پێشمەرگە پێویستی بە سوپاسی عەبادی نیە تا دایكه شههیدێك ههبێ
December 11, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی من لێرەدا دەمەوێت ئاماژەی پێبكەم نە پێشمەرگە بۆ سوپاس و دەستخۆشی داگیركەرانی كوردستان چەكی شەرەفیان لە شان كردووە بە درێژایی شۆڕش و قوربانیدانەكانی كوردستان، كە هەردەم ئەوان بوونە قەڵغان و پارێزەری كوردستان، و نە پێویستیان بەو سوپاسە هەیە لەلایەن داگیركەرو سەرۆك وەزیرانی عێراقی مەزەهەبیەوە و نە پێویستە حكومەت و وەزارەتی پێشمەرگە رونكردنەوە بدات و داوای رونكردنەوە بكات، لای هەمووان ئاشكرایە كێ لە بەغدا دژایەتی زیاتری كورد و پێشمەرگە و سەركردایەتی سیاسی بكات ئەوە لە هەڵبژاردنەكان دەنگی زیاتر بە دەست دەهێنێت . بۆیە ئەوەی عەبادی دەیكات و دەیڵێت دەزانێت بۆ چ مەبەستێك ئەم كارە دەكات و چۆن شەڕی دەروونی لەگەڵ حكومەت و خەڵكی كوردستان دەكات لە پێناو مانەوەو بەهێزكردنی پێگەی خۆی لە ئێستا و داهاتووی عێراق .
لای هەمووان ئاشكرایە هێزی پێشمەرگەی كوردستان خەباتی كردووە لە ژێر فەرمانی بارزانی نەمر و دواتر سەرۆك بارزانی بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكەی گەلی كورد و كوردستان ، نەك بۆ سەرۆك وەزیرانەكانی عێراقی عەرەبی و وەرگرتنی سوپاس و نەوتی شوجاعە، بەڵام دەبێت ئەویش وانە و پەندی لەوانی پیش خۆی وەرگرتایە و دژایەتی پێشمەرگەی نەكردایە، لەبەر ئەوەی هەموو ئەوانەی دژایەتی پێشمەرگەیان كردووە بە درێژایی مێژوو نەیانتوانیووە پێشمەرگە لەناو ببەن و ئایندەیان باش نەبووە .
بۆیە پێویست ناكات داوای رونكردنەوە لە داگیركەرانی كوردستان بكرێت بۆ دەستخۆشی كردن لە پێشمەرگە، كە هەموو دونیا باسی قارەمانێتی وئازایەتی پێشمەرگە دەكەن لە شەڕی رێكخراوی تیرۆرستانی داعش لە عێراق و پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی بارزانی بە تێكشكاندنی ئەفسانەی تیرۆرستان دادەنێن و رۆڵ و بەرخودانی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنن، كهوایه با هیچی دیكە وا نەكەین عەبادی زیاتر لە خۆبایی ببێت و سەركەوتنەكانی كە بە هاوكاری هاوپەیمانان و پێشمەرگەوە بووە بۆ گەڕانەوەی خاكە لە دەستچووەكانی عێراقی مەزەهەبی لە دەستی داعش گەورە بكەین تەنها بۆ ئەوەی بڵێن سوپاسی پێشمەرگەی نەكردووە، دڵنیابن پێشمهرگه بۆ گهیانفیدایی سوپاسی سهرۆك بارزانی و دایكه شههیدێكی لهلا موقهدهستره تا عهبادی، پێشمهرگه پاڵپشتی و تهشوقیی سهرۆكوهزیرانهكهی خۆی نێچیرڤان بارزانی لهلا گرنگ تر و پڕ بایهختره تا عهبادییهك كه مووچه و بژێوی ژیانی خودی پێشمهرگه و وڵاتهكهی نادات. تكایه لێگهرێن با پێشمهرگه ههمیشه له لوتكهی پیرۆزی خۆیدا بمێنێتهوه.