەنگی داگیركەران.سەدەی 21یەكەم ، شكستی دەوڵەتانی شكست خواردوی ناوچەكەو داگیركەرانە ، هاوكێشە و بەرژەوەندییەكان پێمان دەڵێن تازە دۆخی درووستكراوی جارانی بەتایبەتیش بارودۆخی كورد لەم ناوچەیەدا ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران و ژێر دەستەیی كورد. بۆیە دەبێ خۆمان ئامادە بكەین ،چونكە ئێمە ئێستا خاوەن تاپۆ و كارتی سەربەخۆیی كوردستانین ، بە دڵنیاییەوە كورد لە داڕشتنی نەخشەی ناوچەكە پێگەی بە هێزی خۆی خۆی هەیە.!دۆزی كورد لە دۆخێكدایە بە ئاسانی جارێكی تر ناتوانرێت فەرامۆشی بكرێت. لە بەر ئەوەی لە ئاستی نیودەوڵەتیدا پاڵپشتێكی بەهێزی ڕەوایەتی دوای ئەنفال و جینۆسایدكردنی پێ بەخشراوە.بەرژەوەندی وڵاتانی بەهێز، لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، دوای گۆرانكارییەكان لە پشتیوانی پێكهاتەو نەتەوە ژیر دەستەكان دایە. گەلی كوردستانیش لە پێشەوەی ئەو گەلانە ئەگەر پێگەی سیاسیشمان لاواز بێت.هەركاتێ پرسی كورد بەرەو پێشكەوتن بچێت داگیركەران ئامدەی هەمو ناكۆكی خۆیانن بۆ لێدانی گەلانی ژیر دەستە، چونكە دەزانن بە سەربەخۆیی گەلی كورد نەخشەی داگیركاریی و قەڵەمڕەویی ئەوان هەڵدەوەشێتەوە. ئەم هەماهەنگەشیان هەر لەو پێناوەیەو، بەڵام تا سەر نابێ و كاتییە و ناتوانی ناكۆكیە میژوویەكان و بەرژەوەندیە رژێمەكانیی بسڕیتەوە. راستە ئەمەریكا; رەچاوی بەرژەوەندی خۆی لە وڵاتانی ناوچەكە دەكات، كە كوردی تێدایە، دوای جەنگی كەنداو، پاشتریش 11 سێپتەمبەر، كوردستانیش بنكەیەكی بەهێز و سەرەكی مرۆیی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا، لێرەوە پەرژەوەندییەكانی خۆی لە ناوچەكەدا دەپارێزێت و ئەگەر بە هۆی سیاسەتێكی هەڵە یا خود تاكتیكی زیانی بە دۆزی كورد و بەرژوەندییەكانی بگەێنێ ،بەڵام ئێستا دەبینن كە گۆرانكاریی تەواو لە سیاسەتەكانی لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت لە هەمبەر داگیركەرێكی وەك رژێمی ئێران دەستی پێكردووە كە ئەمەش ئاماژەیەكی روونن . هەروەها پشتیوانی وڵاتانی ئەوروپایی بە تایبەت فەرەنسا و ئەڵمانیا و بریتانیا و هەروەها پشگیری بۆ هێزی پێشمەرگە و بێ هیوا بوون لە عێراقی ژێر هەژموونی ئێرانن، ئارٍاستەكان پێچەوانە و لە بەرژوەندی دۆزی كورد تەواو دەبێ..هەموو ئەو كارەسات و ترژاێدیانەی كە بە درێژایی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازیمان بەسەرماندا هاتوو لە ئەنجامی پێداگریمان بوو بۆ گەرٍانەوەی خاك و نیشتیمانی داگیركراومان . هەر بۆیە كورد، لە هیچ روویەكەوە كەمتر نییە لەو نەتەوانەی ئێستا خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیانن و ئەندامی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكانن، مێژوو بەدرێژایی ژیانی كورد شایەتە، كورد تینووی هەناسەی ئازادی و پرسی سەربەخۆییە، لەگەڵ هەموو ئەو غەدر زۆردارییەی كە دەرحەق بە میللەتەكەمان كە ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدەی بەرانبەرمان ئەنجامدراوە، قەدەری ستەمكار و داگیركەر، چۆكی پێدانەداوە و بێ ئەوەی پرس بە هیچ كەس و لایەنێك بكات، بەرخودانی كردووە و شۆڕشی هەڵگیرساندووە.ئەمە بێ ئەوەی رەزامەندی حكوومەتە داگیركەرەكانی كوردستان: توركیا ، ئێران، عێراق، سووریا وەرگرتبێت، خۆی خاوەن بڕیاربووە. چونكە ئەوان مافیان زەوتكردووین و هەرگیز ئازادی و سەربەخۆییان بۆ كورد بەرەوا نەبینیوە. ئێستاش ئەم بڕیارە نەتەوەییە چۆتەبواری جێبەجێی كردنەوە و بۆتە ئەمرٍی واقیع ، بوون بە دەوڵەت وسەربەخۆیخوازی گوزارشت لەخواست و ئیرادەی هەموو میللەتی كورد و خەڵكی كوردستان دەكات.
میللەت تەحەدای هەڕەشە و تۆقاندنی حكوومەتە داگیركەرەكانی كوردستان دەكات و هەقە مرۆڤی كورد و هیچ لایەنێكی نیشتمانپەروەر وەك داگیركەر و دوژمنانی كورد بیرنەكاتەوە و هەڵوێست نەنوێنن، بەو هەڕەشە بێ بایەخانەیان كورد نەترسێن و لەپڕۆسەی ریفڕاندۆم و سەربەخۆی پاشگەزی نەكەنەوە، كورد بەبڕوا و گیانفیداییەوە، رووبەرووی هەرٍەشە ومەترسییەكان دەبێتەوە و ئایندەی گەش و سەربەخۆی خوازی چاوەروانی كورد دەكات بۆ بەدەستهێنانی دەولًەتی كوردستان ..
روودا وپێشهاتەكانی چەند ساڵی رابردوو و هەڵوەشانەوەی نەخشەی سایكس پیكۆ ، لە لایەك هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سوریا و عێراق و هەروەها هەژموون گەرایی رژێمی ئێران بە سەر وڵاتانی " یەمەن ، لوبنان ، سوریا و عێراق" و بوون بە مەترسی لە سەر بەرژوەندی زڵهێزانی ناوچەكە ، ئاماژەیەكی روون بە گۆرٍانكارییەكی تەواو و دابەشبوون و دروستبوونی چەند دەوڵەتێكی نوێ لەسەر نەخشەی رۆژهەڵاتیی ناوین .
ئەگەر چی رژێمی بە هۆی خۆسەپاندن و تەواوكردنی نەخشەی هیلاڵی شیعی بۆ ماوەیەك توانیووێتی دەست بەسەر سوریا ولوبنان و عێراق و بەشێك لە یەمەن بگرێ ،بەڵام وڵاتانی ناوچەكە و زڵهێزان و ئەوروپا رێگە بە هەژموونی گەرایی دەسەڵاتی رژێمی ئێران نادەن تا ببنە مەترسی بۆ سەر گەلانی ناوچەكە و بە سانایی رێگەیان پێبدەن كە دەست بە سەرچاوە نەوتییەكان دا بگرن .
بۆیە گەر تەنیا هەڵوستە سەر هێرشە داگیركارییەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەركوك و هەرێمی كوردستان بكەین ، دەبیین چەند رۆژێك دوای ئەو رووداوە هێزەكانی ئەمەریكی خۆیان گەیاندە نێو شاری كەركووك و چاودێری كردنی سەرچاوە نەوەتییەكان بە تایبەت چونكە دەیانزانی ئامانجی رژێمی ئێران بە تەنیا داگیركردنی بیرە نەوتییەكانە بە سوودی خۆی .
هەروەها گەر كورد بەپاساویی ریفراندۆمەوە رووبەرووی هێرش وداگیركەری بەغدا و تاران بووبێتەوە ، ئەوا مێژوو سەڵمێنەری ئەو رٍاسیتییە كە هیچ هێز وداگیركەرێك نەیتوانییوە ئیرادەی بشكێنێت و پاشگەزی بكاتەوە ، بۆیە دەتوانین بڵێین كە هاتنە ئارٍایی خۆپیشاندان و نارٍەزاییەكان لە دژی رژێمی ئێران ، سەرەتایی شۆرشێكی نوێیە لە دژی داگیركەرانی كوردستان و دەبێ سەركردایەتی سیاسی كوردستان ، خۆی بۆ سازوئامادە بكات بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان و چوونی ئاڵایی كوردستان بۆ ریزی ئاڵایی وڵاتانی جیهان .