ئیرادەی میللەتی كورد بە سەر پیلانگێری و خۆفرۆشاندا سەردەكەوێت ..
December 20, 2017
وتار و بیروڕا
تابووری پێنج: که به مانای خیانەتی شاراوە دێت، ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمین جار لەسەردەمی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیادا لە ساڵانی1936/ 1939 جێگهی خۆی له فهرههنگی سیاسییدا کردهوه، لەو کاتەدا کۆنەپەرستانی ناوخۆ بەسەرکردایەتی فرانکۆ لە دژی کۆمارخوازەکان لەجەنگدا بوون بەپشتیوانی فاشیستەکانی ئیتالیا و نازیستەکانی ئەڵمان.دوای ئابلۆقەدان و هێرشی سەربازی و بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژی و پێشكەوتوو ،یەكێك لەو چەكانەی كە دەكرێت لە دژە هەر میللەتێك بە ئامانجی روخاندنی بەكاردەهێنرێت ،میدیاكانە ،ئامرازەكانی میدیا بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی بیرو وباوەر وهەواڵی مەبەستدار وبەمەرام بڵاوبكاتەوە بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر دەروونی تاكەكانی كۆمەڵگەیەك دروست بكات بۆ ئەوەی ببن بەخاوەن ئاراستەی جۆراجۆر ودژ بەیەك، پروپاگندە شێوازێكە لەشێوازەكانی جەنگی دەروونی ئامانجی سەرەكی لەكاتی جەنگدا ئەوەیە بەرامبەرەكەیان ددان بە دۆڕاندن بدەن وبڵێن ئێمە دۆڕاین چیتر بەرگری سوودی نابێت دەبێ ملكەچ بین بە گفتوگۆ.- دروستكردنی ناكۆیی ناوخۆیی.- چاندنی تۆی نامتمانەیی لەنێوان پێكهاتە سەربازی وئەمنی ومەدەنی ناو ئەو كۆمەڵگەیە.- رووخاندنی ورەی گشتی وبڵاوكردنەوەی بێ ئومێدی. ئاست وبواری جەنگی دەروونی كراوەیە وهەموو مەبەستێكی سیاسی تیایدا بەردەست دەكرێت.دروستكردنی گومان وهەڵخەڵەتاندن وتۆقاندن ونەهێشتنی دۆست یان بێلایەنكردنیان وزیادكردنی دوژمن رووخاندنی متمانە...هتد ئامانجی سەرەكی جەنگی دەروونین.نەهێشتنی گیانی پابەندبوون و وەفا وخۆشەویستی وڵات.دروستكردنی جاش ولایەنگران كە دواتر دەبن بە سەرلەشكری جەنگی دەروونی چونكە كاریگەری ئیكجار زۆر ویەكلاكەرەوەیان دەبێت.لاواز كردنی باوەری خەلك بە دۆزی رەوای خۆیان، وداڕماندنی هەستی نەتەوایەتی لەناو ئەو وڵاتە. چونكە هەستی نەتەوایەتی دیواری پۆڵایینی بەرگریە دژی جەنگی دەروونی. بۆیە پێوستە ئێمە زۆر هوشیارانە مامەڵە لەگەڵ پیلانگێرییەكان بكەینەوە و نەكەوینە داویی ناحەزان ودوژمنان لە رێگەی بەكارهێنانی چەك میدیا و تابووری پێنجەمەوە .
رووداوەكانی رابردوو و ئەمرۆ پیشاندەری ئەو واقیعەن كە رژێمی بەغدا لە رێگەی جاش و كۆیلەكانییەوە هێرشێكی بەرفراوانی دەستپێكردووە كە دواتر ئەو هێرش و ئاڵۆزیانە بۆ دەستێوەردانی بەغدا دەگۆرێت .خۆپیشاندان یا هێرشی چەكداری ئیتلاعاتی ئێران،بەرهەم ،گۆرٍان وكۆمەڵ و16ی ئۆكتۆبەر.خۆپیشاندان شێوازێكی دیموكراسیانەی سەردەمیانەیە لە رێگەی دەربرٍینی دەنگی نارٍەزایی و گەیاندنی بە دەسەڵاتداران ، بەڵام بە پێچەوانەوە وەك ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لە سنووری سلێمانی بینیمان جێبە جێی كردنی ئەجێندایەكە كە لەلایەن وڵاتێكی داگیركەر بە پاڵپشتی دەزگەی سیخور و هەواڵگری ئیتلاعاتی رژێمی ئێران ،بە پاڵپشتی " بەرهەم ،گۆرٍان وكۆمەڵ،گروپی 16ی ئۆكتۆبەر"، دەستپێكرد ووە و تێیدا ئامانجی سەرٍەكییان جیاكردنەوەی سلێمانییە و فرۆشتنێتی هاوشێوەی كەركووكە بە " بەغدای تاران".
هەروەها ئامانجی دیكەیان لاوازكردنی پێگەی هەرێمی كوردستانە، وەك چۆن بینیمان لە ماوەی رابردوو دا چۆن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە چەندین هەڵوێستی فەرمیی جیاوازدا داوایان كرد تا بەغدا گفتگۆكان دەستپێبكاتەوە و مافە دەستوورییەكانی كورد بدات ،بەڵام هەژموونی رژێمی ئێران بەسەر بەغدا و بەتایبەت عەبادی و چارەسەركردنی كێشەكان بە رێگەی سەربازی دەبینێت تا كو ئاشتی . ئەوانەی لە رابردوو و ئێستا بیریان لە سڕینەوەی دۆزی كورد كردەوە گەیشتنە كوێ و چییان بە سەر هات ،بەدڵنییاییەوە كوردستان بە خوێن و ماندبوونی پێشمەرگە و ئارٍەقەی پێشمەرگە قارەمانەكان ئاودراوە و بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵەمانە ، هیچ پاساوێك نییە بۆ دەستێوەردان رژێمی ئێران و هێرشكردنە سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنگرانمان . بەدڵنییاییەوە رۆژانی ئایندە رووی شاراوەی خیانەتكاران و داگیركەران ئاشكرا دەبن و ریسوایی و شكست لە چاوەروانییدایە و ئازادی و سەربەستی بۆ سلێمانی و كەركووك دەگەرێتەوە و خەون و خەیاڵە گەر داگیركەران پێیان وابێ دەتوانن خاكی كوردستان ، شەهیدان و پێشمەرگە بكەن بە ماڵی خۆیان .