کورد و دستور و مافەکانى

کورد و دستور و مافەکانى
پاش گورانکارى و ئەو گورانانەى لە ناوچەکەدا روویاندا ، پاش ئەوەى زیاتر لە پەنجا خالى سەرەکى دەستورى عێراق لە لایەن حکومەتى ئێستاى عێراق پێشێل کران و چەندین بریارى نابەجێ کە گرنگ ترینیان برینى قوتى خەلک و نەدانى بودجەى هێزى پێشمەرگە کە لە جیاتى هەموو دونیا شەرى تیروریستانى دەکرد و بەردەوام بوون لە پێشێل کردنەکان ، گورینى دەمووچاوەکان بەلام بەردەوام بوون لە بیرى شوفینییانە و تایفییانەى سەرکردە عەرەبەکان لە بەغدا گەلى کورد و سەرکردایەتى سیاسى کوردستان بریارى دا ریفراندوم بکات و گەلى کورد چارەنویسیان دیارى بکات . ئەوەبوو گەلى کورد زۆر بووێرانە لە 25/9/2017چوونە سەر سندوقى دەنگدان و بە رێژەى 93% بریارى سەربەخوویى کوردستانیان دا ، ئەوەیان سەلماند کە گەلى کورد و کەمە نەتەوەکانى سەر ئەم زەوییە لە خەبات کردن بو بە دەست هێنانى ئازادى و بەرەو دەولەت بوون ماندى نابن وسەل ناکەن .
هوویەکى تر ئەوە بوو کە هیچ ریگایەکى تریان بەردەم گەلى کورد و هێزە سیاسیەکانیان نەهیشتووە ، ئەنکار کردن لە ماف و داخوازى و دەسکەوتەکان و بە رەوا نەدیتنى گەورەترین نەتەوەى بێ دەولەتى ئەم جیهانە لە ماوەى سەد سالى رابردوو تا ببیتە خاوەنى دەولەتى سەربەخویى خویان ترسناکترین و نا دادپەروەرترین بریاریان بووە کە تا ئێستا دراوە و بەردەوامن لە جى بە جى کردنى ، هەموو نەتەوەکانى ترى ئەم جیهانە مافەکانیان پارێزراوە و تەنها نەتەوەى کورد نەبێت کە تا ئێستا لەم سەدەیە زولمى لێ دەکرێت و مافەکانیان لێ زەوت کراون و دەولەت بوونیان پێ رەوا نابینن .
لە چەرخى داگیر کارى لە زەوییە داگیرکراوەکان نەتەوەکانى وەکوو کورد هەمیشە لە ژێر فرمانرەوایى و زولم و ستەمى هندى دەولەتى داگیرکار ژیاون و هەمیشە هەولى ئازادى و سەربەستى و سەرفرازییان داوە ، بەلام سەرکوت و تەپەسەر کراون ، ئێستاش پاش کورانکارى وهەبوونى هوویەکان ئەم بوارە هاتووتە کایەوە و گەلى کوردیش بریارى خووى داوە ، دەێەویت وەکو هەموو نەتەوەکانى تر ببیتە خاوەنى دەولەتى سەربەخوویى خوى و ئالاى لە ناو ئالاى گشت نەتەوەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان بشکێتەوە و مەرجە یاساییەکان و سیاسیەکانیان هەیە بە پێ جارنامەى مافى مروڤ ومافى گەلان بە دانپێدانى زوربەى هەرەزورى دەولەتان و زلهێزەکان ئەگەر بە راستى ئەم جارنامەیە و مافى گەلان هەبوونى هەبیت وخویان دانیان پێدابیت ، بو دەولەت بوون .ئەگەر دوژمنان بوار بە کورد بدەن دەتوانن ببنە نمونەى دەولەتێکى ئاشتى خواز و دیموکرات و سەرکەوتوو لەم ناوچەیە بە پاراستنى مافەکانى گشت کەمەنەتەوەکان لەم سەر زەوییەدا کە کوردستانە .بەم راڤەیە کە بو دەولەت هاتووە کە دەلێت : دەولەت دروستکەرى هێزیکە کە لە ناو سنورێکى دیاریکراودا فەرمانرەوایى لە گەلێکى دیاریکراودەکات ، لە ناوخوودا پاسەوانى رێکوپێکى و رێکخستنى کاروبارى هاولایتانە و لە بوارى دەرەوە سەربازى پاراستنى خاکەکەى و بەرژەوەندى گەل وهاولاتیانى خویەتى .
هەروەها هەموومان دەزانین چەند چەمکێک پێویستن بوو دروست بوونى دەولەت کە ئەمانەن :
1) گەل (Nation) چەمکى یەکەم بوو پێکهینانى دەولەت گەلە و رێژەى گرنگ نیە ،ئەوەندەبیت بتوانێت پارێزگارى لە ماف وداخوازییەکانى خووى بکات بەسە دەولەتیش توانایى جىبەجى کردنى ماف وداخوازییەکانى گەلى هەبێت، لێرەش گەلى کورد بوونى هەیە .
2)زەوى و سنورى دیاریکراوى یەک وەلات ( Cauntry)سنورى دیاریکراوى وەلات کە پێک دێت لە زەوى ،ئاو ، ئاسمان کە گەلى کوردیش وەکو گەلانى تر لە سەر زەوییەکى دیاریکراودا دەژین کە لە مێژوودا تا ئێستا بە ناوى کوردستان هاتووە
3) حکومەت (Covernment) حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سالى 1992پاش هەلبژاردنى پەرلەمان دامەزراوە و تا ئێستا چەندین کابینەى بەریکردووە و ماف و ئەرکەکانى هاولاتیان بە پێ یاسا بە شێوەیەکى رێک وپێک رێکخراوە
4)فەرمانرەوایەتى وبەرێوەبردن( Sovereignty ) یەکێک لە خالە هەرە بەهێزەکان ئەوەیە کە پێویستە دەولەت بتوانێت خوى بەرێوە ببات و فەرمانرەوایى بکات و زەوى و هاولاتیانى بەشێک نەبن لە وەلاتیکى تر تا ئازاد بن و خویان بەرێوە ببەن .
Top