رێبازی كوردایەتی سازش نەكردنە لە سەر مافەرەوا زەوتكراوەكانی میللەتەكەمان ..

رێبازی كوردایەتی سازش نەكردنە لە سەر مافەرەوا زەوتكراوەكانی میللەتەكەمان ..
مێژوو شاهیدی ئەو واقعیەیە كە نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان زۆر پیلان و نەخشەیان بۆ لاوازكردنی پێگەی كورد و لە ناوبردنی دەستكەوتەكانی كورد كە پارتی و بارزانی ئاڵاهەڵگرن تاقی كردەوە ،بەڵام بینیمان چییان بە سەر هات . بۆیە گەر بە مێژوویی خەباتمان دا بچینەوە دەبینن كە هەر جارێك میللەتەكەمان ویستبێتی بگاته‌ ئامانج و ئاواته‌کانی خۆی ، ئه‌وه‌ گرووپێك یان تاخمێك له‌م لاو له‌ولا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌و کوردستانیش وه‌ك خاك نه‌گه‌نه‌ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو کار و کرده‌وه‌ی دووژمن و خۆفرۆشان له‌دواییدا میلله‌تی کورد سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفراز ده‌رچووه‌و شکست و سه‌رشۆڕیش بۆ دوژمنان و نۆکه‌رانیان بووه .. دووژمنانی کورد باش ده‌زانن کێ به‌ڕاست و درووستی بۆ کوردی ده‌کات و باش ده‌زانن کێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌وڵده‌دات ،گوومانیشی تێدانییه‌ به‌وه‌ی ڕێبازی پارتی و بارزانی تاکه‌ ڕێبازه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ئاوات و ئامانجی کورد و هه‌ر سه‌ربه‌خۆیش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ڕێبازه‌ دێته‌ کایه‌وه‌ ، ئه‌مه‌شه‌ وای له‌دووژمنان کردووه‌ ئاماژه‌ی وورد و درشت بۆ ئه‌م ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ بکه‌ن که‌ نه‌خشه‌که‌ی باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی "بارزانی نه‌مر" دایڕشتووه‌ و کۆتاییه‌که‌شی به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دێته‌ ئاراوه‌ ، به‌ڵێ دووژمن هه‌رگیز به‌رامبه‌ر کورد هیچی پێنکراوه‌و هه‌ر بۆیه‌ش په‌نای بردۆته‌ به‌ر نۆکه‌ر و خۆفرۆشان که‌به‌داخه‌وه‌ تائێستاش گرووپ و تاکه‌ که‌س ماون کار بۆ دووژمن ده‌که‌ن ، تاکه‌ مه‌به‌ستیشیان هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بتووانن شکست به‌ پارتی و بارزانی بێنن ، نه‌خێر نه‌وه‌ك دووژمنانی کورد و نه‌وه‌کیش نۆکه‌ر و به‌کرێگراوان ناتووانن ،به‌ڵکو هیز نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ بتووانێت شکستی پێ بێنێت ،چونکه‌ پارتی به‌واتای کورد و کوردایه‌تی و(بارزانی) یش به‌مانای سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ، زۆران گرووپ و لایه‌ن پێیانوایه‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان به‌کاره‌ لاوه‌کییه‌کان دووچاری هه‌ڵچوون دێت و له‌دوایشدا شکست ده‌خوات ، به‌ڵام مێژووی دێرین و هاوچه‌رخی کورد شاهێدی ده‌ده‌ن ،به‌وه‌ی پارتی پشووه‌یه‌کی درێژی هه‌یه‌ و ده‌زانێت چۆن و له‌چ کات و ساتدا مامه‌ڵه‌ ده‌کات و هه‌ر بۆیه‌ش له‌هه‌موو ململانێیه‌کدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت ،هونه‌ری ئه‌مه‌ش بۆ بناغه‌ی دامه‌زراندنی ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ باوك و هێمای کورد (بارزانی نه‌مر) نه‌خشه‌ی بۆ داناوه‌ و هه‌ر نه‌خشه‌یه‌كیش به‌درووستی کاری له‌سه‌ردا کرابێت شکستی بۆ نییه‌ ،به‌ڵکو ئامانجه‌که‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازییه .. گه‌لی کورد که‌ پارتی و بارزانی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ن ، هیچ کاتێك دووژمن به‌زلهێزی خۆیانه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ خۆی لێبدات و زۆریش هه‌وڵیاندا و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ،به‌ڵام بێ ئاکامه‌ ،چونکه‌ سه‌خته‌ مرۆڤ بتووانێت سه‌ری خۆی له‌شاخ بدات و پارتی شاخه‌ و بارزانی لووتکه‌ی هه‌موو شاخاکانی کوردستانه‌ ، نه‌دووژمن و نه‌ نۆکه‌ر و خۆفرۆشان ده‌توانن بگه‌نه‌ ئه‌و لوتکه‌یه‌ که‌ بارزانی بۆ به‌رگری له‌ کورد و کوردستان له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه.

ه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژووی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەمان بدەینەوە بده‌ینه‌وه‌ ـدەبینین كە هه‌رده‌م دووژمن په‌نای بۆ په‌رته‌وازه‌ی کورد بردووه‌و که‌سانی به‌کرێگیراویشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌کار هێناوه‌و تا به‌ناوی مێژووه‌ بتووانن که‌له‌ن بخه‌نه‌ نێو کوردان، به‌ڵام خۆ ڕاگری کورد و سه‌رکرده‌ دێرینه‌کانی ،ئه‌وه‌ هه‌رده‌م بۆچوونی به‌کرێگیراوان شکست و هه‌رسی هێناوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی کورد له‌وان زیره‌ك و هۆشیار تره‌ تاده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی به‌کرێگیراوان ده‌ستیان بخه‌نه‌ نێویان. خاکی کوردستان له‌به‌ر بوونی له‌شوێنێکی گرنگی دونیادا ،ئه‌وه‌ ووڵاتانی چ زلهێز یان ئه‌وه‌تا ووڵاتانی داگیرکه‌ر هه‌میشه‌ ئاره‌زووییان هه‌بووه‌ جێگه‌ی خۆیان له‌و شوێنه‌ گرنگ و ستراتیژییه‌ی جیهان بکه‌نه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد ببێته‌ شوێنی خه‌بات و تێکۆشان بۆ کوردان ،جالێره‌دا گوومانی تێدا نییه‌ هه‌ر تێکۆشان و خه‌باتێك بۆ سه‌رکرده‌ی خۆڕاگر و به‌ئه‌زموون ده‌گه‌ڕێته‌وه،چونکه‌ خۆڕا گری هه‌وێنێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتووانیت له‌ خه‌باتکردن به‌رده‌وام بیت ، کورد له‌م ڕوانگه‌ییه‌وه‌ که‌سانێكی هه‌بووه‌ که‌ مێژووه‌که‌ی له‌گه‌ڵ میلله‌ت و گه‌ل و خاك و نیشتیمان و قه‌واره‌ و ووڵاتی کورد تێکه‌ڵ بووه‌و مێژووه‌که‌ی ڕازاوه‌و جوانتر کردووه، به‌ڵێ ئه‌م خه‌باتکار و تێکۆشه‌ره‌ باوکی ڕوحی نه‌ته‌وه‌یی بارزانیی نه‌مر ه، که‌ ژین و ژیانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ ته‌رخان کرد ،که‌وا کوردیش وه‌ك مرۆڤ و دوور له‌ داگیرکاری بژیت و خۆی ته‌رخان کرد کورد ژێر ده‌ست نه‌بێت و خۆی ترخان کرد بۆ ئه‌وه‌ی کورد هه‌رده‌م زیندوو بێ و مردوویش بۆ داگیرکاران و دووژمنانی کورد بێت ، جا تێکۆشانی باوك و هێما وسیمبول بارزانی نه‌مر بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ کورد نه‌بێته‌ دیلی به‌رده‌ستان ،له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ بارزانی نه‌مر له‌هه‌موو ده‌رگایه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ مێژووی کورد تێکه‌ڵ و به‌یه‌کتر به‌سراونه‌ته‌وه‌ و مێژووی کوردیش هه‌ر به‌ بارزانی باوك و سه‌رکرده جوانه..ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بۆ مێژووی خۆمان بچینه‌وه‌ جار به‌جار ده‌بینین دووژمن ده‌ستی به‌هۆی نۆکه‌ر و به‌کرێگیراوان بۆ خاكی کوردستان و میلله‌تی کورد درێژ کردووه‌و له‌هه‌مبه‌ردا و زۆر به‌زوویش ئه‌و ده‌ستانه‌ بڕاوون و نه‌یانتووانیوه‌ ئامانجه‌کانی خۆیان بێننه‌ دی ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ کورد هه‌رده‌م له‌وان تێگهشت و هۆشیار تره‌ و هیچ ده‌ست و تاخمه‌یه‌ك ناتووانێت ئیراده‌ی کورد بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه، چونکه‌ کورد زۆر بوێره‌ ئه‌گه‌ر هاتوو کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی نۆکه‌رو بیانی په‌رستان نزیك ببنه‌وه‌ له‌ ئامانجه‌کانیان ،هۆکار بۆ زیندووبوونی خۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه ،چونکه‌ مێژوومان هه‌یه‌ و مێژووه‌که‌ش هه‌ر بۆ پاکی و جوانی باوکی ڕووحیمان بارزانیی نه‌مرده‌گه‌ڕێته‌وه .. دووژمن به‌رانبه‌ر کورد ده‌ستی کورته‌و نۆکه‌رو تێکده‌رانی ئه‌زموونی کوردستان ده‌ستیان کورتره‌ و ناتووانن کورد له‌یه‌ك بکه‌ن.
دوژمنە سەرسەختەكانی كورد سەدان ساڵە لەئەنجامی داگیر كردنی كوردستان و دابەشكردنی لەنێوان خۆیاندا جگە لە چەوساندنەوەی كورد و پێشێلكردنی مافە سرووشتی و نەتەوایەتی و تاڵان كردنی سامان و بەروبوومی ڕەنجی شان و ئارەقەی نێوچەوانی. حوكمی دیكتاتۆری سەپاند بەسەر یاندا، بۆ ئەوەی كورد لە هەموو مافەكانی بێ بەش بێ، كوردستان بە كۆمەڵگەیەكی داخراو و هەر پارچەپارچەكراوی و داواكەوتووی بمێنێتەوە، قەت نەگات بە ئاواتەكان، دوژمنەكانی كورد بە بەرەدەوام چەوساندنەوەی كورد یان مەبەست بوو،لە سەردەمی ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی وڵاتانی دراوسێ و تایبەت لە وڵاتی عیراق شتێكی حاشا هەڵنەگر بوو.
بێگومان ئەم سیاسەتەی دوژمنانی داگیر كەر خۆیان بۆ ئامادەكرد تا پلان و پیلانی هەتا هەتایان بهێنێتە دی نەهێڵین كورد بە مافە سروشتیەكانیان بگات.
شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد هەوڵی زۆری بۆ دراوە هەریەكە بۆ مێژووی ئەو سەردەمانە و خەبات بەرخودانیان درێژەی هەبووە، تاكو لەلایەن دوژمنانەوە سەركوت كراون یاخود لەوناو براون.
لێرەوە دەمەوەێت لە یادی دامەزاراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان تیشك بخەمە چەند لایەنێكی سەر دامەزاراندی پارتی پێشڕەو.
ئەگەر سەرنج بدەین پارتی لەچ قۆناغێك دروست بووە، یاخود بارودۆخی ئەو كات چۆن بوو قۆناغێك بوو پڕاوپڕ لە كارەسات تازە كۆتایی بە كۆماری كوردستان هاتبوو لای دوژمننی كورد ئیدی تازە كورد تەواو ناتوانێت سەرهەڵبنێتەوە و كۆتای هاتووە.
پارتی لەم قۆناغە دژوارە دروست بووە هەر لەو كاتەوە بەڵێنی بەخەڵكی كوردستان دا، ئەوە تا من هەم منم درێژە بە خەبات و قوربانی دان دەدەمەوە. منم دەبمە بەرز ڕاگری گەل و نیشیتمان و بەدەست هێنانی مافەكانتان.بۆیە ئەگەر سەیری ڕابردووی ئەو مێژووە بكەینەوە دەبیین زۆر ئەستەم بووە كە پارتی درێژە بەخەبات بدات بەڵام دامەزرێنەرەكەی جەنەرال مستەفا بارزانی وەك كەسایەتیەكی بەهێزی ناوچەكە و رۆڵی حەكیمیانە ئەم سەركردە مەزنە گڕو تینێكی بێ وێنەی داوەتە قۆناغی دروست بوونی پارتی و خەبات و بەرخودانەكانی. پارتی بەردەوام بە پلان و پیلانی دوژمانان ویستوویانە لەناوی ببەن یاخود گەر لە توانایان هەبووایە لەسەر زەویش ڕەشبكرێتەوە نەهێڵدرێت بمێنێت.
چەندین جار بەشەڕ و كۆسپ و تەگەر تەنانەت پەنابردن بۆ كاری تیرۆری بۆ رەمزی كورد بارزانی نەمر ،سەرۆك مسعود بارزانی و كادیر و سەركردە و فەرماندە پێشمەرگەركان لە ئارا و بەردەوامی هەبووە بۆ لەناو بردنیان.ئەمەش كە دەیانزانی پارتی و سەركردایەتیەكەی چۆك دا نادەن بەردەوام دەبن لە خەبات و تێكۆشان واز ناهێنن لە ئومێدی سەركەوتن و سەرفرازی.
Top