پڕۆژە یاسایەکی ئیسرائیلی واپێناسە دەکات خاکی(زەوی)کورد خاکی دوژمن نیە

پڕۆژە یاسایەکی ئیسرائیلی واپێناسە دەکات خاکی(زەوی)کورد خاکی دوژمن نیە
لەو کاتە ئەندامانی(کنیست)ی ئیسرائیلی یەکڕیز دەبن تا ڕایگەیەنن پاڵپشتی کوردستانن،یەکێ لە ئەندامانی(کنیست)ی ئیسرائیلی هەوڵدەدات بۆ ئاسانکاری پەیوەندی نێوان کورد و ئیسرائیل.
پڕۆژە یاسایەک لە(کنیست)ی ئیسرائیلی ئامادەکراوە و پێشکەشیش کراوە تا لەچەند هەفتەی داهاتو دەنگی لەسەر بدرێت.ئامانج لە پیشکەش کردنی ئەم پرۆژە یاسایە ئەوەیە خاکی(زەوی)کوردستان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خاکی دوژمنان هەژمار نەکرێت چونکێ بەپێی یاسایەک کە لەئیسرائیل هەیە هاووڵاتیانی ئیسرائیل ناتوانن گەشت و بازرگانی لە خاکی دوژمنان بکەن.
یەکێ لە ئەندامانی کنیست بەناوی(کسینیا سڤیتلۆڤا) لە(سەربازگەی سەهیۆنی)رۆژی چوارشەمە پێشنیارێکی لەناو کنیست ڕاگەیاند دەربارەی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و ئیسرائیل. لەلێدوانەکەی باسی لەوەکردوە پڕۆژە یاساکە دەربارەی ئەوەیە ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بکرێت بەمەبستی(سەردانی گۆڕی باوک و باپیرانیان-بازرگانی-خوێندنی زانستی).
دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لەساڵی ١٩٤٨ دەیان هەزار خێزانی یەهودی لەعێراق بەرەو فەلەستین دەرکران و لەئێستادا نزیکەی(٢٠٠٠٠٠)دوو سەد هەزار یەهودی کورد لە ئیسرائیل دەژین و نیوەی ئەم ژمارەش لە قودس دەژین.
ئەم پڕۆژە یاسایەی بۆ کنیست پێشکەش کراوە و هەوڵدەدرێت لەچەند هەفتەی داهاتو دەنگی بۆ بدرێت باس لەوە دەکات جیاوازی نەکرێت لەنێوان ئەو پارچە زەویەی(زونی زەرد و سەوز) لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایە لەداهاتو کوردستانی سوریا و ئێرانیش بگرێتەوە بەڵام لە ئێستادا تەنیا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەندامی کنیست ی ئیسرائیلی(کسینیا)کە سەرۆکی کتلەی پاڵپشتی کوردە لەناو کنیست ووتی:
١-ناڵێم ئەو پڕۆژە یاسایەی پێشکەش بەکنیست کراوە سەد لەسەد دەنگی بۆ دەدرێت بەڵام ئەوە دەزانم بەشێکی زۆری وەزیرەکانی حکومەت هاوسۆزن لەگەڵ پێشنیارەکەمان.
٢-ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسایە دەنگیشی بۆ نەدرێت ئەوا هاووڵاتیانی ئیسرائیلی دەزانن هەرێمی کوردستانی عێراق چیە و ئایا لەداهاتو وەک بەشەکانی تری عێراق مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت؟ هاووڵاتیانی ئیسرائیلی ئەوەش دەزانن دوای گەشت کردنیان بۆ هەرێمی کوردستان و هاتنەوەیان وەک پێشو لێپێچینەوەیان لەگەڵ ناکرێت.
*پێمان خۆشە ببین بە ئیسرائیلی دووەم.
-لەم کۆنگرەی ڕۆژی چوارشەمە ئامادەکرابو دەربارەی پەیوەندی نێوان کورد و ئیسرائیل ئەندامانی هاوپەیمانی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن بەشداریان تیادا کردبو و پاڵپشتی خۆیان بۆ میللەتی کورد و مافی چارەی خۆنوسی میللەتی کورد دەربڕی. هەر لەهەمان گۆنگرە چالاکوانانی مەدەنی لە(عێراق-ئیسرائیل-ئۆروپا)بەشداریان تیدا کردبو.
-جێگری وەزیری بەرگری ئیسرائیل(ئیلی بن دەحان) ووتی:
گشت بەشداربوانی کۆنگرەکە هەمان سۆزیان هەیە بەرامبەر میللەتی کورد بەڵام بەهۆی سیاسەتی ناوچەکە حکومەتی ئیسرائیل ناتوانێت پاڵپشتی تەوایان بکات و کۆمەڵی مەدەنی لە ئیسرائیل دەتوانێت زۆر شت بە میللەتی کورد بدات.
-وەزیری پێشوی دەرەوەی ئیسرائیل(تسیبی لیڤتینی)ووتی:
لەسەر هەر کێسێک بێت ناکۆکی قوڵ لەنێوان ئەندامانی هاوپەیمانی حکومی و ئۆپۆزیسیۆن هەیە بەڵام کاتێک باسی میللەتی کورد دەکرێت هەموو هەمان سوز و هەڵوێستمان هەیە.
-ئەندامێکی کنیست بەناوی(نوریس کۆرین)لەسەر لیستی پارتی(یەکود)ووتی:
پێویستە هەموو هەوڵێک بخرێتە گڕ بۆ هاوکاری و پاڵپشتی براکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
-جێگری وەزیری کاروباری دبلۆماسی(مایکل ئۆرون)ووتی:
آ-میللەتی کورد(موسڵمانی میانڕەون-ڕۆژئاوایان خۆش دەوێت و شایەنی سەربەستین).
ب-ئەستەمە میللەتی کورد هەمان پاڵپشتی فەلەستینیەکانیان نەبێت لەکێسی سەربەخۆیی چونکێ فەلەستینیەکان نزیکەی چوار و نیو بۆ پێنج ملیۆن هاووڵاتین کەچی میللەتی کورد نزیکەی سی و پێنج ملیۆن هاووڵاتین.
لەکۆتایی.
بەشێکی زۆری دەسەڵاتدار و حکومەتەکان بە میللەتی کورد دەڵێن ئیسرائیلی دووەم هەربۆیە دەبێت میللەتی کورد شانازی بەم پێناسەیە بکەن چونکی تاکە حکومەتی دیموکراتی لە ناوچەکە ئیسرائیلە.
Top