دیموکراتی بە شەرت

دیموکراتی بە شەرت
لەسەر زاری بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان و خودی شاسواری ئەمڕۆ سووکایەتی پێکراویش، بەردەوام گوێبیستی موزایەدەی ئەوە بووین کە لە زۆنی سەوز و نیلی دیموکراتی و ئازادی بیروڕا هەیە و لە زۆنی زەرد دیموکراتی نییە و دەنگە ئازادەکان خنکێنراون، ئەمڕۆ شاسواری بەچکە یەکێتی و ژەک خواردووی گۆڕان بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی نوێی نەوەی نوێ و بە تامی دەموکراتی هاتە رانیە و بە شەق و تێڵای دیکتاتۆری هەناردەی سلێمانی کرایەوە، بەڵێ شاسوار زانی چۆن هات، بەڵام نەیزانی چۆن گەڕایەوە.
رووداوەکەی ئەمڕۆی رانیە و ئەو سووکایەتیەی بە شاسوار کرا، ئەو راستییە دەردەخات کە لە زۆنی سەوز و نیلی دیموکراتی هەیە، بەڵام دیموکراتیەکە بە شەرت و مەرجدارە، شەرت و مەرجەکەی دیموکراتی زۆنی سەوز و نیلی ئەوەیە: لە کەناڵەکان جنێو بە پارتی بدەو تۆمەتی بۆ هەڵبەستە، لە شەقامیش هەڵکوتە سەر بارەگاکانی و بیانسووتێنە، هەر کەسێک پێی لە بەڕەی ئەو دیموکراتیە دەرچێ و سنوور بەزێنی بکات بە دەردی ئەمڕۆی شاسوار دەچێ.
لەوەش خۆشتر و سەیرتر کەناڵی (NRT)ش بەلای ئەو سووکایەتیەدا ناچێ و دەڵێ: بە هەزاران کەس لە کۆڕەکەی شاسوار ئامادە بوون و ئازادانە و دیموکراتیانە ئاڵوگۆڕی بیروڕا کراو دواتر شاسوار بە رێزەوە بەرەو سلێمانی بەڕێ کرایەوە.
Top