خیانەت و خۆفرۆشی بە دوژمنان تەنیا ریسوایی و شەرٍمەزارییە ..

خیانەت و خۆفرۆشی بە دوژمنان تەنیا ریسوایی و شەرٍمەزارییە ..
هاندانی چین و توێژەكان لە ژێر ناوی خۆپیشاندانی بەناو خۆڕسكانە ودواتر تیرۆر و توند وتیژی و هێرش بۆ سەر بارەگاكانی حزبی و دامودەزگانیی حكومەت و هەڵپەرستی بە قۆستنەوەو دەستێوەردان لەو خۆپیشاندانە خۆڕسكانەی فەرمانبەرانیان بە مەرامی رەنگڕێژكردنی بەمەبەستی سیاسی بەكاریان بهێنن، لەژێر چەمكی ئازادی مافی خۆپیشاندان، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی خۆپیشاندان دەكەن چەمكی ئازادیان چەواشە كردووە ولە پاڵ ئازادی رادەربڕین ورەفتار و هەڵسوكەوتی ناشارستانیانەی دەگرنە بەر، وەك جنێو دان و گرتنی رێگای هاتووچۆی هاووڵاتییان و رێگە نەدان بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێڵی مەدەنی لە شەقامە گشتییەكاندا، لە بارودۆخی ئێستای هەرێمدا، ئەنجامدانی خۆپیشاندان شێواندنی مانای راستەقینەی ئەو چەمكەیە بۆ مێژوو و جگەلە سەرقاڵكردنی رەوشی ناوخۆو و دڵخۆشكردنی دوژمنانی كورد و كاڵ كردنەوەی ئینتمای نیشتمانی و مەترسی تێكدانی ئارٍامی و سەقامگیری لە دەڤەرە كەزیاتر دەكات . بۆیە هێزولایەنەكانی دەڤەرەكە بەرپرسیارن لە پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەروماڵی خەڵك .بۆیە ئیتر بەسە فریودانی خەڵك و پێوست ناكات گاڵتە بە گیان و ماڵی هاووڵاتیان بكەن و شكست و خۆفرۆشییەكانتان لە ژێر پەردەی توندوتێژی و جوڵاندنی هەست وسۆزی خەڵك و بەكوشت دانیان بۆ موزایدەی سیاسی و دڵخوشكردنی نەیارانی كورد بەكار بێنن..
ئەوەی ئێستا لە سلێمانی و هەندێك ناوچەی دیكە روودەدات، ئەوە كۆنە و لەگەڵ سەرهەڵدانی ئۆپزسیۆن سەری هەڵداوە، ئەو لەهجەی سڕینەوە و رووخان و لەناوبردن، هەموو ئەوانە ئەجندایەكە و دیارە كە كێ لە پشتەوەیە، بەڵام لە كات و ساتێكدا كە دەستێكی عێراقی، ناوەكی و دەرەكی لە پشتەوەی ئەو لەهجەدایە، منداڵی خەڵك بە كوشتن دەدەن، كۆمەڵێك زەرەروزیانی ماددی، كە هەموو ئەو دام و دەزگایانە بە خوێنی ئەم میللەتە دروست كراون، جارێكی دیكە لە بوودجەی ئەو خەڵكە نوێ دەكرێنەوە، هەر هێزو وڵاتێك نیشتیمان و دەسكەوتەكانی خۆی خۆش نەوێت و چاویی لە ژێر دەستی و كۆیلەیی بێ‌ چۆن دەتوان میللەتەكەی خۆش بوێت و داكۆكیی لێی بكات . بۆیە هەوڵی تێكدانی نێوماڵی كوردو یەكریزی لە لایەن تاخمی "گۆرٍان و كۆمەڵ"، زۆر لە مێژە كار بۆ رووخانی كوردستان دەكەن نەك حكومەت ..تاخمی گۆرٍان و كڵكەكەی كۆمەڵ ، پێیان وایە خەڵك ئیتر فریویی چەواشەكاریی و گەوجاندنەكانیان دەخوات .بەیاننامە دەردەكەن كە گوایە لە حكومەت دەكشێنەوە ، گوایە بەو كارەیان بە ئاسانیی حكومەتی كوردستان دەرووخێت ،ئەوان بەم جۆرە كاڵفامی و چوونە ژێر گوشاری رژێمی بەغدا و تاران وا دەزانن هەروەها سادەیە كە خەڵكی شەهیدپەروەری كوردستان لە مافەرەواكانی و دەسكەوتەكانی پاشگەز بێتەوە .بە دڵنییاییەوە ، خۆتان و هاوبیرانتان ساڵانێكی زۆرە بەپاڵپشتی داگیركەران نەك كار بۆ رووخانی حكومەت بەڵكو كاری بۆ سرٍینەوەی كورد دەكەن لە ژێر فەرمانی ئاغا و مەرجەكانتان لە قوم و نەجەف . بە دڵنییاییەوە چۆن كەسانیی خائین وناپاك بوون بۆ كوردستان بەم شێوەیەش لە دەرەوەی حكومەت زەڵیڵ و ریسوان .
ەر هەڵوەستەیەك لە سەر پرسی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان بكەین ، كەسانێك بە ناوسیاسی بە رواڵەت كورد ، بەڵام لە بنەرٍەتدا چاوساغ و رێنیشاندەری دوژمن نەخشەی برٍینی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستانیان وەك پێشنیار بۆ رووخان و لاوازكردنی حكومەتی كوردستان رادەستی بەغدا كرد ،ئیتر ئەوە ماوەی چوارساڵە بەغدا مووچە و بودجەی بە تەواویی برٍیی و خۆفرۆشان هیچ یان جگە لە هەرزانفرۆشیی خۆیان هیچیان لە بەغدا دەست نەكەوت .سادەیی و كاڵقامییەكی تری گۆرٍان و كۆمەڵ لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو ، جێبەجێی كردنی پیلانگێرییەك بوو كە تەنیا ئاسانكاری بوو بۆ تێكدانی ئەزموون و سەقامگیری كوردستان لە مەبەشدا چەند جار هەوڵی كودەتایان دا وە تا بە ئەمرۆش بەردەوامە ، لە هەمانكاتدا گڵوپی سەوزیان بۆ بەغدا و تاران هەڵكردووە تا دەستێوەردان بكەن و گەر پێیان بكرێ‌ ئەزموونی كوردستان بشوێنن و بیسرنەوە و كە ئەمەش روون و ئاشكرایە پیلانگێری ئیقلیمە دژی دۆزی كورد.هەروەها گروپی خیانەتكاری 16 ی ئۆكتۆبەر كاتێك بە پیلانگێرییەك كەركووكیان رادەستی داگیركەرانی بەغدا و تاران كرد بەڵێنی زۆریان وەرگرتبوو ،كە یەكێكیان دەسەڵاتی ئەو گروپە بوو لە نێو كەركووك و ئەمەشیان بۆ نەچووە و سەر و شكستیان خوارد .لە كۆتاییدا خۆفرۆشان نە لە رادەستكردنی نە لە فرۆشتنی كەركووك "تمەن" و نە لە كودەتا وئاژاوەگێری سلێمانی " دینار" تان پێنەبرا . بۆیە هەموو ئەوانە كاری تێكدەرانەن، ئەوە ئەجندای ناحەزانە، ئەوە عێراقە دەیەوێت ئەو هەرێمەی ئێمە خاپوور و كاول بكات، وڵاتانی دەوروبەرن دەیانەوێت خەونی گەلی كورد كە سەربەخۆییە لەناو ببەن، هەموو ئەوانە دەچێتە چوارچێوەی خیانەتێكی نەتەوەیی.
Top