ئافرەتی کوردستان رۆڵ و پێگەی لە کۆمەڵگا و ئیدارە لە سایەیی حکومەتی ھەرێمدا

ئافرەتی کوردستان رۆڵ و پێگەی لە کۆمەڵگا و ئیدارە لە سایەیی حکومەتی ھەرێمدا
لەگەڵ ئەوەی کوردستان لە رووی ھەڵکەوتەی جوگرافیەوە کەوتۆتە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وئەم کۆمەڵگایانەش واناسراون کۆمەڵگای پیاو سالارین و و ئافرەت ھیچ رۆڵیان نیە لە پێشکەوتنی کۆمەڵگادا و تەنانەت کاڵایەکن بەدەست پیاوانەوە و چۆنیان ویستبێت وا بەکاریان دەھێنن و دەچەوسێندرێنەوە ، بەڵام ئافرەتی کورد بە درێژایی مێژوو لە کۆمەڵگای کوردستانیدا رۆڵ و پێگەی خۆی ھەبووە و شان بەشانی پیاوان لە قۆناغە جیاوازەکان ھەوڵ و تێکۆشانیان داوەو لەبەرامبەردا ھەموو کات ئافرەت جێگای متمانە و شوێنی تایبەتی خۆیان بوونە لای خێزان و زۆر جار ئەرکی بەرَیوەبردنی ماڵ و خێزان بەوان سپێدراوەو بوونەتە گەورەی خێزانەکان لەگەڵ بوونی پیاو لە ناو خێزانەکاندا ، ئەمەش بۆ متمانەی پیاوی کوردستانی بە ئافرەت دادەنرێت .
ئەوەی دەمانەوێت لێردا باسی بکەین سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و رابەرەکانی گەلی کورد ھەموو کات باوەڕی تەواویان بە مافی تەواوی ئافرەت ھەبوو و ھەوڵیداوە ئافرەت لە مومارەسەکردنی مافەکانی بەشداری کردنیان لە چالاکی و جموجۆلی سیاسی و رێکخراوەی بەشدار بن و رۆَڵی خۆیان بگێڕن لە بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان ، ھەر لەم روانگەیەوە بۆ لە ناوەڕاستی سەدەی رابردوو ،رابەری کوردستان بارزانی نەمر بڕیاری دا رێکخراوێک بۆ ئافرەتانی کوردستان دروستبکرێت بۆ ھۆشیارکردنەوەی زیاتری ئافرەتی کوردستانی و دەستەبەرکردنی مافەکانیان و ببنە ئامرازێک بۆ داکۆکی کردن لە مافی ئافرەت و ھاوشانی پیاوان خەبات بکەن لەم کۆمەڵگایە لەو ساتەوە ئافرەتی کورد لە شۆڕشە جیاوازەکان بەردەوام بوونە لە خەبات و تێکۆشان لەگەڵ ئەوەی ئەرکی ماڵەوەشیان راپەڕاندوو و زۆر جاریش ئەوانە سووتەمەنی ئەم شۆڕش و بەرخودانانەی کوردستان بوونە ، تا دوای راپەڕین و پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتی دوای ئەوەی رێزدار ( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆکایەتی کابینەکانی حکومەتی ھەرێمی گرتە ئەستۆ بۆ داکۆکیکار و پاڵپشت و ھاندەری زیاتر بۆ ئافرەتانی کوردستان بێنە مەیدانەکە و پەرە بە خەباتی مەدەنیانەی خۆیان بدەن و رۆڵی خۆیان بگێڕن لە پایە جیاوازەکانی بەڕێوەبردن و ئیدارەکردن لە حکومڕانی و ئەزموونی کوردستاندا ، ھەر لەم سۆنگەیەوەش بوو رێژە بۆ بەشداری ئافرەتان دانرا لە ئەنجوومەنەکانی نشتیمانی و پارێزگاکان و وەزیر و بەڕێوبەرە گشتیەکان و چەندین بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە پاراستنی ئافرەتان و توند و تێژی دژ بە ئافرەت و ئەنجوومەنێکی باڵای تایبەت بە ئافرەتان لە حکومەتی ھەرێم ھاتنە کایەوە ، لەگەڵ دروستبوونی چەندین رێکخراو سەنتەری تایبەت بە داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و ساڵانە چەندین کۆنفرانسی تایبەت بە مافی ئافرەت و ھەنگاوەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و ھۆشیار کردنەوەی ئافرەتان ساز دەکرێت بە سەرپەرشتی و پاڵپشتی دەوڵەتمەدار ، ھەر ئەم پاڵپشتیانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە وایکردووە زۆرترین ماف بۆ ئافرەتان دەستەبەر بکرێت وسەرجەم مافەکانیان ھاوشێوەی پیاو بێت لە کوردستان بە پێ یاسای لەلایەک و لە لایەکی دیکە رێژەی توند وتیژی بەرامبەر بە ئافرەتی کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە بۆ نزمترین ئاست لەگەڵ ئەوەی ئێمە لە کۆمەڵگایەکین پەیوەستین بە داب و نەریتی کوردەواری و کۆمەڵگاوە ، بۆیە ئەوەی دەستەبەر کراوە لە کوردستان بۆ ئافرەتان بە بەراورد لەگەڵ ووڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکە قۆناغی باشی بڕیووە و بەچەندین ھەنگاوی لەم پرۆسە دیموکراسی و مەدەنیە لە پێش عێراق و وڵاتانی ناوچەکەین و ھەموو ئەمانەش بۆ بڕوا بوون و پاڵپشتی بەردەوامی سەرۆک وەزیرانی کوردستان دەگەرێتەوە .


Top